تۆپے بەخت

543 71 81
                                    

من چەند خولەڪێڪ پێش ئێستا لە پرسەی دایڪم گەڕامەوە
تێڪشڪاوم ئەگریم زۆر بە خراپی ئەمەوێ هاوار بڪەم بەڵام دەنگم دەرنایات
ناتوانم بجوڵێم چی بڪەم ئەمە خەمێڪی گەورەیە لەسەر شانم
چیتر ئەو باڵانەم نەماوە ڪە ئەمتوانی بەهۆیەوە بفڕم و دڵخۆشبم
دەستم بە توندی بە سەرمەوە گرتبوو و پێیەڪانم ڪۆڪردبوویەوە و سەرم لەسەر ئەژنۆم بوو و ئەگریام و نوقوم بووم لەناو ئازاری مردنی دایڪم و بیرڪردنەوەم لێی
ڪەسێڪ دەستی لەسەر شانم دانا و ناوی هێنام
+ تایهیۆنگ

سەرم بەرزڪردەوە و بینیم ئەوە جیمینە
ئەو ڪەسەی لە برایەڪ زیاترە بۆم
هەر لە مناڵیمەوە تا ئێستا لە هەموو ڪاتێڪ لەگەڵم بووە لە خەمەڪانم دەستی گرتووم
لە ڪەوتنم هەڵیساندومەتەوە وەڪ ئێستا ڪە هەوڵی هاوبەشبوونی خەمم ئەدا
ڪە ئەوم بینی هەستامەوە و باوەشم پیاڪرد و زیاتر گریام و ناوم هێنا
- جیمین

+ بگری براڪەم با خەمەڪەت ڪەم بێتەوە
وای وت ڪاتێڪ دەستی بە پشتما ئەهێنا و سەری خستبووە سەرشانم
ئەویش ئەگریا لەگەڵم
خۆ وتم هەمیشە هاوبەشی خەممە

- جیمین تێڪشڪاوم باڵەڪانم شڪان چیتر سیۆل هیچ مانایەڪی بۆ من نییە
دایڪم سیۆلی زۆر خۆشەویست جیمین

+ تای ڪوڕم ئادەی سێرم بڪە
وای وت ڪاتێڪ منی لە باوەشی دەرهێنا و دەستەڪانی بە دەم و چاومەوە گرت و سێری ناو چاوی ئەڪردم
+ دایڪت سیۆلی ئامانەتی تۆ ڪردووە تۆ ئیتر ئاگات لە سیۆل ئەبێت

سیۆل ئەو شارەیە ڪە ئێمە لێی ئەژین
پێشتر هەرڪاتێڪ بموتایە با لە سیۆل نەمێنین دایڪم بە خراپی توڕە ئەبوو ئەیوت ئێرە ئامانەتی باوڪتە بۆ من و دوای مردنی منیش بۆ تۆیە

- سیۆل دایڪی لێبردم
باشە جیمین چەتەڪانی ئەم شارە بێڪەڵڪە بۆچی دایڪە میهرەبانەڪەی منیان ڪوشت
سوێن ئەخۆم ئەو هیچی نەڪردبوو

+ بێدەنگبە هەموومان ئەمرین ئەوە ئەزانی
دایڪت ڕۆژی خۆی هاتبوو دیارە خێر لەوەیا بووە
تۆ بۆ ئەونە بێمێشڪی هاا ڪوڕم
دایڪت ئەیوت لە هەموو ڪێشەیەڪ خێرێڪ هەیە

- دایڪم موسڵمان بوو
باوەڕی بەو شتە پڕوپوچانە هەبوو
پێم ناڵێی لە مردنی دایڪ چی باشییەڪ هەیە؟

+ کوڕە ڕێزی خۆت بگرە
خۆت ئەزانی منیش موسڵمانم
ڕێگە نادەم سوڪایەتی بە بیر و باوەڕم بڪەی

پەشیمان بوومەوە لەو قسەیەم و سەرم داخست وەڪ نیشانەی پەشیمانیم
دووبارە باوەشم ڪردەوە بە جیمین و دەستم بە گریان ڪردەوە

〖 دوو ساڵ تێپەڕی 〗

هاتمەوە ماڵەوە بە دڵخۆشی و هاوارم ڪرد و بانگی جیمینم ڪرد
- جیمینننن

◎تـــۆپـــے بـــەخـــت◎✔️Where stories live. Discover now