نامجوون : باشە ئێمە شارەزیەکانمان زانی ئێستاش ئەبێت بچین بەردەکە لە شوێنی خۆی دابنێینەوە
چاڕلی : بەڵێ .... ئێستاش دابەزن
جیمین : چییی لێرە !؟
چاڕلی : بەڵێ
جیمین : بۆ نامانبەیتە ئەو شوێنەی کە ئەبێت بەردەکەی لێ دانێین !
ڕۆسێ : تۆ تا ئەم ڕادەیە گێژیت !!
جیمین : بۆۆۆ !
نامجوون : ئەبێت خۆمان بەدوای شوێنەکە بگەڕێین ئەو تەنها بەردەکە و نەخشەکەمان پێ ئەدات
جیسوو : باشە دەی دابەزن
دواتر هەموویان لە سەیارەەکە دابەزین
جێنی : واتا شوگا ئەو هەموو ماوەیە لێرە بوو ؟!
ڕۆسێ : ئمم
لیسا : ڕۆسێ تۆ چۆنت زانی کە شوگا لە ناو ئەم یاریەیە ؟!
ڕۆسێ : من کاتێک ئەڕۆشتمە کۆگاکە لە ناکاو چاوم کەوتە سەر کامێرا من ئەو کات لەیادم نەبوو کە باوکم کامێرای لە کۆگاش دانابوو بۆیە چومە ژوری کامێراکان دواتر سەیری کامێراکەی کۆگاکەم کرد بینیم شوگا وەکو ئێمە زۆر بەسەیری هاتە ناو یاریەکە سەرەتا شۆک بووم وتم چۆن چوو بۆ ناو یاریەکە ئیتر ئاوا بوو !
جونگکووک : واو سەرسوڕهێنەرە .... بەڵام تۆ چۆن ئەوندە شارەزای لەم یاریە ؟!
ڕۆسێ : چونکە من پێشتر زانیاریم لەسەر ئەم یاریە وەرگرتبوو
نامجوون : باشە با کات بە فیڕۆ نەدەین دەی جەیهۆپ وەرە شوێنەکەمان بۆ بدۆزەوە
جەیهۆپ : بۆ من ؟!!!
ڕۆسێ : چونکە تۆ شارەزایت لە بواری نەخشە هەیە ئێمە ناتوانین نەخشەکە ببینین بەڵام تۆ ئەیبینیت
جەیهیۆپ : باشە
جەیهۆپ : ئەهااا بەڵام زۆر مەترسیدارە لە نەخشەکە وا دیارە کە توشی کێشەی زۆر ئەبین !
ڕۆسێ : بەڵێ ئەبێت ئاگامان لە خۆمان بێت
پاش کەمێک چەند پیاوێک کە لە دوورەوە دیار بوون دەهاتنە لای ئەوان بەڵام پیاوەکان بێ ئاگابوون چونکە قسەیان لەگەڵ یەکتر دەکرد
نامجوون : هێییی سەیری ئەو پیاوانە بکە بۆ لای ئێمە دێن !
تای : چییی بۆ دێن بۆ لامان دڵنیام ئەمان کوژن
ڕۆسێ : هێی هێی هێمن بن من ئەوان سەرقاڵ ئەکەم چونکە من شارەزایم هەیە لە هەڵخەڵەتاندن کاتێک من ئەوانم سەرقاڵ کرد ئێوەش لە دواوە لێیان بدەن بەڵام ئێستا خۆتان بشارنەوە
هەموویان جگە لە ڕۆسێ خۆیان شاردەوە و پاش ماوەیەک پیاوەکان هاتنە لای ڕۆسێ !
پیاوی ١ : یەک هێی جوانکیلە چی ئەکەیت لێرە
YOU ARE READING
جومانجی ✓ ( Completed )
Fantasyجومانجی ئەو یاریەی که ژیانی چەند قوتابیەک ئەخاته مەترسیەوە لەکاتی چوون بۆ یاریەکه سەرکێشیەکی زۆری تێدا ئەنجامدەدرێ منداڵێک ون دەبێت چەند کەسێک لەیەکتر توڕه ئەبن له یاریەکەدا خۆشەویستی و سەرکێشی ئەنجامدەدرێت ̶(ج̶و̶م̶ا̶ن̶ج̶ی)