PART 12

676 139 47
                                    

سڵاو👋

ــ بەیانی ــ

؟؟؟ : من کەمێک بەناو دارستانەکەدا دەگەڕێم...
باڵدارێک : چی گەورەم ؟؟ بۆخۆت خراپ نییە ؟؟
؟؟؟ : نەخێر...
باڵدارێک : بەدڵی خۆت...کەی دەڕۆیت ؟
؟؟؟ : ئەمڕۆ...شەو دەڕۆم...

'-'-'-'-'-'-'-'-'-'-

ــ لەلای جۆنگکووک و گرووپەکەی ــ

جۆنگکووک : هاوڕێیان ؟؟
هەموویان : بەڵێ ؟؟
جۆنگکووک : دەبێ ئەمڕۆ تا شەو بچین بۆ کوشتنی دڕندەکان...
یۆنجوون : ئاخر تا شەو زۆر نیە ؟
جۆنگکووک : نەخێر...چونکە ئێمە دوو ڕۆژە هیچ دڕندەیەکمان نەکوشتوە
ئاوا بڕوا ڕوویان لەزیاد بوون دەکات...
جیمین : تەواو...کەواتە بابڕۆین...

"دواتر هەموویان ڕۆشتنە ناوچەی دڕندەکان..."

ℇℇℇℇℇℇℇℇℇℇℇ

ــ لەلای جێسیکا و گرووپەکەی ــ

جێسیکا : هاوڕێیان بێ قسە بابڕۆین بۆ کوشتنی دڕندەکان
ئەوە چەند ڕۆژێکە نەڕۆیشتوین...
هەموویان : باشە...

"دواتر ئەوانیش ڕۆشتن"

"ئێستا هەموو گرووپەکان لەناو شوێنی دڕندەکانن...
لەڕاستیدا هەموویان پلانیان داناوە تا هەموو دڕندەکان گەمارۆدەن و
ئەمڕۆ هەموویان بەیەکجار بکوژن...وە لەوێ هەموو کچ و کوڕەکان چاویان
بەیکتر دەکەوێت...تەنانەت گرووپەکەی جێسیکا و گرووپەکەی جۆنگکووک
لەیەک شوێن یەکتر دەبینن بەڵام بەڕێککەوت..."

جێسیکا : جۆنگکووک ؟؟
جۆنگکووک : جێسیکا ؟؟

"ئەوانی تر هێشتا شۆکن...بێگوومان جۆنگکووک و جێسیکاش
جۆنگکووک چونکە هەموو گرووپکەی جێسیکای بینی بۆیە شۆک بوو بەڵام
جێسیکا نا ...ئەی لەبەر چی ؟؟"

∇∇∇∇∇∇∇∇

ــ لەلایەکی تر ــ

باڵدارێک : گەورەم هەموو باڵدارەکەن هێرشیان کردۆتە سەر
دڕندەکان دەیانەوێ چواردەوریان بگرن و هەموویان لەناوبەرن...
؟؟؟ : هاهاها....جا لەوە باشتر...
باڵدارێک : ئاخر گەورەم پێویست ناکات هیچ باڵدارێک بنێرین
بۆ یارمەتیدانیان ؟؟
؟؟؟ : نەخێر...خۆیان دەتوانن ئەگەرنا بۆچی ئەو هەموو هێزەم پێ داون...
باڵدارێک : باشە ببورە...

ⁿ‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴‴ⁿ

جێسیکا : ئاگادار بن جۆنگکووک لەشوێنی خۆتان نەجووڵێن!
جۆنگکووک : چی بووە ؟؟
جێسیکا : بێدەنگ...کچەکان هەرکە وتم سێ هەمووتان بیگرن و
هێزەکەتان بەکاربێنن بۆ کوشتنی تێگەشتن...
٭بەهێواشی دەیوت و سەیری ناو چاوی ئەو بونەوەرە
سەیر و گەورەیەی دەکرد...٭

 {سەرکێشی لەپێناو مانەوە} || J.JK  (تەواوبوو✔)Where stories live. Discover now