قبوڵکردن 💭

22 5 0
                                    

لە ژیاندا کۆمەلە شتانێک هەن کە مرۆڤەکان پێویستە قبوڵیان بکەن (قبوڵکردن بەمانی ئەوە نا کە کۆڵدان بێت بەڵکو بە مانای خۆ گونجاندن لەگەڵ شتەکان یان بارودۆخەکان ) ....
قبوڵکردن گەر بەمانایەکی تر لێ بروانی مانایەکی ترو قوڵتر هەڵدەگرێت ..
کەسەکا و مرۆڤەکان و ژیان و بیرکردنەوەکان و کردەوەکان ....
هەموو قبوڵ کردنێک لە ئەساس یان لە بچینەکەیدا ..ژیانە
لەم رۆژگارانەی کە مرۆڤەکان تێیدا دەژین هەست بە زۆر لەو شتانە ناکەن کە ژیان وای لێدەکات قبوڵی بکات ..
قبوڵکردنی شتەکان زۆر ئاسان نیە ..بەڵام ناتوانیت قەدەر بگۆریت لەزۆر لەو شتانە ...بۆنموونە :
دەبێت قبوڵی بکەیت بتەوێت یان نەتەوێت ..دەبێت واز لەبیرکردنەوە لە هەندێ شت بیێنیت .
قبوڵی کە دەبێت هەندێک شت هەیە کە لەلات بێت پێی شادمان دەبیت ...بەڵام بۆت نابێت .
قبوڵیکە کە مەرج نیە مرۆڤەکان هەمیشە بەو شتە بگەن کە خۆشیان دەوێت .
قبوڵی کە کەهەندێک هیوا هەیە کە دەبێت تاهەتایە لەنێو دڵت بینێژیت .
قبوڵی کە هەندێک راستی هەیە ئەگەر چی تاڵە بەڵام چارەیەک نیە دەبێت قبوڵی کەیت .
ئەمەش شتانێکی راستی ژیانن
زۆر لە مرۆڤەکان هەوڵ دەدەن خۆیان لێی بدزنەوە .
بەڵام نازانن کە چەند زووتر قبوڵی شتەکان بکەن ئەوا باشترینە بۆ ئەوان ..
چونکە گەر هەرشتێک لە قەدەری ئەوان دانەبوو بەئەکیدی نهێنیەکی لەپشت هەیە وەکو هەموو ئەو نهێنیانەی کە بونەوەرەکان لێی بێ ئاگان و تەنها خودایەکی پاک و بێگەرد باشترینەکان بۆ بەندەکانی هەڵدەبژێرێت ...
بۆیە هیچ کات هەست بە بێ هیوای مەکە لەژیاندا😊
.

 جوانی ژیانWhere stories live. Discover now