یـەکـەم هەنگاو بــۆ دونـــیا...

843 79 36
                                    

لەگەڵ یەکەمـ شەوی وەرزی زستان، لە درەنگانێکی شەودا، کە بەڕێز جۆنس(باوکی جانێت)،  چاوەڕوانی یەکەم منداڵی دەکرد کە لە دایک ببێ، زەنگێکی تەلەفون خۆشیو پەرۆشی لێکرد بە ترسو دڵە ڕاوکێ
دەبێ کێ بووبێو چی پێ وتبێ
لەدەرەوە باران بوو و  ب.جۆنس گوێی لە دەنگێک بوو
بەڕێز جۆنسس بەڕێێێێێێز جۆنس؟!!
ئەوە دەنگی خاتوو مۆریل بوو (خزمەت کاری تایبەتی خاتوو فۆریا لە ماوەی دووگیانییەکەی)
(کیم فۆریا هاوسەری بەڕێز جۆنس و دایکی مناڵە تازە بووەکە)
(کیم فۆریا باوکی کۆرییەو دایکی ئەمریکیە بەڵام هەرگیز لە کۆریا نەژیاوە تەنانەت کۆریش نازانێ)
ب.جۆنس بە دڵێکی کەمێک ساردەوە وتی: فەرموو؟ چیبووە تکایە.
خ.مۆریل: بەڕیزمـ پیرۆزت بێ تۆ ئێستا باوکی کچێکی زۆر جوانی.
ب.جۆنس:🥺ئەمەوێ بچمە لای فۆریاو کچەکەم بمبە لایان.
خ.مۆریل: بەسەرچاو بەڵام خاتوون حاڵی باش نییە ئەو زۆر ماندوو بووە.
ب.جۆنس: نەخێر هەر دەمهەوێ بیبینمـ.
خ.مۆریل: هەر چۆنێکت بوێ😐☺
"johnes pov.."
*ئەمڕۆ من بووم بە باوکی کچێک
دەبێ زۆرم خۆشبوێ ئەو لە مەترسیدایە
"end pov.."
ئازیزەکەممـ😌🥺 خاتوو فۆریا بە هیلاکییەکی زۆرەوە وای وت.
ب.جۆنس: ئازیزەکەم تۆ سەلامەتی؟ زۆر خەمی تۆم بوو
خ.فۆریا: من باشم، کچەکەمانت دی؟
ب.جۆنس: نەخێر
خ.فۆریا:😳چۆن؟ بۆچی؟ یان...؟😬
ب.جۆنس: نااا من زۆر دڵخۆشم😌  ئەوەی بیری لێ دەکەیەوە  زۆر هەڵەیە😒من جیاوازی ناکەمـ
خ.فۆریا: باشە تەنها گاڵتەیەک بوو😁😄
ب.جۆنس:😒😂ئاخر چوزانم من هەرگ.....
جۆنس قسەی تەواو نەکرد لە دەرگا درا
خزمەتکارەکانو پەرستارەکانو دکتۆریک هاتبوون بۆ لای خ.فۆریا بۆ ئەوەی چاودێری بکەن
هەر لەو کاتەدا ب.جۆنس ئەوانی جێهێشتو چووە لای کچەکەی کە لەلای خزمەت کارەکەبوو خزمەت دەکرا
ب.جۆنس بە خزمەت کارەکەی وت: ئەتوانی بە تەنها جێمان بێڵی.
خزمەت کار: باشە گەورەم بەڵام تکایە زۆر ئاگاداری بە
ب.جۆنس: تۆ لە من زیاتر خەمتە؟😑😡
خ.ک: ممم مەبەستم ئەوە نەبوو ئەو زۆر لاوازو شلە😬😟
ب.جۆنس:وتم هەر ئێستا ون بە😠
(ئەو بۆیە وای کرد تا خزمەت کارەکە نەیبینێ کە دەگریی)
لە دوای داخستنی دەرگاکە لە لایەن خزمەت کارەکەوە، خزمەت کارەکە زۆر ئەو هەڵوێستەی لا سەیرو ناشرین بوو بۆیە لە دڵی خۆیدا وتی (ئەگەر ئەمڕۆش نەبێ ڕۆژێک هەر دێ تۆڵەت لێ بکەمەوە)
"لای جۆنس.."
جۆنس دەستی کرد بە گریان
ئەو گریا زۆر بە توندی دەگریا پاش گرینێکی زۆرو سەیر
جۆنس لەبەر خۆیەوە وتی
لیلاک وا مەکە!😰😭
دوای دوو ڕۆژ
خزمەتکارەکان خەریکی پاک کردنەوەن
وا پێدەچێ ئامادەکاری بۆ شتێک بکرێ
بەڵێ دایکی ب.جۆنس دێ بۆ ئەوەی سەردانیان بکاتو بە پێی شێوەی منداڵەکە ناوێکی لێ بنێ.*لێرە مەبەستم جوانیو ناشیرینی نیە بەڵکو شێوەی منداڵەکە واتا قژی ڕەش یا زەرد یا پێستێکی سپی یا ئەسمەرو تۆخ*
پاش چاوەڕوانییەکی زۆر  ئەوان ئێستا لەبەر دەم کۆشکەکەنو  دایکی ب.جۆنس و ٢براکەی جۆنس کە لە جۆنس بچوکترن دەچنە ژوورەوەی کۆشکەکە
بێگومان لەگەڵ خزمەت کارێکی زۆر و ڕێزو پێشوازییەکی زۆر گەرمەوە

ب.جۆنس بە خێرای بەرەو باوەشی دایکی ڕای کردو توند توند لە ئامێزی کرد
دایکیشی بەهەمان شێوە
(ئەوان  زۆر یەکتریانـ خۆش دەوێ هەم لەبەر ئەوەی جۆنس کوڕی گەورەیەتی هەمـ لەبەر ئەوەش کە جۆنس بێ باوک گەورە بووە)
د.ج(دایکی جۆنس): جۆناسان (تەنها وەک نازناوێک وایـ پێ دەڵی) زۆۆر بیرتانم دەکرد (جۆنس بە درێژای ماوەی دوگیانیەکەی فۆریا سەردانی دایکی نەکردبوو )

پاش چەند کاتژمێرێک جۆنس و دایکیو براکانی لەگەڵ خ.فۆریای هاوسەری لە هۆڵە گەورە تایبەتەکەیانن کە پاش نان خواردنو نەمانی هیلاکیو ماندوویەتیان (ئەوان لە ڕیگایەکی زۆر دورەوە هاتوون)
تەنها قسەی خۆشیان دەکردوو دەنگی قاقای خێزانەکە ماڵە گەورەکەی تەنی بوو
مستەر ڕیگن (برای ناوەندی (ناوەنجی) ب.جۆنس بوو) وتی: کەی ناو لە کچەکە دەنێن تا ناوێکی بۆ بدۆزینەوە؟(لای ئەوان بۆتە کلتورێکی خێزانی کە گەورەی خێزانەکە دەبێ ناو لە گشت مناڵەکان بنێت)

د.ج: ئاههـ☺ بیرم نەبوو
خ.مەلین:ئەبێ جوانی لە دایکی وەر گرتبێ یا باوکی؟😌🥺(هاوسەری برا بچوکی ب.جۆنس)
جاسیل: 😏😅وەک کچەکەی من جوانی لە باوکی وەردەگرێ😁(مێردی خاتوو مەلین ە )
خ.مەلین: 😪من هیچ لەیەک چونێک نابینم؟  کچەکەی من جوانە بەڵام تۆ😈😂
لەو قسانەدا بوون چەند خزمەت کارێک بە سەبەتەیەکی زۆۆۆر ڕازاوەو جوان هاتنە ژورە
شازادەی خەوتو😌😴ئەو پڕاو پڕ بوو لە پاکی ئەو بەڕاستی لە شازادەی نێو چیرۆکەکان دەچوو🧚
گشتیان زۆر بە نەرمو نیانی سەیری منداڵەکەیان دەکرد
خزمەت کارەکان مناڵەکەیان لە لای دایکی ب.جۆنس دانا
د.ج:🥺🥰ئێستا من چ ناوێک هەڵبژێرم بۆ ئەو جوانکیلەیە؟ بێگومان دەبێ ناوەکەی وەسفی چاوە ڕەشو گەورەکانوو پێستە کەمێک تاریکەکەی بکا  ئەو  ڕێک لە باوکی دەچێ باوکیشی زۆر قۆزو سەرنج ڕاکێشە باڵایەکی بەرزو پیاوانە😌پێستێکی تاریکو ئەسمەر شانو قۆڵێکی زۆر پیاوانە وەک ئەوە وایە هەموو گەنجی لە وەرزش کردن بەسەر بردووە🖤
جاسیل: ئاهـ خۆزگە کوڕێکمـ دەبوو😏😂تا لە ئێستاوە ئەو جوانکیلە بێ ناوەم لێ مارە کردبا😁😌
ب.جۆنس:بێگومان نەم دەدا چونکە وەک باوکی ناشیرین دەبوو😁😏😂
جاسیل: کاااکە😒😂 ویژدانت هەبێ لە چیم کەمە منیش جوانم😁
د.ج:بۆستن!
ناوێکم دۆزییەوە😌
کە بتوانێ وەسفی جوانییەکەی بکا
ناوی دەنێم
{جانێت}
واتا شاژنی ڕەش🖤
خ.فۆریا:واااااو🥺 ناوێکی زۆڕ خۆشە

؟؟؟: ههههمـم👿خۆشییەکانتان کۆتایی دێنم
(بەڵێ ئەوە ئەو کەسەیە کە لەکاتی لەدایک بوونەکە بە تەلەفون قسەیەکی بە ب.جۆنس وت)
دەبێ چی پێ وتبێ؟😈🤡
بۆۆۆۆستە😂🤡  ڤۆت بۆ پاڕتی داهاتوو
سوپاس کە تا ئێرە هاتی🥺🥰
پاڕتی یەک تۆزێ وشک بوو
بەڵام پاڕتەکانی تر خۆشتریش دەبن
بە دارو بەرد بڵێ بابێ بیخوێتێتەوە😁😅😅
بە خوا زۆۆۆۆر ماندوو بووم چەن سەعات بەمەنەوە بووم😞
ئەم پاڕتەش بە ٩٠٠ وشە کۆتایی پێ هات
💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙💙
هەر سەرنجو ڕەخنەیەکتان هەیە پێم بڵێن لەسەر چاومی دائەنێم🤗یا هەر شتێ وازح نەبوو پێم بڵێن بۆتان شی ئەکەمەوە 🖤
ئینجا ئەگەر بە دڵتان بوو لە کۆمێنت بۆم بنوسن 😍 ڤۆتیشتان بیر نەچێ ئەمممان 😭😂😂گوناحتان ئەگا بێ ڤۆت بڕۆن😆😂😂🖤🖤

🤍لیندا🖤

☠︎︎تـۆڵـــەی مـردوویـەکــــ𓅓Where stories live. Discover now