5- ئەمپارێزین؟!

667 189 150
                                    

چاکردن و دیزاین:- ئەمل ئەحمد
وەرگێڕ:- ساڤیۆر (خۆم)

=========



مەرجە ھەر کەسێک بتپارێزیت
تۆی بوێت؟!
____________________________


لەسەر جوڵەیەکی نامۆ لە ژوورەکەی خەبەری بۆوە..



چاوی کردەوە و بونەوەری گەورە بوون لەسەر شێوەی مێروو لەسەر پێخەفەکەی ھاتۆچۆیانە..



وەک کاردانەوەیەکی ئاسای ھاواری کرد، ئەو بونەوەرانەش خێرا لە ژوورەکە چوونە دەرەوە..






تەواوی شەوەکە بەخەبەر بوو..


ھەڵئەلەرزی و پرسیاری ئەکرد..
ئایا ئەوە خەو بوو؟؟
ئەو بوونەوەرە ناشرینانە ڕاستی بوون؟!


















ڕۆژی دواتر بەیانیەکەی..
لە کونێکی دەرگای ژوورەکەوە، سەیری دەرەوەی کرد..

ھێزی خۆی کۆکردەوە و دەرگاکەی کردەوە..
کەسێک ڕۆژنامەیەک و خوانێکی بچووکی بەیانی لەبەردەم دەرگاکەی بەجێ ھێشتبوو..

بەشەرمەوە ھەڵی گرتەوە و ئەم دیاریە بچووکەی قبوڵ
کرد..

ئەو بوونەوەرە سەیرانەش بە پەرۆشیەوە ھاتنە
دەرەوە..

















ئەم ڕووداوە ھەموو ڕۆژێک دوبارە ئەبۆوە بۆ چەند
ھەفتەیەک..




یەکەم جار شڵەژابوو کە ئەگەر ژەھراوی بێت..
بەڵام وانەبوو، بۆیە خواردی..









بەڵام ڕۆژێک..
خواردنەکە بەشێوەیەکی تایبەت چەور بوو..
ئەو خواردنە وای لێ کرد زۆر تێک بچێت..
ھەستی ئەکرد سنگی ئەسووتێت..


ئەو بوونەوەرانەش کاتێک ئەمەیان بینی بەشە چەورەکەیان لابرد و گۆڕیان بۆ میوەی تازە و جوان ھەتا باروودۆخی باشتر بوو..




ئاگایان لێی ئەبوو..




بانیۆکەیان بۆ پڕ ئەکرد لە ئاوی گەرم پێش ئەوەی گەرماو بکات..






ھەروەھا شتێکی نامۆیان ئەکرد کاتێک ئەڕۆشتە سەر پێخەفەکەی..
















شەوێکیان..
ھۆسیوک بە ترسەوە ھەڵسا لەسەر دەنگی ھاواری بەرز
و تەقینی شتێک..







ھۆسیوک لەگەڵ ترسە زۆرەکەی بۆ ژێرزەمینەکە چوو..











دزێکی بینی سەری لە لاشەی جیابۆتەوە و
ئەو بونەوەرانە ئەیخۆن..




ھەستی بەوە کرد ھەموو جەستەی تێک چوو بەو
دیمەنە..








بەڵام دوای ماوەیەک باشتر بوو کاتێک ئەیبینی ئەو
بونەوەرانە بەھەموو توانایانەوە ئەیپارێزن..














بەیانیەکیان..
ئەو بوونەوەرانە نەیانھێشت ژوورەکەی جێبھێڵێت..




لەسەر پێخەفەکەی دانیشتەوە بە شڵەژانەوە..






بەڵام دڵنیابوو کەھیچی لێ ناکەن..






ھەرچیەک بێت ئەوان ئەو ماوە زۆرە پاراستویانە بۆیە ئێستا ھیچی لێ ناکەن..











دوای چەند خولەکێک..
ئازاری سووتان لە ھەموو جەستەی بڵاو بۆوە..





ھەستی ئەکرد گەدەی پڕیەتی لە تەل و شیش و
شتی تیژ..








ئەو بوونەوەرانەش ھاوار و ئازار و تێکچونی حاڵی ھۆسوکیان فەرامۆش ئەکرد..









تەنیا ئەو کاتەی ھەستی بە جوڵەیەکی ترسناک کرد لەژێر پێستیەوە..






ئەو کاتە بۆی دەرکەوت ئەو بوونەوەرانە ئەویان نەپاراستوە..









بەڵکو ھێلکەی بێچوەکانیان پاراستوە..
























بەڵکو ھێلکەی بێچوەکانیان پاراستوە

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.


____________________  

تەواو..
ئەمەیان چۆن بوو؟

تێگەشتن وانیە؟؟

مەبەستی ئەم کورتە چیرۆکە تەنھا ئەوەیە کە ئەڵێت، بڕوا بە ھیچ کەسێک مەکە تەنانەت ئەگەر بشتپارێزێت..


ئنجا کاتێک ھۆسیوک ئەڕۆشتە سەر پێخەفەکەی ئەوکاتە ئەو بوونەوەرانە ھێلکەکانیان لە جەستەی داناوە..



مەڵێن چۆن چونکە خۆشم نازانم :-)

.

✔︎ گۆڕستانی لەبیرکراوان // ⇜(𝑩𝑻𝑺)⇝Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang