8..

1.2K 249 8
                                    

~

:ئەوەی من ئەیبینم تۆش لێرە ئەیبینیت؟
ھۆسۆک: لەوانەیە خەون بێت! کوا شەقێکـ لێدە با ھەستم لەم خەوە،
:ھەر بەڕاستی سەری بەر شتێک نەکەوتوە وا بەمجۆرە وانە ئەخوێنێت؟ ' سەیریان لێ ئەھات کە وانەکانم ئەخوێند بەتایبەتیش لە ڕێستەکان ڕێک وەک قوتابیە جدیەکانم لێ ھاتبوو ھھ، خۆشم پێم سەیرە! بۆیۆنگو ھۆسۆک بە بۆڵە بۆڵەوە قسەیان ئەکرد بەڵام گوێم لە ھەموو قسەکانیان بوو بەزۆر خۆم گرتبوو پێنەکەنم' :ھێی تۆ کێی؟ کوا بیۆل' -بۆیۆنگ!! دەی بھێڵن بخوێنم'
ھۆسۆک: بۆمان باسکە ھۆکاری ئەم گۆڕانە چییە ئەوکات ئەھێڵین' -بەڵێنم بە مامۆستا تێیھیۆنگ داوە! پێوسیتە نمرەکانم لە خوار ٩٠ نەبێ' :ھھھھ بەڕاستیتە؟
ھۆسۆک: من ڕۆشتم تەواو، تۆ ھەر بەڕاستی تێکچووی' ھۆسۆک ڕۆشت بۆلای ئەو ھاوڕێیەی کە لای دەرگای کڵاسەکەوە وەستابوو چاوەڕێی ئەکرد' بیۆل دەستی کرد بە قسە :چیبووە باسیکە! ھەموو ڕوداوەکەی دوێنێم بۆ گێڕایەوە ھیچی نەوت تەنیا سێری ئەکردم گوێی بۆ ئەگرتم ھەنێ کاتیش سەری ئەجوڵان وەک بلێی تێگەشتبێت'
-ئێ ئەمە ھەمووی بوو :و واتـە گەر نمرەی پەسەند بێنیت ئەو تۆ قبوڵ ئەکات؟
-نـ نـازانـم' :ئای گەمژە! زەنگی وانە لێی یا' تێیھیۆنگ ھاتە ژورەوەو دەستی کرد بە وانە وتنەوە بڕیارم یا کە ئاگام لە وانەکە بێت بۆ ئەوەی ئاسانتر بتوانم سەرکەوم' چاوی کەوتە سەر من کە بە سەرنجەوە گوێم گرتبوو زەردەخەنەیەکی کرد' سوێن ئەخۆم خۆم بە دڵخۆشترین کەس ئەزانی کە بەوجۆرە سێری کردم ! کەمێکی پێ نەچوو مامۆستا کان ھاتە ژورەوە
کان: ببورە مامۆستا تێیھیۆنگ بەڵام وەک خۆت ئەزانی ئاھەنگی ڤالانتاین نزیکە بۆیە بەنیازین ئاھەنگێکی بچوک ساز کەین گەر ئەرک نەبێ ئەمەوێ ڕای قوتابیان وەر بگرم! تای: ئاساییە فەرموو' قوتابیان ھەنێکیان ڕای خۆیان ئەوت سەرنجم یا تای سێری کردم بۆ ئەوەی بزانێ ھیچ شتێکم لەمێشک نییە بیڵێم بەڵام ھەر خۆی حەزم لە ئاھەنگی قوتابخانە نییە بەتایبەتیش ڤالانتاین بۆیە ھیچم نەوت سەرنجم خستە سەر قوتابیەکان بۆیۆنگ دەستی بڵند کرد منو ھۆسۆک سێری یەکمان کردو وەمانزانی ئەشڵەژێ لەبەردەم مامۆستا کان بەڵام ڕێک بە پێچەوانەوە وەک بلێی ڕۆژێک ھەستی بۆ ئەو نەبووبێت! کان: فەرموو بۆیۆنگ' :مامۆستا بەڕای من جوانترە بە وێنەکانی خۆمان قوتابخانە بڕازێنینەوەو قوتابیان جلی سپی لەبەر بکەن نەک سور' کان:مەبەستت جلو بەرگی ھاوسەرگیریە؟ :ڕێك بەو جۆرە' کان: ھم شتێکی جوانە، ئێوە پێتان چۆنە؟ قوتابیان ھەمویان پێیان جوانبوو بۆیە پێم وابێ شتێکی لەو جۆرە ئەکەن' تێیھیۆنگیش دیاربوو کە پێی باشبوو شتێکی نوێو جیاواز'
-
ئەو چەن ڕۆژەی مابوو تێپەڕی بە ڕازاندنەوەی قوتابخانە وە قوتابیان ھەموو کات باسی جلو بەرگو خۆئامادە کردنیان ئەکرد' من زۆر گوێم پێ نە ئەدا بە پێچەوانەی ئەوان ئەم ماوەیە خۆم خەریک کرد بە وانەکەنەوەو ھەروەھا تاقیکردنەوەکەمان ئەنجامدا پێم وابێت نمرەی باش بەدەست ئەھێنم! لە کۆتاییا ئەبێ بۆ تێیھیۆنگ بسەلمێنم کە ئەتوانم ئەنجامی بەم'
سبەی ئاھەنگەکەیە نامەیەکم لەلایەن جیمین بۆ ھات
:سڵاو
-ھای
:سبەی لەوێ ئامادە ئەبیت؟
-بەڵێ بۆچی؟
:ھەروا، چونکە وام ھەست کرد حەزت لەو جۆرە ئاھەنگانە نەبێت
-لەڕاستیا وایە بەڵام ئەمەوێ بەیانی ئامادەبم
:ئاھ باشە ئاساییە یەکتر ببینین؟ زۆر بێزارم لە ماڵەوە
-ئـێ باشە
:کەوایە پێنج خولەکی تر ئامادە بە
-باشە
: ئەتبینمەوە
-ئەتبینمەوە .
..

مامۆستـاکـەم  | My TeacherWhere stories live. Discover now