~دوای(٨)ساڵ~

751 142 422
                                    

~بەیانی~
~کاتژمێر(٥:٣٠)ی ئێوارە~
~هانلی بچکۆلانە دەرگاکەی کردەوە و پیاوێکی باڵا بەرزی سپی بینی کە جانتایەکی گەشت لەلای ڕاستییەوە بوو وە پانتۆڵێکی ڕەش و تیشێرتێکی ڕەش و قەمسەڵەیەکی بێ قۆڵی سپی لەبەر بوو~
هانل:فەرموو
~دڵی بۆ یەکەم جار دوای(٨)ساڵ دووبارە دەستی کرد بە خێرا لێدان وە تەنانەت ناخی دەستی کرد بەشڵەژان ئەوەش تەنها بەرامبەر بە مناڵێکی بچووک وە بە شڵەژاوییەوە پرسی:-(ئـ..ئـ..ئایا ئەمە ماڵی خاتوو کانگە؟)~
هانل:بەڵێ ئەو داپیری منە
~تەنها ئەو وشانە بەس بوو بۆ ئەوەی دڵی دەست بکات بە ئازار و چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بوون وە دواتر چەمایەوە و دەستە بچووکەکانی هانلی گرت و بەزەردەخەنەوە پرسی:-(کچی بچووک تۆ ناوت چییە؟)~
هانل:من ناوم"هانل"ە جیۆن هانل
~بەبێ وشە مایەوە و لەکاتێکا تەماشای ڕوخسارە سپییەکەی هانلی ئەکرد لەناخی بیری ئەکردەوە ئەمە کچەکەی جینانە کە نەی ویست هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە ئەو لە سوهی وەربگرێت وە هەمان ئەو کچەیە کە هەمیشە بیری کردۆتەوە لەگەڵ جینان هەیبێت وە ئێستا هەیە بەڵام تەنها هی جینانە هی ئەو نا~
هانل(سێهونی لەنێو بیرکردنەوەکانی دەرهێنا):ئەی تۆ کێیت؟
سێهون(هەستایە سەرپێ و دەستەکانی هانلی بەردا):بە داپیرەت بڵێ کەسێک هاتووە و بانگی تۆ ئەکات(بە زەردەخەنەوە)
~هانل لای کردە لاوە تاوەک بڕوات بانگی داپیرەی بکات بەڵام هەر لەو خوولەکەدا خاتوو کانگ و جۆنگهۆی بینی کە بەشۆکەوە بەرەو دەرگاکە ئەهاتن~
د.جینان:سێـ..سێـ..سێهون کوڕەکەم
~سێهون و خاتوو کانگ بەتووندی باوەشییان لەیەکدی دا~
د.جینان(بەگریانەوە):هەی لاسار ئەو هەموو ماوەیە لەکوێ بوویت تەنانەت پەیوەندیشت پێوە نەکردم باشە ئەوە هەموو خۆشەویستییەکەت بوو ئەی من دایکی دووەمت نەبووم
سێهون(دەستی بە پشتی پوریا ئەهێنا):کچی جوان ئەوە چییە دڵنیابە تۆ هەمیشە لەمێشکمدا بوویت تۆ بڵێی لەبیرت بکەم
.
.
~لە ژوورەکەی خۆی دانیشتبوو ئەو ژوورەی لەکاتێکا ئەو(٨)ساڵە جێیهێشتووە و ئێستا تەنانەت کچێکی هەیە و تەنها بەکەمی سەردانی ئەکات بەڵام هێشتان دەست لە بچووکترین شتی نەدراوە~
~لەسەر کورسییەکەی بەرامبەر مێستەوالێتەکەی دانیشتبوو و خەریکی شت نووسین بوو لە یاداشتنامەکەی..
"چەند ڕۆژێک ئەبێت کە تەنانەت بە مێشکیشمدا نەهاتووە ئێستا کەم زۆر زۆر کەم بیر لە ئەو ئەکەمەوە ئێستا لەبری ئەو هانل و جۆنگهۆ و کارەکەم لەنێو مێشکم هاتوچۆ ئەکەن بەڕاستی نازانم ئەوە شتێکی باشە یاخوود نا بەڵام پێم وابێت باشە بۆ تەندروستی خۆم وە باشە بۆ ئەوەی بتوانم زیاتر لە جۆنگهۆ نزیک ببمەوە لەڕاستیدا تەنانەت نازانم ئەمڕۆ چۆنە وا بە مێشکمدا هات و خەریکە بیری لێ ئەکەمەوە ئەیخەمە نێو یاداشتنامەکەم بەڵام تاکە شت کە ئەیزانم ئەو هێشتان لە ڕۆحمدایە هێشتان ئەو ڕۆحی منی لەلایە وە هەمیشەش لەلای ئەبێت گرنگ نییە چەند لە مێشکم بڕوات گرنگ نییە چەند لە دڵم بڕوات بەڵام ڕۆحی من جێگای هەمیشەیی ئەوە کە هیچ شتێک و هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو ڕاستییە نەگۆڕە بگۆڕێت ئاهـ ماوەی هەشت ساڵە گوێم لەدەنگی نەبووە و هیچ هەواڵێکی نازانم باشە هەر بەڕاستی ئەبێت ئەو چی بکات؟چی بخوات؟چۆن بژیت؟ئایا ئێستا منی لەیاد کردووە؟ئایا ئێستا لە دووری من دڵخۆشە و کچێکی زۆر باشتر لە منی دۆزیوەتەوە و ئێستا بۆخۆی لەگەڵیدا پێئەکەنێت لەوانەیە تەنانەت هاوسەرگیریشی کردبێت ئاهـ لەڕاستیدا ئەوانە من ئازار ئەیات بەڵام بێگومان من هیچ مافێکم نییە بە ژیانی ئەوەوە چۆن من هەموو ئەو شتانەم ئەنجام یا ئەویش ئەتوانێت زیاتر ئەنجام بات بەنەفرەت بیت کانگ جی نان بەڕاستی من نازانم تۆ چ جۆرە مرۆڤێکی کە تەنانەت خۆشت خۆت ناناسیت بووەستە لەو قسە گەمژانەیانە و هۆشت بگەڕێنەوە بۆلای هاوسەر و کچەکەت ئێستا ئەوە ئەوانن کە تا.."،دەنگی دەرگا نووسینەکەی پێ بڕی و یاداشتنامەکەی داخست لەکاتێکا پێنووسەکەی لەنێوی بەجێهێشت وە وتی:-(فەرموو)~
*نەیتوانی بنووسێت تا هەتایە ههههـ*
هانل(دەرگاکەی کردەوە و لەنێو دەرگاکە وەستا):ئووما مامەیەک هاتووە
جینان:کێیە؟مامە چۆیە؟
هانل:نا مامەیەکی نوێیە من یەکەم جارمە بیبینم بەڵام وا دیارە داپیرە و ئەپا ئەیناسن
جینان(هەستێکی سەیر لەناخی دروستبوو وەک هەستێکی ناخۆش بەڵام زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد):ئەبێ ئەو مامەیە کێ بێت؟(هەستایە سەرپێ و دەستی هانلی گرت و بەیەکەوە بەڕێکەوتن بۆ خوارەوە)
~لەگەڵ شڵەژاوییەکەی سەری داخستبوو هەنگا و بەهەنگا لەگەڵ هانل ئەڕۆشتنە خوارەوە تاوەک گەشتنە هۆڵەکە زانی کە دایکی و جۆنگهۆ و ئەو کەسە هەستانە سەرپێ بەڵام هێشتان توانای بەرز کردنەوەی سەری نەبوو دڵی بەشێوەیەکی خێرا لێی ئەیا زۆر زۆر خێرا خێراییەک کە(٨)ساڵ ئەبێت هەستی پێ نەکردووە دوای چەند چرکەیەک لەکۆتاییدا ئەو هێزەی بەخشی بەخۆی کە سەر بەرز بکاتەوە و هەر لەگەڵ بەرز کردنەوەی سەری یەکەم شت کە بینی ڕوخساری ئەو مامەیە بوو کە هانل باسی کرد وەک ئەوەی لەچرکەیەکدا دڵی وەستا و هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە لەگەڵ ئەوەی چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بوون و دەستی هانلی توند گووشی~
سێهون(سەری داخستبوو و وە بەتەواوی شڵەژابوو):سـ..سڵاو
(وای هەست ئەکرد دڵی دێتە دەرەوە و هێشتانیش توانای تەماشاکردنی ڕوخساری ئەوی نییە)
~جینان تەنها لە ڕوخساری ئەو کەسەی ئەڕوانی کە دوای(٨)ساڵیش هێشتان خاوەنی ڕۆحێتی ڕاستە لەماوەی ئەو(٨)ساڵە زۆۆۆۆر بە کەمی بیری لێ کردۆتەوە و هەمیشە هەوڵی داوە لە مێشکی دەریبهێنێت بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە لە ڕۆحی کە شوێنە هەمیشەییەکەیەتی دەرهاتووە~
~دەنگی هانل جینانی لەنێو بیرکردنەوە قووڵەکانی دەرهێنا کاتێک وتی:-(ئووما تۆ خەریکە ئازاری دەستم ئەیەی)~
جینان(بەخێرایی دەستی هانلی بەردا و ئەو فرمێسکەی سڕی کە لەچاوی هاتە خوارەوە و ڕووی کردە هانل):ئە..ئاهـ زۆر داوای لێبووردن ئەکەم شیرینەکەم بە ویستی خۆم نەبوو
هانل:کێشە نییە ئووما..بەڵام ئەو مامەیە وتی سڵاو وەڵامی نایەیتەوە؟!(برۆیەکی بە مانای پرسیار بەرز کردەوە)
جینان(زەردەخەنەی ساختەی کرد):با با چۆن وەڵامی نایەمەوە دەی وەرە بڕۆینە لای ئەپا دابنیشین و ئێستا منیش وەڵامی ئەو مامەیە ئەیەمەوە
~جینان و هانل ڕۆشتنە تەنیشت جۆنگهۆ کە لەپێش قەنەفەکەی بەرامبەر قەنەفەکەی سێهون وەستابوو وە کاتێک جینان وتی:-(بەخێرهاتیت)،هەمووان دانیشتن هانلیش لە باوەشی جۆنگهۆ~
د.جینان:با من بڕۆم ئاو بهێنم
~خاتوو کانگ ڕۆشت ئاو بهێنێت وە جینان نەی ویست بڵێت نەخێر من ئەیهێنم چوونکە دڵنیابوو هەر لەنیوەی ڕێگاکە سینییەکەی لەدەست ئەکەوێت~
هانل:ئەپا(دەستێکی گرت بە ڕوخساری جۆنگهۆوە و وایکرد جۆنگهۆ تەماشای بکات)
جۆنگهۆ(زەردەخەنەی کرد):گیانی ئەپا
هانل:ئەو مامەیە کێیە؟
جۆنگهۆ:گیانەکەم ئەوە برا گەورەی جانگی و یۆنسووە
هانل:تۆ جانگی و یۆنسووی پورێ ئەڵێیت؟
جۆنگهۆ:بەڵێ شیرینەکەم
هانل:بەڵام بۆ هەرگیز باستان نەکردووە
جۆنگهۆ(زەردەخەنەیەکی نا ئاسوودەیی کرد):ئەو لە شوێنێکی دوور بوو زۆر زۆر دوور
هانل:جا گەر دووریش بێت نابێت لەیادی بکەین ئەوە نییە ژووری منداڵی دایکم هێشتان وەک خۆی ماوە
جینان:کچە جوانەکەم ئێمە باسمان کردووە بەڵام تۆ ئاگادار نەبوویت وە ئێستا باوکت بێزار مەکە
هانل(وەک داوای لێبووردن سەری چەمانەوە):ببورە ئووما
جۆنگهۆ:نا گیانەکەم کێشە نییە
~خاتوو کانگ ئاوی هێنا و هەمووان ئاوییان خواردەوە دواتریش لە تەنیشت سێهون دانیشت~
د.جینان:ئای خوایە کوڕەکەم گەر ئەزانیت چەندە دڵم لەلات بوو باشە ئەی کەی هاتیتەوە؟
سێهون:کاتژمێر(٥)گەشتمە فڕۆکەخانەی ئێرە وە یەکەم شوێن ئێرەبوو کە بۆی هاتم وە هیچ کەس نازانێت من گەڕاومەتەوە بڕیارێکی لەناکاو بوو بۆیە کاتی ئاگادار کردنەوەی ماڵەوەم نەبوو(سەری داخستبوو)
د.جینان:ئای خوایە لەوانەیە کاتێکی زۆربێت لەنێو فڕۆکە بیت بڕۆ سەرەوە و پشوو بدە
سێهون(سەری بەرز کردەوە بەڵام ڕووی کردە پوری پێش ئەوەی جینان ببێنێت چوونکە بەڕاستی نازانێت چی ئەکات گەر ئەو ڕوخسارە ببینێت):نا زۆر سوپاس پورێ گیان هەرخۆی من پێویستە بڕۆم دایکم و ئەوانی کە نیگەران ئەبن گەر بزانن من گەڕاومەتەوە و نەڕۆشتوومەتەوە بۆ ماڵ هەر خۆی چەند ڕۆژێکە قسەمان نەکردووە دڵنیام ئێستا ئەوان دڵیان لەلامە نیگەرانی منن
د.جینان:بەڵام چۆن ئەکرێت هیچ نەبێت تاوەک نانی ئێوارە لێرە بمێنەوە
سێهون:زۆر حەز ئەکەم بەڵام ناتوانم بەڵام هەرچۆنێکیش بێت چیتر من گەڕامەوە و بەنیازیش نیم هەرگیز جارێکی کە کۆریا بەجێبهێڵم کەواتە چیتر هێندە زۆر سەردانت ئەکەم کە ئیتر خۆت دەرم بکەیت
~هەمووان پێکەنین بێجگە لە جینان کە تەنها سەری داخستبوو لەناخەوە لەگەڵ دڵی و فرمێسکەکانی شەڕی ئەکرد~
د.جینان(باوەشی لە سێهون دا):هەر بەڕاستی(٨)ساڵە منت بەتەنها لێرە جێهێشتووە ئەسڵەن هەر ئەبێت چیتر لەلای من بژیت دایکت یۆنسوو و جانگی هەیە بەڵام من تەنها خۆمم
*دەی دەی جینان بڵێ"منیش"*
سێهون(کەمێک پێکەنی و باوەشی دایەوە لە پوری):خانمە جوانەکە ئەی تۆ بۆ نایەیت و لەلای هەموومان بیت و ئیتر لەگەڵ خوشکەکەشت بژیت؟!
د.جینان(لەگەڵ سێهون باوەشەکەیان شکاند):ئەی چی لەماڵەکەی خۆم بکەم خۆ ناکرێت قفڵێکی لێ بەم و بۆ هەمیشە دایبخەم وە هەرخۆشی جینان و جۆنگهۆ زۆر هەوڵییان دا لەلایان بژیم بەڵام هیچ شوێنێک ناگات بە ماڵی خۆت
جۆنگهۆ:بەڵام دواتر وتمان کە لەلات ئەژین بەوەش قایل نەبوویت
د.جینان(کەمێک پێکەنی):ئای هەموو کەس لە ماڵی خۆی ئاسوودە ترە بۆچی لەبەر من ئاسوودەیی لەخۆتان تێکبەن
جینان(سەری بەرز کردەوە):دایک و باوکمان زۆر لە ئاسوودەیی خۆمان گرنگترن
جۆنگهۆ:دایکە جینان ڕاست ئەکات
د.جینان:دەی دەی لەدەست ئێوەش ئێستا من تەنها سێهونم ئەوێت ئێوەم بۆ چییە گەر سێهون بێت تەنها خزمەتی یەک کەس ئەکەم بەڵام گەر ئێوە بن ئەبێ خزمەتی هەمووتان بکەم
~هەمووان پێکەنین بێجگە لە جینان~
هانل:داپیرە ئەوە لەقسەی باپیرە گەورە ئەچوو
جۆنگهۆ:کچەکەم
د.جینان(پێکەنی):نا کوڕەکەم هانل زۆر ڕاست ئەکات تەنانەت ئەویش شارەزای قسەکانی باوکم بووە
سێهون(هەستایە سەرپێ):هەرچۆنێک بێت دەی پورێ گیان زۆر دڵخۆشبووم کە دوای ئەو هەموو ماوە تۆم بینییەوە بەڕاستی زۆر زۆرم بیر کردبووی ئێستا پێویستە بڕۆم دڵنیابە چیتر زوو زوو سەردانت ئەکەم
~هەمووان هەستانە سەرپێ وە جۆنگهۆش هێشتان هانلی لەباوەش بوو کاتێک هەستایە سەرپێ~
د.جینان:کوڕەکەم هیچ نەبێت تاوەک نانی ئێوارە لێرە بمێنەوە نانی ئێوارە بخۆ و دواتر بڕۆ
سێهون:زۆر سوپاس پورێ گیان بۆ کاتێکی کە بەڵام ئێستا پێویستە بڕۆمەوە
د.جینان:هەست ئەکەم بوویت بە کەسێکی سەرسەخت کێشە نییە دەی باش
سێهون(کەمێک پێکەنی و باوەشێکی کورت لە پوری دا):من تۆ بخۆم
جۆنگهۆ:سێهون تۆ ئۆتۆمبێلت پێ نییە من ئەتگەیێنمە ماڵی خۆتان
~سێهون بەبێ ویستی خۆی ڕووی کردە جۆنگهۆ و وە لەکۆتاییدا ڕوخساری بچکۆلەکەی ژیانی بینییەوە هەربۆیەش لەناکا و ئازارێکی توند بە دڵییا هات و دەستێکی بەدڵییەوە گرت و چاوەکانی بەهۆی ئازارەکە داخست و هانگاوێک گەڕایەوە دواوە و دەستی بە قەنەفەکەوە گرت هەمووان شڵەژان و جۆنگهۆ بەخێرایی هانلی دانا و ڕۆشتە لای سێهون و بەنیگەرانی لێی پرسی:-(سێهون تۆ باشی؟)~
سێهون(ئازارەکەی تا ئەهات زیاتر و زیاتر ئەبوو):دە..دەرمانەکانم نێو جانتاکەیە
~جینان بەگریانەوە بەخێرایی بەرەو جانتاکە ڕۆشت کە لەتەنیش هەمان قەنەفە بوو کە خاتوو کانگ و سێهون لەسەری دانیشتبوون وە جانتاکەی کردەوە و وەک شێتێک دەستی کرد بە بڵاو کردنەوەی جانتاکە تاوەک دەرمانەکانی سێهون بدۆزێتەوە~
~لەکۆتاییدا دوای بڵاوکردنەوەی تەواوی جانتاکە قووتوویەکی دەرمانی دۆزییەوە و بەخێرایی لەگەڵ دەستە لەرزیوەکانی قووتووەکەی کردەوە و هەستایەوە و بەرەو سێهون ڕۆشت و حەبێکی بەسێهون دا و هاواریکرد:-(هانلا بڕۆ ئاو بهێنە)~
~سێهون حەبەکەی خوارد و هانل ئاوی هێنا و دواتریش ئاوی خواردەوە بەڵام هەر بەرەو خراپتر بوون ئەڕۆشت~
جینان(بەشڵەژاوی و گریانەوە):جـ..جـ..جۆنگهۆ بۆ..بۆکسی فریاگوزارییەکەم بۆ بهێنە هەر ئێستا
~جۆنگهۆ بەخێرایی ڕۆشت تا بۆکسی فریاگوزارییەکە لە مەتبەخەکە بهێنێت وە جینان دەستی سێهونی گرتبوو~
~جۆنگهۆ گەڕایەوە و بۆکسەکەی دا بەجینان،جینانیش بەشڵەژاوی و لەرزاوییەکی زۆرەوە دەرزییەکی هێورکەرەوەی ئامادە کرد و دای لە شانی سێهون~
~سێهون هێواش هێواش هێور بۆوە و تا کەوتە سەر قەنەفەکە و لەهۆش خۆی نەما~
جینان(لەکاتێکا فرمێسکەکانی ئەڕژان):جۆنگهۆ ئەو بەباشی ڕابکشێنە ئێستا لەهۆش خۆی نییە کاتێک بەهۆش هات باشتر ئەبێت(دوای تەواوکردنی قسەکەی دەستی لەسەر دەمی دانا و بەڕاکردن ڕۆشتە ژوورەکەی خۆی~
~دوای(٣)خوولەک~
~جۆنگهۆ دوای ئەوەی(٢)جار لەدەرگای ژوورەکەی جینانی دا دەرگاکەی کردەوە و جینانی بینی کە لەپێشەوەی بێدەکەی دانیشتبوو بەهەردوو دەاتی توند دەمی خۆی گرتبوو ئەگریا جۆنگهۆ بەزەردەخەنەوە لێی نزیک بۆوە و دواتر باوەشی لە جینان دا جینانیش بەتوندی باوەشی لەکەمەری جۆنگهۆ دا و ڕێگەی دا دەنگی گریانەکەی دەربچێت...
جۆنگهۆ بۆ هێورکردنەوەی دەستی بە پشتی جینانا ئەخشاند و بەهێمنی دەستی کرد بە قسەکردن:-(شیرینەکەی من تەواو بەسە خۆت ئازار مەیە ئەو باش ئەبێت ئەی خۆت نەت وت باش ئەبێت)~
~جینان هەستایە سەرپێ و تەماشای نێو چاوەکانی جۆنگهۆی کرد و بەگریانەوە دەستی کرد بە قسەکردن:-(جۆنگهۆ داوای لێبووردن ئەکەم زۆر زۆر داوای لێبووردن ئەکەم سوێن ئەخۆم زۆر ویستم خۆم بگرم بەڵام ئەوە زۆر زیاترە لەتوانای بەرگە گرتنی من بەڕاستی دڵم ئازاری هەیە)~
جۆنگهۆ(دەستەکانی بەڕوخساری جینانەوە گرت):گیانەکەی من چەندت ئەوێ بگری ئەوە هەرگیز شایەنی داوای لێبووردن کردن نییە هەرخۆی شتێکی زۆر زۆر ئاساییە
جینان(باوەشی لەجۆنگهۆ دا و سەری خستە سەر سنگی):سوپاس جۆنگهۆیا زۆر سوپاس بۆ ئەوەی کە لەژیانمیت و بەوشێوەیە لێم تێئەگەیت
جۆنگهۆ(دەستی بە پشتی جیناندا ئەهێنا):من هەمیشە لێرەم بۆ تۆ بۆ کچەکەمان بۆ هەرسێکمان دڵنیابە من هەمیشە لەتۆ تێئەگەم ئەی من سندووقی نهێنییە زیرەکەکە نیم
~(١٠)خوولەک بەتەواوی(١٠)خوولەک بەوشێوەیە بوون تا جینانی هێو بۆوە و لەباوەشی جۆنگهۆ دەرهات و بەچاوە سور هەڵگەڕاوەکانی تەماشای نێو چاوی جۆنگهۆی ئەکرد وە جۆنگهۆش دەستی بە ژێر چەناگەیەوە گرت و بەهێمنی ماچێکی بچووکی لەلێوەکانی جینان برد کە وای کرد جینان زەردەخەنە بکات~
جۆنگهۆ:زۆر باشە هاوسەرە جوانەکەی من ئێستاش بڕۆینە خوارەوە چوونکە بەڕاستی دایکت و هانل خەمییانە
جینان:ئاوێک بە ڕوخسارما ئەکەم و دێم
جۆنگهۆ:لێرە چاوەڕێتم
~جینانە ڕۆشتە دەستشۆرەکە و بەرامبەر دەستشۆرەکە وەستا و لە ئاوێنەکەوە بۆ چەند چرکەیە تەماشای خۆی کرد کە هێشتان فرمێسکەکان بەچاویا دێنە خوارەوە،سەری داگرت و ئاوێکی بەڕوخساریدا کرد بەڵام کاتێک سەری بەرز کردەوە و لەئاوێنەکە خۆی بینی هێشتان فرمێسکەکان بەردوام بوون لە هاتنە خوارەوە بە چاویا هەربۆیە بەتوڕەییەوە چەند جارێک بە قورسی ئاوی کرد بە ڕوخساریا و دواتریش بێ ئەوەی تەماشای خۆی بکات ڕوخساری وشک کردەوە و ڕۆشتە دەرەوە و لەگەڵ جۆنگهۆ ڕۆشتنە خوارەوە~
.
.
~بەقورسی چاوەکانی کردەوە و تەماشای لای چەپی خۆیکرد هانل لە باوەشی جۆنگهۆ بوو تەماشای تیڤییان ئەکرد وە دواتریش بە قورسی کەمێک هەستایەوە~
هانل:ئەپا مامە هەستایەوە
جۆنگهۆ(هانلی لەباوەشی دانا و ڕۆشتە لای سێهون):تۆ بەهۆشهاتیتەوە
(بە زەردەخەنەوە یارمەتی سێهونی دا پشت بات بە دەسکی قەنەفەکەوە)
سێهون:چی ڕوویدا؟
جۆنگهۆ:جینان دەرزییەکی هێورکەرەوەی لێدای
سێهون:کاتژمێر چەندە؟
جۆنگهۆ:(٩)نزیکەی(٥)خوولەکە
سێهون:من زۆر زۆر دواکەوتووم پێویستە بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە
جینان(سینییەکی بەدەستەوە بوو کە قاپێک شۆربای لەسەر بوو لە مەتبەخەکەوە هات):تۆ ماندوو بوویت و هیچ هێزت نییە سەرەتا شتێک بخۆ دواتر بڕۆ
~جۆنگهۆ ڕۆشت مێزێکی بچووکی هێنا و لەلای قەنەفەکەی سێهونەوە داینا و جینانیش سینییەکەی لەسەر دانا~
سێهون:سوپاس(سەری داخستبوو)
جینان:شایەنی نییە
(ڕۆشتە سەر قەنەفە دوو کەسییەکەی بەرامبەر تیڤییەکە دانیشت)
جۆنگهۆ:هەر شتێکت ویست ئێمە لێرەین
سێهون:سوپاس
جۆنگهۆ:شایەنی نییە(دوای تەواوکردنی قسەکەی بەزەردەخەنەوە ڕۆشتەوە تەنیشت هانل دانیشت)
هانل(باوەشی کرد بە قۆڵی جۆنگهۆیا و بەنهێنییەوە قسەی کرد):ئەپا
جۆنگهۆ(بەهەمان شێوازی ئەو قسەی کرد):گیانی ئەپا
هانل:ئەتوانم لەو مامەیە نزیک ببمەوە؟
جۆنگهۆ:بۆ؟
هانل:ئەو زۆر زۆر جوانە وە زۆر باڵا بەرزە و زۆریش شیرینە هەرچەندە وەک کەسێکی زۆر سارد دەر ئەکەوێت
جۆنگهۆ(کەمێک پێکەنی بە زۆرزانی هانل):کچەکەم تۆ لەکێ چوویت؟
هانل:ئەپا دەنگت داگرە وە من لە دایک و باوکی خۆم چووم دەی ئێستاش وەڵامم بەرەوە
جۆنگهۆ:ئەو مامەیە ئێستا کەمێک ماندووە بەڵام دڵنیام گەر تۆ بڕۆیت بۆ لای ئەیخەیتە پێکەنین بۆیە کێشە نییە چیت ئەوێ بیکە
هانل:زۆۆۆر باشە
~هانل لەسەر قەنەفەکە ڕۆشتە خوارەوە و ڕۆشتە لای سێهون وەستا تەماشای سێهونی ئەکرد کە خەریکە شۆربا ئەخوات دواتر ڕووی کردە جۆنگهۆ و بەدەنگی بەرز پرسی:-(ئەپا ئایا ئەتوانم ئەم مامەیەش بەناوی خۆی بانگ بکەم ئەو برای جانگی و یۆنسووە)،لەگەڵ پرسیارەکەی هانل سێهون سەری بەرز کردەوە و تەماشای هانلی ئەکرد~
جینان:کچەکەم ئەوە چی ئەڵێی؟
جۆنگهۆ:ئاهـ تکایە سێهون ببورە ئەو چوونکە بەناوی خۆیان بانگی یۆنسوو و جانگی ئەکات بۆیە ئەو پرسیارەی کرد
سێهون(کەمێک پێکەنی):نا کێشە نییە(ڕووی کردە هانل و باوەشی بۆ کردەوە)کوا وەرە بۆلای من
~هانل بەپێکەنینەوە ڕۆشتە باوەشی سێهون~
سێهون:تۆ ئەتەوێ من بەناوی خۆم بانگ بکەیت؟
هانل:نازانم
سێهون:همممــ تۆ بەهەر شێوەیەک ئەتەوێ ئەتوانی ناوی من بهێنیت
هانل:کێشە نییە من ئەڵێم مامە سێهون
سێهون(زەردەخەنەی کرد):هەرشتێک ئەو دڵە بچووکەی تۆ بیەوێت
جینان:دەی کەواتە کچەکەم لەوە زیاتر مامە ماندوو مەکە ئەو خۆی ماندووە وەرە لای من
سێهون(بەبێ ئەوەی تەماشای جینان بکات):نـ..نا..نا ئاساییە من پێم خۆشە ئەو لەلام بێت
*ئازاری دڵت حەشاربە*
د.جینان(لەسەرەوەبوو هاتە خوارەوە):سێهون کوڕەکەم تۆ هەستای
سێهون:بەڵێ پورێ گیان
د.جینان(لەتەنیشت جینان دانیشت):منیش پەیوەندییەکم بۆهات بۆیە ڕۆشتمە سەرەوە
جینان:پەیوەندییەکت کاتێکی زۆری خایاند باشە ئەوە کێبوو؟
د.جینان(کەمێک شڵەژا):بـ..بـ..بەیانی ئەزانیت
~کاتژمێر(٩:٢٠)~
سێهون(هەستایە سەرپێ):پورێ گیان چیتر پێویستە من بڕۆم
~هەمووان هەستانە سەرپێ~
د.جینان:لەوە زیاتر پێت ناڵێم بمێنەوە چوونکە ئەزانم لەکۆتاییدا هەر ئەڕۆی
سێهون(کەمێک پێکەنی):خەمت نەبێت لەوانەیە سبەی دووبارە نێو ماڵەکەت بم
د.جینان:بەڵکو وابێت
جۆنگهۆ:سێهون من ئەتبەمەوە
سێهون:نا کێشە نییە تۆ ئەزێت مەکێشە من پەیوەندی بە هۆکیون یاخوود جانگییەوە ئەکەم
جۆنگهۆ:نا گیانەکەم بۆچی ئەوان ئەزێت بکێشن من و هانل تۆ ئەگەیێنینەوە و هەم لەگەڵ هانل پیاسەیەکیش ئەکەین
سێهون:ئهم گەر وابێت باشە بەڵام من هێشتان ناڕۆمەوە ماڵەوە ئەمەوێ سەرەتا لای ڕووباری هان هۆکیون ببینم هەر بۆیە تەنها بمگەیێنیتە ئەوێ باشە
جۆنگهۆ:زۆر باشە
.
.
~لەنێو ئۆتۆمبێلەکە~
جۆنگهۆ:دڵخۆشبووم بە گەڕانەوەت
سێهون:سوپاس لە باشی خۆتە
جۆنگهۆ:بەڵام ئەبینم نەخۆشییەکەت زیاتر خراپ بووە لەوێ سەردانی هیچ پزیشکێکت نەکرد؟!(بە نیگەرانییەوە)
سێهون(کەمێک بە شکاوی پێکەنی):هەموو هەفتەیەک سەردانی کردنی پزیشکم هەبوو
جۆنگهۆ(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە):بەڕاستی بەداخم
سێهون(زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد):پێویست ناکات ئەوە ئاساییە
هانل:مامە سێهون تۆ لەچی شوێنێک بوویت؟
سێهون(ڕووی کردە هانل کە لەدواوە دانیشتبوو):من لە لاس ڤێگاس بووم
هانل:لە..لاس بێگاس کوێیە؟
~سێهون و جۆنگهۆ پێکەنین کاتێک تێبینییان کرد هانل ناتوانێت بە باشی ناوەکە بڵێت~
سێهون:ئەوە شارێکی گەورەیە لە ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
هانل:ئاهـ تەنها بەناوەکەی دیارە شوێنێکی چەند ناخۆشە تکایە ئەپا با هەرگیز نەڕۆین بۆ ئەو شوێنە ناو سەیرە هەرچەندە هەموو شوێنێک لەگەڵ تۆ و ئووما خۆشە
جۆنگهۆ(کەمێک پێکەنی):ئای لەتۆ کچەکەم بەتەواوی وەک دایکی خۆتی(بەتەواوی وەستا و پەشیمان بوو لەوەی کە وتی بەبێ ویستی خۆی)
~سێهون ڕوویکردە پێش خۆی و بەبێدەنگی تەنها بیری ئەکردەوە"لەوانەبوو ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو باوکی هانل بێت لەوانەبوو ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو وای بە کچەکەی خۆی و جینان وتبا لەوانەبوو ڕۆژێک لەڕۆژان ئەو و خێزانە بچووکەکەی کەهێندەی هەموو دنیا دڵخۆش ئەبوون کە پێک ئەهات لە جینان و منداڵەکانییان بەڵام ئەوانە تەنها بیرکردنەوەکانی ڕابردوو بوون وە ئەوانە تەنها ئەگەر و خۆزگا بوون بەڵام ئێستا هیچ شتێک هیچ هیچ شتێک لەوانە ڕێی تێناچێت ئێستا جینان خێزانێکی هەیە بەڵام ئەو ئەندامێک نییە لەو خێزانە وە ئەو تەنانەت بەبێ سێهونیش زۆر دڵخۆشە بەڵێ ئەو دڵخۆشە"،دەنگی جۆنگهۆ سێهونی لەنێو بیرکردنەوەکانی دەرهێنا کاتێک وتی:-(گەشتین)~
سێهون(کەمێک سەری هەژاند و لەبیرکردنەوەکانی دەرچوو کە هەموو ڕۆژ خەریکن ناخی ئەخۆنەوە):زۆر سوپاس
جۆنگهۆ(زەردەخەنەی کرد):شایەنی نییە هەرچییەکت پێویست بوو پەیوەندیم پێوە بکە من هەمیشە ئامادەم
~سێهون لە ئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتە خوارەوە و لەکاتێکا لەنەواڕستی دەرگاکە وەستابوو قسەی کرد:-(زۆر سوپاس جۆنگهۆ~تەماشای هانلی کرد~ماڵئاوا هانلی بچکۆلانە)،دەستی بەنیشانەی ماڵئاوایی جووڵاند~
هانل(بەهەمان شێوە دەستی جووڵاند):ماڵئاوا مامە سێهون
~سێهون جانتاکەی لەنێو سندووقی ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگهۆ دەرهێنا و ڕۆشتە سەر یەکێک لە کورسییەکانی لێواری ڕووبارەکە دانیشت وە جۆنگهۆش ڕۆشت~
~دوای(٣)خوولەک~
~سێهون بەبێدەنگی تەماشای ڕووبارەکەی ئەکرد و بیری ئەکردەوە وە بێگومان لە"کانگ جی نان"،تاوەک هۆکیون لە بیرکردنەوەکانی دەریهێنا کاتێک لە بەرامبەری دەرکەوت لەکاتێکا باوەشی کردبۆوە و وتی:-(براکەم)،سێهون هەستایەوە و لەگەڵ هۆکیون باوەشێکی تووندییان لەیەکدی دا~
~بۆ ماوەی(٢)خوولەک هەردووکییان هەر باوەشییان لەیەکدی دابوو فرمێسکەکانییان ئەڕشت تاوەک سێهون وتی:-(دەی دەی بەسە دووربکەوە)،وە هۆکیون توند تر باوەشی لێدا و وتی:-(گەمژەی ئاشق تەنها کەمێکی تر بمێنەوە پێت وایە دوای(٨)ساڵ بەو شێوەیە وازت لێ بهێنم)~
~خوولەکێکی دیکەش بەوشێوەیە مانەوە تا دواتر لەباوەشی یەکدی دەرچوون و لەکاتێکا ئانیشکی یەکدییان گرتبوو هۆکیون قسەی کرد:-(هەی بێ ئابڕوو سوێن ئەخۆم هێندەی هەموو دنیا بیرم ئەکردی)~
سێهون:یا جا بۆ خۆ هاوسەرت نیم
هۆکیون(بۆکسێکی کێشا بە ڕوخساری سێهونا کەوای کرد ڕووی سێهون بسوڕێت):لەکاتێکا هێندە لێت پاڕامەوە چۆن توانیت بەوشێوە بێبەزەییانە بڕۆیت باشە ئەزانی ئەو هەموو ماوەیە لەدووری تۆ چیم لێهات من چیتر بەرگەی دوورکەوتنەوەی ئازیزەکانم ناگرم
سێهون(خوێنی لێوی سڕی و بۆکسێکی توندی لە ڕوخساری هۆکیون دا کە وایکرد هۆکیون هەنگاوێک بگەڕێتە دواوە):ئەی چیم بکردا هەموو ڕۆژێک تەماشام کردبا کە چۆن ڕۆحم ئەتوێنێتەوە
(بە پێکەنینەوە قسەی کرد لەکاتێکا فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە)
هۆکیون(بۆکسێکی لە سێهون یا کەوای کرد سێهون بکەوێتە سەر زەوییەکە):هەڵەکە لە من بوو کە لەسەرەتاوە هاوڕێیەتی ئاشقێکی بێ مێشکی وەک تۆم کرد و ئێستاش جگە لەخەمەکانی خۆم کە سەریان خواردووم ئەبێ خەمی تۆش هەڵبگرم
سێهون(هەستایەوە و بۆکسێکی توند تری لە هۆکیون دا و هۆکیونی خستە زەوییەکە و دواتریش ڕۆشتە سەری دەستی کرد بە بۆکس لێیانی):باشە خەمی چیت لەگەڵ هەڵگرتووم هەی بێ ئابڕوو من پێم بەسەر دڵ و ڕۆحی خۆمدا نا و هەموو ژیانم لێرە بەجێهێشت و وەک جەستەیەکی بێ ڕۆح ڕۆشتمە وڵاتێکی بێگانە و بەتەنها خۆم لەماڵێکدا کە هاوشێوەی دۆزەخ بوو بۆم ماوەی(٨)ساڵ ئازارم چەشت هەموو گەر خەمەکانت لەگەڵ هەڵگرتبام ئەوانە ڕوویان ئەدا(هاواریکرد)گەر ئاگاداری من بایت ئەو دڵە نەفرەتییەم بەوشێوەیە ئازاری ئەچەشت
هۆکیون(پاڵێکی تووندی بەسێهونەوە نا و لەسەر خۆی لایبرد و ئینجا ئەو ڕۆشتە سەر سێهون و دەستی کرد بە بۆکس لێیانی):هەی گەمژە،هەی بێ ئابڕوو،هەی ئاشق،هەی دێوانە،هەی شێت،هەی بێمێشک،ئاخر گەر ئەو سەرە گەورەیەی تۆ کەمێک تەنها کەمێک زۆر زۆر کەم مێشکی تێدا بووایە کاتێک لەگەڵ من قسەت ئەکرد بەدرۆ نەت ئەوت باشم و هەموو شت باشە بەڵکو هاوارت ئەکرد و ئەت وت کە خەریکە لەوێ شێت ئەبیت ئەو کات ئەتبینی هۆکیون چیت بۆ ئەکات
سێهون(هاواریکرد):کەواتە کە ئەتزانی درۆ ئەکەم ئیتر بۆ نەت کرد
هۆکیون(وەستا لەکاتێکا هێشتان دەستێکی بە هێخەی سێهونەوە بوو):لەبەر ئەوەی ویستم خۆت چیتر بووەستی لەوەی هەمیشە وەک منداڵێکی بچووک بیت و چیتر داوای ئەو شتانە بکەیت کە ئەتەوێ
سێهون(بە ئازارەوە پێکەنی):نەماوە هیچ هەلێک نەماوە هەر لەسەرەتاوە هیچ هەلێک نەبوو
هۆکیون(بۆکسێکی توندی کێشا بە لووتی سێهونا):کاتێک لەژیان بوویت ئەوە مانای ئەوەیە هەموو شت بۆتۆ هەلێکە مرۆڤ تەنها کاتێک ئەمرێت چیتر هیچ هەلێکی بۆ نامێنێتەوە
سێهون(دەستی بە لووتییەوە گرت):بێ ئابڕوو لوتت شکاندم
~هەردووکیان دەستییان کرد بە پێکەنین و هۆکیون لەسەر سێهون لاچوو و هەردووکییان لەسەر زەوییەکە ڕاکشابوون و دەست و قاچەکانییان بڵاو کردبۆوە و بەدەنگی بەرز پێئەکەنین لەکاتێکا فرمێسک بەچاوەکانییانا ئەهاتە خوارەوە و تەماشای ئاسمانییان ئەکرد~
~(٥)خوولەک بەوشێوەیە تێپەڕی~
سێهون:ئەزانی زۆر جوانتر بووە
هۆکیون:لەو ڕۆژەوەی کە ڕۆشتی منیش قسەم لەگەڵ نەکردۆتەوە و نەمبینیەوە تەنها ئەزانم سوهی وتی کچێکی هەیە
سێهون:کچەکەی بەتەواوی وەک خۆیەتی بەتەواوی ئاهـ وە ئافرەتان کاتێک ئەبن بە دایک چیتر ڕوخسارییان بەرەو گەورەتر لەتەمەنی خۆیان ئەڕوات بەڵام ئەو تەنانەت وەک کچێکە هێشتان هاوسەرگیریشی نەکردبێت بەڕاستی خەمەکانیش نەیانتوانیوە کاریگەری بخەنە سەر جوانییەکەی
هۆکیون:ئەی هیچ شتێکتان وت؟
سێهون:تەنانەت توانای تەماشاکردنی ڕوخساریشیم نەبوو هەر کە بەهەڵە چاوەکانم ڕوخساری ئەوییان بینی ئەو دڵە نەفرەتییەم دەستی کرد بە ئازارێکی توند بەڵام دڵخۆشم ئەزانی بۆچی؟چوونکە هەر کە منی بەوشێوەیە بینی بەتەواوی شڵەژا و فرمێسکەکانی ڕژان من ئەزانم هێشتان بۆی گرنگم(زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد)
هۆکیون:پیاوێکی زۆر گەمژەیت بێگومان کێ هەیە ئەو کەسە لەیاد بکات کە وەک ڕۆحێتی
سێهون:وەک کەسێک قسە مەکە کە خۆت ماوەیەکی زۆر خۆشەویستیت کردبێت
هۆکیون(دەنگی بەرز کردەوە):بەڵام من هەمیشە بەوشێوەیە نەبووم؟
سێهون:بەڵێ بەڵێ تۆ هەمیشە بەوشێوەیە گەمژە و بێئابڕوو بوویت
هۆکیون:بەتەواوی بەهەمان شێوەی تۆ
سێهون:ئەزانی نامەوێ بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە بەڕاستی(٨)ساڵە تەنها ژیان لەنێو ئەو چوار دیوارە بەسەر ئەبەم تەنانەی کاتێک ئەڕۆشتم بۆ قوتابخانە ئەوێش هەر چوار دیوار بوو وە لای پزیشکەکەش هەر چوار دیوار بەڕاستی هەست ئەکەم گەر بگەڕێمەوە نێو چوار دیوار بەتەواوی ئەخنکێم
هۆکیون:کەواتە بابڕۆین و مەلە بکەین
سێهون:گەمژەیەکی زیرەکی هێشتان لەیادت ماوە
هۆکیون(هەستایە سەرپێ و دەستی بۆ سێهون درێژکرد):با بڕۆین و هەموو ئەم خەمانە بەنەفرەت بکەین و نیشانییان بەین هۆکیون و سێهون کێن
سێهون(دەستی هۆکیونی گرت و هەستایەوە):وە بابزانین کێ بەهێزترە سێهون یاخوود هۆکیونی گەمژە
~دوای ئەوەی جانتاکەی سێهونییان خستە نێو سندووقی ئۆتۆمبێلەکەی هۆکیون مۆبایلەکانییان لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بەجێهێشت و دەستییان کرد بەڕاکردن لەلێواری ڕووباری هان~
هۆکیون:هیوادارم ئەمجارە لێت ببمەوە(لەکاتی ڕاکردن هاواری بۆ سێهون کرد کە ئەویش لەهەمان ئاستی ئەو بوو)
سێهون:لەخەونە پرتەقاڵییەکانت بەڕێز ئاشق
~سێهون خێراییکەی زیاد تر کرد و کەوتە پێش هۆکیون بەڵام لەناکاو کەوتە سەر چۆک و کەمێک لەسەر ئەژنۆ خزا کەوای کرد چۆکی پانتۆڵەکەی بدڕێت و چۆکی ئازاری پێ بگات وە هۆکیون بەخێرایی و نیگەرانییەوە ڕۆشتە بەرامبەری و لەسەر چۆک دانیشت و دەستەکانی بەلێواری شانی سێهونەوە گرت و وتی:-(سێهون تۆ باشیت؟)~
سێهون(لەکاتێکا دەستی بە دڵییەوە گرتبوو زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد و سەری بەرز کردەوە و تەماشای هۆکیونی کرد):تەنانەت نیشانی ئەم دڵە نەفرەتییەشی ئەیەم ئۆهـ سێهون کێیە؟
~سێهون بەئازارەوە هەستایەوە و لەگەڵ هۆکیون دەستییان کردەوە بە ڕاکردن~
~ئەو دووانە(١٥)خوولەک ڕایانکرد تا لەکۆتاییدا گەشتنە کەنار دەریاکە و بێ چرکەیەک بیرکردنەوە و وەستان خۆیان هەڵدایە نێو ئاوەکە~
~دوای ئەوەی(١٠)خوولەک مەلەیان کرد لەنێو ئاوەکە دەرچوون و دووبارە دەستییان کرد بە ڕاکردن~
~(٢٠)خوولەک ڕایانکرد و گەشتنە ترافیکێک کە چوار شەقامی لەیەکدی جوودا ئەکردەوە وە ڕۆشتنە نێوەندی شەقامەکە و دەستییان کرد بە هاوارکردن سەرەتا سێهون هاواریکرد:-(هۆکیونی گەمژە بێئابڕووترین کەسی ئەم جیهانە کێیە؟)~
هۆکیون(بە هاوارەوە وەڵامی دایەوە):بێگومان ئەوە منم هۆکیون
سێهون:ئەی ترسنۆکترین کەسی ئەم جیهانە؟
هۆکیون(بە پێکەنینەوە هاواریکرد):بێگومان ئەوە تۆیت ئۆهـ سێهون ئەوە تۆیت ترسنۆکترین کەسی ئەم جیهانە کە تەنانەت خۆت لە خۆشەویستییەکی گەمژانە بپارێزیت
سێهون(پێەکەنی و بەشێوەیەکی ئاسایی قسەی کرد):زۆر سوپاس
هۆکیون(بە ئاساییەوە وەڵامی دایەوە):شایەنی نییە
~دووبارە دەستییانە کردەوە بە ڕاکردن بەپێکەنینەوە~
~تەواوی شەوەکەیان بە ڕاکردن و هاوارکردن و پێکەنین و گەڕان بەنێو شەقامەکانی سیئۆلدا بەسەر برد تاوەک کاتژمێر بوو بە(٨)ی بەیانی و ڕۆشتن بۆ ماڵی سێهون~
~دوای جارێک لە زەنگی دەرگا و دوو جار لەدەرگا دان دایکی سێهون هات و دەرگاکەی کردەوە و وە بەتەواوی شۆک بوو سەرەتا بە بینینی سێهون دواتریش بینینی بارودۆخی ئەو و هۆکیون کە بەتەواوی وەک دوو شێتی دێوانەیا لێ هاتبوو...
دایکی سێهون بەبەرزی هاواریکرد:-(کوڕەکەم)،وە دواتر لەگەڵ سێهون بەتوندی باوەشییان لەیەکدی دا سێهون پێئەکەنی و وە دایکی ئەگریا..
هاوارەکەی دایکی سێهون وایکرد جانگی و یۆنسوو و باوکی سێهون بەخێرایی بێنە لای دەرگاکە و وە ئەوانیش بەهەمان شێوە شۆک بوون و بەتوندی باوەشییان لە سێهوندا~
د.سێهون:کوڕەکەم گەر خودا بزانێت چەندم بیر کردبوویت باشە چۆنە وا گەڕایتەوە؟
یۆنسوو:کاکە زۆر زۆر زۆرمــــ بیرکردبووی
سێهون(بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە باوەشی لە هەموویان دابوو):ئای خوایە گیان منیش زۆر زۆرم بیرکردبوون
~هەموویان باوەشەکەیان شکاند~
ب.سێهون:کوڕە گەورەکەم زۆر دڵخۆشم بە گەڕانەوەت
(چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک)
جانگی:هیۆنگ چۆنە وا گەڕایتەوە؟
(لەکاتێکا فرمێسک بە چاوەکانیا ئەهاتنە خوارەوە)
سێهون:ئێوە هێندە وتتان وەرەوە ئەوەتا منیش گەڕامەوە و وە جارێکی کە هەرگیز بەجێتان ناهێڵم
د.سێهون(بەگریانەوە):کوڕەکەم بەڕاستی زۆر زۆر دڵخۆشم کە دوای ئەو ماوە زۆرە ئێستا گەڕاویتەتەوە بەڵام ئەو بارودۆخە چییە لەگەڵ هۆکیون؟
~هۆکیون و سێهون پشتە ملی خۆیان خووراند زەردەخەنەیەکی گەورەیان کرد~
سێهون:ئـ..ئێ دایکە
د.سێهون:ئێوە دووبارە هەمان شتتان ئەنجام داوە؟
سێهون:ئێـ دایکە گیان تەماشابکە هەمووی بەهۆی هۆکیونەوە بوو بەڵێ سەرەتا ئەو دەستی پێکرد و وتی ئەیەوێ وەک ساڵانی پێشوو ڕەفتار بکەین
هۆکیون(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە):ئاهـ لەو درۆیە سوێن ئەخۆم ئەوە خۆیـ..
سێهون(بەهەردوو دەستی دەمی هۆکیونی گرت و نەیهێشت قسەکانی تەواو بکات وە بەزەردەخەنەیەکی ساختەوە وتی):دایکە گیان کوڕەکەت زۆر ماندووە من و هۆکیون ئەڕۆین پشوو ئەیەین
جانگی:کەواتە هیۆنگ جانتاکانت لەکوێیە با من بۆت بهێنمە ژوورەکەت
~هۆکیون و سێهون بەتەواوی نیشانەی ترس لەسەر ڕوخسارییان دەرکەوت~
هۆکیون(بە پەنجەیەکی ئاماژەی بۆ پشتەوە کرد):ئێـ..ئێـ..سێهون تەنها یەک جانتای پێبوو بـ..بەڵام
ب.سێهون(برۆیەکی بە مانای پرسیار بەرزکردەوە):بەڵام چی؟!؟
هۆکیون:ئـ..ئەوە لای ڕووباری هانە
~سێهون و هۆکیون چرکەیەکی نەبرد دوای تەواوکردنی قسەکەی هۆکیون دەستی یەکدییان گرت و بەرەو ژوورەکەی سێهون ڕایانکرد تاوەک بەر لێدانەکانی دایکی سێهون نەکەون~
د.سێهون(هاواریکرد):چی کوڕەکان ئێوە لەلای ڕووباری هانەوە بەپێ هاتوون
~جانگی و یۆنسوو باوکی سێهون دەستییان کرد بە پێکەنین~
~سێهون و هۆکیون گەشتنە ژوورکەی سێهون و سێهون خۆی هەڵدایە سەر بێدەکەی و وە هۆکینیش دوای ئەوەی دەرگای ژوورەکەی داخست خۆی هەڵدا بەسەر سێهونا~
سێهون(هاواریکرد بە ئازارەوە):ئاهـ بەنەفرەت بیت منت کوشت
هۆکیون(ماچی ڕوومەتی سێهونی کرد):خۆشەویستەکەم زۆر ماندووم با بنووین
سێهون(بەبەرزی هاواریکرد و هۆکیونی لەسەر خۆی لابرد):گەمژەی بێ ئابروو سوێن ئەخۆم ئەتکەم بە خواردنی سەگەکان
هۆکیون(پێکەنی):کوڕە ئاشقەکە ڕۆژت شاد
سێهون(پێکەنی):ئاشقی بێ ئابڕوو ڕۆژت شاد
~هەردووکییان دەستەکانییان بڵاو کردەوە و چاوەکانییان لێکنا تا بڕۆنە نێو جیهانی خەونەکانییان کە لەوێ ئەتوانن هەموو ئەو شتانە بەدەست بهێننەوە کە ئەم ژیانە خراپە لێی سەندوون~
.
.
.
دوای(٤)ڕۆژ~
~کاتژمێر(٩)ی شەو~
.
.
.
...(هەستایە سەرپێ و بەبەرزی هاواریکرد):چیــ؟؟!؟!هەرگیز ڕێگە بە شتی وا نایەم
.
.
.
.
.
.
.
.
.
[هاوارییان کرد فرمێسکییان ڕشت لەیەکدییان دا ڕایان کرد مەلەیان کرد پێکەنین هەموو هەموو ڕێگایەکییان تاقیکردەوە تەنها بۆ ئەوەی ئەو خەمە گەورەیەی سەر ڕۆحیان لابەرن بەڵام ئەو خەمە گەورەیە تەنها ئەو کەسانە ئەتوانن لایببەن کە هۆکاری بوون]..
دڵ و گوڵەکانی منننننــــ ئەم پارتەش کۆتایی هات و هیوادارم بەدڵی ئێوە بووبێتـــ عاااااااا ئەها سێهونەکەتانم گەڕاندەوە😂💜💜سێهونی هەموو جینانەکانمان هیوادارم خێری لێببینن😂💜ئاند وەڵایی بۆستن بزانم چی ترم لەبیر بوو ئا وە هیوادارم لەهەر هەڵەیەک ببورن وە لەوانەیە زۆرێک لەئێوە درکتان پێ کردبێت ئەم چیرۆکە تەنها چەند پارتێکی کەمی ماوە دڵنیابن من هەرگیز کۆتاییەکی بێهواکەرم بۆ ئێوە دانەناوە کە سەرەتا بیرم لە بیرۆکەی ئەم چیرۆکە کردەوە دوو کۆتایی لە مێشکمدا بوو یەکێک بێ هیواکەر و ئەوی دیکەش بەهیوا بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر لە بیرکردنەوە من کۆتاییە باشەکەم هەڵبژارد چوونکە من خۆشم خوێنەری چیرۆکم و زۆر بەباشی ئەو هەستە ئەزانم کەوا هەستی خوێنەر چۆنە کە چیرۆکێک ماوەیەکی زۆر لەگەڵیدا بووە دواتر چۆن پەشیمان ئەبێتەوە لێی😊💜وە هەر بۆیە ئەمەوێ بڵێم هیوادارم ئەم چەند پارتەی پێش کۆتا کە بەلاتانەوە ئازاربەخشە نەبێت بە هۆکارێک بۆ ساردبوونەوەتان لە کتێبەکەم وە بێگومان پێویستە هەموومان بزانین هەموو چیرۆکێک ڕووداوی ناخۆشی تێئەکەوێت💜🌸دەیییی ئەنی وەی هەمووتانم خۆش ئەوێت بەخوداتان ئەسپێرم

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now