page✑【1】

790 89 29
                                    

|💫هیوادارم بەدڵتان بێت💫|

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


"تەنیـا هەفتەیەک مـاوە بۆ لێکردنەوەی لەفافەکـان  و کۆتا پشکنینەکانی خاتوو بێڵی ...دکتۆر!"

قوتابیە پەشۆکاوەکە وردە وردە تۆنی وشەکانی بەرز دەکردەوە تاکو کاردانەوەیەك لە دکتۆرەکەیەوە ببینێ

"کەواتە! چ شتێک تۆی هێناوە بۆ ئێرە؟"
کورسیەکەی سوڕاند و بەساردییەوە پێنوسەکەی فڕەدا سەر مێزەکە

"دکتۆر بـام بـام ئەو بێ ناونیشانە! هیچ شتێ نازانێ وهیچ کەسێکیش خۆی نەکردووە بە خـاوەنـی!"

"ئەی ئەو کوڕەی یەکەم ڕۆژی هێنایی بۆ نەخۆشخانە چی؟"

بۆینباغەڪەی کەمێ شلکردەوە و چاوی خستە سەر کاغەزەکانی بەردەمی

"دیار نەمـاوە! تەنیـا پارەی نەخۆشخانەی دراوە و کارەکانی هەموو تەواو کراوە بەشێوەی پێشەکی"

"بـاشە! بەڵام ئـەو تەنیـا کوێربووەو چاک بۆتەوە! توشی لەبیرچوونەوە نەبووە! دەتوانن ناونیشانەکەی بدۆزنەوە ، ئەم شتانە لەژێر بەرپرسیارەتی مندا نییە "

لابکۆوتەکەی {سەدڕیەی سپی دکتۆر} داکەند کەمێ بەبێزارییەوە وتی

"سوبین! تـۆ پۆلیس یـاخوود مامۆستای قوتابخانە نییت،خۆت سەغڵەت مەکە بۆ کچێکی لاواز! دوای تەواوبونی شتەکـان ڕێگەی بدەن بڕوات و تەواو! ئێمە چارەسەرکەرین و بەرپرسیارین لە تەندروستی نەک ژیانە جەنجاڵەکانیان"

دواجـار کێشای بەشانی و ژوورەکەی جێھێشت

Bam bam's pov

وەك دایکێکی خەمخۆر دەردەکەوێ گەمژانەیە

ئەوەندەش بێدەسەڵات بم کەنەتوانم ماڵەکەم بدۆزمەوە!

ئەوەی لەسەر ئێمەیە و سوێندمـان بۆی خواردووە پـاراستنی ژیـانیەتی نەك شتی تر!
سنوری ئێمە جیایە وەك پیشە

بەهەرحاڵ شایەنی ئەوە نییە بیری خۆمی بۆماندوو بکەم

دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم داخست و قایشەکەم بەست،بەڕێکەوتم بۆ ماڵەوە

End pov

"هێی سوبین! چیت کردەوە بۆ کچە نابیناکە؟"
لینۆ بەدڵخۆشییەوە ڕایکردە لای و دەستی خستە سەرشانەکانی

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 16, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

࿇ڪێشەی شامپانیا࿇Where stories live. Discover now