یەكەم/ئامڕازی دەستخۆشی

1K 163 77
                                    

السلام علیكم هاوڕێكانم

ئەم جارە بە كتێبێكی نوێوە هاتمەوە

ئامانجی ئەم كتێبە ڕاستكردنەوەی قسە و ڕەفتارەكانی ڕۆژانەیە

زۆر قسە ئەكەین بێ ئەوەی ماناكەی بزانین وە زۆر ڕەفتار ئەكەین كە نەشیاون

من وەك قوتابییەك كە تامەزرۆی فێربونی تەجوید و خوێندنی توحید م لەهەموو شتێك زیاتر لەدوو شت ئەترسم

یەكەم  ... شیرك
دووەم … ڕیایی

وە هەر بۆیەش هەردوو كتێبی (موسوڵمان ئەبم) و(چەندین رێگا بەرەو ئیسلام) تاكە كتێبی منن كە بۆ ڤۆیت و كۆمێنت دامنەناون
بۆ درۆ بكەم كتیبەكانی ترم بۆ ڤۆیت و ڤیو كۆمێنت و ئەمانەیە😅

بەس ئەوو دووەی سەرەوە نا چونكە من ئەمەوێ گەنجان بگەرێنەوە بەخۆشمەوە

وە هەروەها زۆۆۆر سوپاسی ئەو هاورێیانەم ئەكەم كە چەندین زانیاری ئەنوسن و بڵاوی ئەكەنەوە تاوەك و هەمووان هۆشیاربكەنەوە لەو كارانەی كە خراپن

تۆ مرۆڤیت مرۆڤیش شایەنی هەڵەكردن و پشتگوێخستنە هەموو كارێك ئەزانیت بەڵام خۆتی لێگێلئەكەیت لەكردنی ئەمە بۆ كاری چاكە

وە هەموو كارێكی خراپ ئەكەیت و ئەشزانیت كە خراپە بەڵام هەر ئەیكەیت ئایا بۆ??

ئەوە لەگەڵ نەفسی خۆتا تاووتوێ بكە وە باسەكەی من و كتێبەكەم لەسەر ئەوەنیە😅

با بچینە سەر یەكەم بابەت ئەویش
ئێستا دەستپێئەكەین

هەردوو رستەی

1--جزاك اللە
2--بارك اللە

ئەم دوو وشەیە زۆرترین كات بۆ ئەو پۆستانە ئەینوسیت كە شتێكی خێر و چاكەی پۆست كردوە جا هەر كەسێك بێت

سێ ئامانج هەیە ئەمەوێ پێتی بلێم دوانیان وەرم گرتوە واتا پێشتر خۆشم نەمئەزانی بەڵام پێیان وتم و فێربووم
وە دانەكەی تر بیرۆكەی خۆمە واتا من وا بیریلێئەكەمەوە

1--(با ئیتر لەجیاتی دەستخۆشی یەكێ لەو دوو ڕستەیە بكەین بە ئامڕازی دەستخۆشی و خێر بەهەموو لایەكدا بڵاو بكەینەوە ) 👉ئەو خاڵەیە كە هی خۆمە

بێگومان گەر ئەو دوو رستەیە بەڕاستی بلێین :

2--نابێ بەتەنیا بلێین جزاك اللە چونكە جزاك اللە بۆ خێریش و بۆ شەڕیش ئەوترێ بۆیە تۆ دایمە جزاك اللە خیرا بكە بە ئامڕازی دەستخۆشی خۆت

3--وە هەروەها وشەی بارك اللە ش بەهەمان شێوە بۆیە دائیمەن بلێ بارك اللە فیك بەو جۆرە بەڕاستی ئەوترێ

وە هەرسێ خاڵەكەشم باسكرد كە هەمویم ڕەبت كردبوو بەیەكەمەوە😂
بەبێ ئەوەی بەخۆشت بزانیت

وە كاتێك كەسێك چاكەیەكت لەگەڵ ئەكات پێی مەڵێ ::

❌زۆر سوپاس
❌دەستخۆش
❌مەمنونم

✔بەڵكو بڵێ
✔جزاك اللە خیرا

🌺چونكە زۆر سوپاس و دەست خۆش هیچ سودی پێناگەیەنێت بەڵام وتنی جزاك اللە خیرا دوعایە و پاڕانەوەیە بۆی 😊

وە ئەزانم كە كەم بوو بەلام ئەمە بوو بە پەڕەی یەكەم و یەكەم زانیاری لەم كتێبە چونكە بەپێویستم زانی لەباتی دەستخۆشی ئەو دوو ئامڕازە بەكاربهێنرێت و لەسەر ئەو ڕێگا و قسە و ڕەفتارانە بڕۆین كە اللە تعالی لەرێگەی پەیامبەرەكەمانەوە پێی گەیاندوین (صلى الله عليه وسلم )

ئێستاش كاتێكی خۆش تا پەڕەی دووەم

بیرتان نەچێ ئەو ڕاسیانە بكەنە ئامانج و هەوڵی خۆشترین شوێن بدەن كە بێگومان جگە لەبەهەشت شوێنی ترت دەستناكەوێ تا بحەوێیتەوە😢

یا رب من زۆر لە عەزابت ئەترسم بەهەشتی نەبڕاوەم پێببەخشە بەبێ ئەوەی كە پێشتر لە ئاگردا پاك بكرێمەوە ئینجا بهێنرێمە بەردەم تۆ چونكە هەر نوقتەیەك لە سزاكەت ورد و خاشم ئەكات😢😢😢

والسلام







❤ئیسلامەكەم❤Where stories live. Discover now