"ئۆوو سێرکەن کێ لێرەیە! بەرازی دواناوەندیەکەمان"
دەنگی پێکەنینی قوتابییەکان لە دواوەوە بەرز بووە وە ، کە ئامانجی پێکەنینەکەیان تەنها گاڵتەکردن بەو کچە داماوە بوو .. وەکو ئەوەی کە ئەو مرۆڤ نەبێت! هیچ هەستێکی نەبێت!
بەڵام ئەو وا دەردەخات کە ڕاهاتووە لەگەڵ ئەم قسانەدا .. چونکە هیچ کارێك ناکرێت لەگەڵ ئەم گەلە ڕەگەز پەرستە ..
"ئمممم بەرازەکەمان ئەمرۆ هیچ قسەیەك ناکات؟! پشیلە زمانی قوتداوی؟ یان ئەوەتا قسەکانمان ڕاستە بۆیە"
ئەو کوڕە لە ئەکتەری سەرەکی چیرۆکەکەمان نزیك بۆیەوە و بە مەبەستی بریندار کردنی ئەو قسانەی دەگوود ..
"پارك چانیۆل! .. لەچۆ لەسەر ڕیگام!"
پارك چانیۆل .. کوڕی یەکەمی بەڕێوبەری دوا ناوەندیەکە .. خەڵک وا دەزانن کە ئەگەر دەسیان کەمێك بڕوات دەتوانن ئەوەی بیانەوێت بیکەن .. هەر لە ئازاردانی دڵەکانەوە بۆ شکاندنیان .. ئای لەو خەڵکە
"ڕێگە!؟ من کوا ڕێگەی تۆم گرتووە! یاخوود لەبەر ئەو قەبارە گەورەیەت دەترسێی لەوەی کە لەم بۆشاییە جێگەت نەبێتەوە .. کیم جیهون!"
دووبارە هەموو قوتابیەکان دەستیان بە پێکەنین و گاڵتە پێکردن بەو کچەکرد .. هەموو لەگەڵ خۆیاندا قسەیەکیان دەکرد
'ئەو قەڵەوە نابێت لەم قوتابخانەیە بمێنێت'
'ئای لەو بێ شەرمیە .. من لە جێی ئەودا بم هەزار نەشتەرگەری جوانکاری دەکەم بۆ ئەوەی ئاوا سوکایەتیم پێ نەکرێ'
'بەڕاستی نازناوی بەرز زۆر لە کیم چیهیون دێت ... ههه ئای خودایە زۆر پێکەنیناویە'وە زۆر لەمەش زیاتر .. بەڵام جیهیونی 17 ساڵ کە هێشتا تەمەنی هەرزەکاری بەڕێوە دەکات هیچ دەنگێکی نەبوو .. ئەو بێدەنگی هەڵدەبژێرێت وەك لە گەڕاندنەوەی قسە و نانەوەی کێشە .. وەکو دەڵێن
- بێدەنگی وەڵامە بۆ زۆرەهای قسە -
ئەو لەسەر ئەم ڕستەیە دەڕوات .. دواتر جیهیون بێ هیچ گرنگیدانێك ئەو شوێنەی جێهێشت .. نەوەکو تەنها ئەو بەشەی قوتابخانەکە .. بەڵکو قوتابخانەی بە تەواوەتی جێهێشت ..
خۆشی قوتابخانە زۆری نەمابوو بۆ تەواو بوون ..
❀
جیهیون ئەو قوتابیە گوێرایەڵەی کە زۆر ژیرە لە وانەکاندا و زیرەکیەکی جیاوازی هەیە .. وە ئەو بەهرەی زۆر جۆراو جۆری هەیە .. بەڵام ئەو بەهرەیەی کە زۆر بەلایدا دەڕوات وێنەکێشانە .. وە ئەو بەهرەیەش تەنها نهێنیەکە لە نێوان خۆی و 'ییشیی' دا .. بەڵام تاکە کێشەی ئەو کێشی زۆرە .. کە بۆتە هۆی ئەوەی زۆربەی قوتابیانی قوتابخانەکە ئەگەر سێ بەشی نەبێ سوکایەتی پێ بکردرێ ..
دوای هەموو نیوە شەوێك .. گریانی جیهیونی ئێمە دەست پێ دەکات .. هەتاوەکو ئەو کاتەی خەو جیهیون دەباتە جیهانی خۆیەوە ..
ئێستە ڕەنگە پرسیار بکەن .. بۆچی هەوڵنادات ئەو کێشە کەم بکاتەوە؟! یانیش قەڵەوی شتێك نیە چارەسەری بۆ نەکرێ .. بەڵام باوڕکە نە جیهیون هەموو ڕێگەیەکی تاقی کردوەتەوە .. وە هیچیشی سەر ناگرێت!
ئەو هەوڵی ئەوەی دا نەشتەرگەری بکات بەڵام .. ئەو نەخۆشیەی کە ڕێگری لێدەکات .. کە ئەگەر نەشتەرگەریەکە زۆر زۆر گرنگیش بێت ئەنجامنەدرێت ..
یاخود ئەگەر ئەنجام درا یا دەبێت سەربگرێت یا مردن .. بەڵێ
هیمۆفیلیا
ئەو نەخۆشیەی کە هۆی توشبونی دەگەڕێتەوە بۆ باوان .. ئەو نەخۆشیەی کە ڕێگرە لە ئەنجامدانی هەر نەشتەرگەریەك،
جیهیونی ئێمە هەرچەندە لە بەشی 'أ' بوو .. کە ئەم بەشە تا ڕەدەیەك لە چاو ئەو دوو بەشەی ترەوە زۆر ترسناك نییە✩
هیمۆفیلیا چییە؟
ئەو نەخۆشییەیە کە هۆیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ باوانی کەسەکە .. کە پڕۆتینی خوێن کەمدەکات و بەیەکداچوونی خڕۆکە سوورەکان کەمتر دەبێتەوە .. مرۆڤی ئاسایی لەکاتی دروست بوونی برینێك خوێن بۆ ماوەیەك دەڕوات و ئەو خوێنەی وشك دەبێتەوە دەبێتەقەپاخێك بۆ برینەکە .. بەڵام ئەوانەی کە نەخۆشی هیمۆفیلیایان هەیە خوێن زیاتر دەڕوات چونکە پڕۆتینی خوێنیان کەمە ..
هیمۆفیلیا سێ جۆری هەیە
جۆری 'أ'
جۆری 'ب'
جۆری 'ج'کە جۆری 'أ، ب' باوترینە لە نێوان خەڵکدا
توشبوانی جۆری 'أ' دەتوانن وەکو مرۆڤێکی ئاسایی چالاکیەکان ئەنجام بدەن بەڵام دەبێت دوور بکەونەوە لە بریندار بوون
وە جۆری 'ب' هەندێك چالاکییان لێ قدەغە دەکرێت .. بۆ نمونە چێشت لێنان، دانس، فیتەر،.. هتد. ئەو کارانەی ببێتە هۆی زیان وەرگرتن
وە چۆری 'ج' لە هەموو کارێك قەدەغە دەکرێن
ئەم نەخۆشیە زیاتر لە نێو پیاواندا باوە .. وە بە دەگمەن ئافرەتان توشی دەبن
✩
𝐒𝐢𝐥𝐞𝐧𝐭
بێدەنگی
YOU ARE READING
گەشتێکی دابەزاندنی کێش؟ 𝐙𝐘𝐗 ll✔︎
Fantasyزۆر کەس هەن خەونی خەڵك تێکدەشکێنن بە گوتنی 'ئەمە مەحاڵە!' بەڵام هیچ شتێك مەحاڵ نییە تەنها دڵت با ساف بێت و خراپەت بۆ کەس نەوێت وە هەروەها بە سەبر بە ئاواتەکانت بۆخۆیان دێنە دی~💫 𝐙𝐡𝐚𝐧𝐠 𝐘𝐢𝐱𝐢𝐧𝐠 ll ژانگ ییشینگ 𝐏𝐨𝐛𝐥𝐢𝐬𝐡𝐞𝐝 𝐢𝐧 1482020