11

2.5K 635 1.1K
                                    

ببورن دواکەوتم بەڵام سەرقاڵم ئەم ماوەیە و بۆ ئەوانەی نازانن خۆم ئەکاونتمم داخست لە ئنستا تەنھا تویتەرم ھەیە بە ناوی Kurd_Army7
تەنھا ئەوەم ھەیەو ھیچی کەم نەماوە
٢٦٠ ئەستێرەو ٨٠٠ کۆمێنت
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ




















بە خێرای بە ژوورەکەدا دەگەڕا بە دوای شتێک کەلە جۆنگ کووکی بشارێتەوەو دوای بخات یاخوود وای لێبکات کە نەڕوات بەڵام جۆنگ کووک ھیچی وای لە ژوورەکەدا جێ نەھێشتبو بۆیە ھەستی کرد پلانەکانی سەر ناگرن بیری کردەوە و دەھاتوو دەچوو بە ژوورەکەدا لە کۆتاییدا  بڕیاری دا.


جۆنگ کووک ھاتە ژوورەوەو بە دوای تینادا دەگەڕا
" تینا کوایت"

بەڵام دەنگ نەبو زیاتر ھاتە ژوورەوە
" تینا دەڕۆم من کوایت "

لە ناکاو گوێی لە دەنگێ بوو لە توالێتەکەوە نزیک بۆوە چاوەکانی کرانەوە خێرا دەرگاکەی کردەوەو شۆک بو بەرەو لای تینا ڕای کرد.
"چیتە تینا چی بوە؟"

تینا بەردەوام بو لە ھەڵ ھێنانەوەی ئەوەی ئەمڕۆ خواردبوی و ڕەنگی زەرد ببو لێوەکانی بێ ڕانگ ما بوونەوەو نێو چەوانی ئارەقی دەکرد.
جۆنگ کووک زۆر خەمی بو بە ھێمنی دەستی بە پشتیا دەھێناو بە دەستەکەی تری دەستی تینای گرتبو.

دوای کەمێ تینا وەستا بەڵام دەستێکی تووند بە گەدەیەوە نابو بۆیە جۆنگ کووک پرسی
" چاوەکانت بکەوە کوێو دێشێ؟"

تینا بە ھێمنی سێری جۆنگ کووکی کردو بە دەنگێکی نوساوەوە ووتی
"سکم"

سەری بە تێگەشتنەوە جوڵاندو بە ھێمنی تینای ھەستاند بەرەو سەر قەنەفەکەو دای نیشاندو خێرا چەرچەفێکی دا بە شانیدا
"بوەستە سۆکجین بانگ دەکەم"

تینا خێرا ووتی
" نا نا پێویست ناکات باشەبم خۆ.."

قسەکەی تەواو نەکردو بەرەو لای توالێتەکە ڕای کردو دەستی بە دەمیەوە گرتبو،جۆنگ کووک خێرا بە دوایدا چوو لە ترسا ناو دەمی ووشک ببو کە تینای بەو دۆخە دی کە بەردەوامە لە ڕشانەوە بۆیە خێرا ووتی
" ئێستا دێمەوە"

بە خێرای سۆکجین ھاتە ژوورەکە و جۆنگ کووک بە دوایدا.
تینایان دی ڕاکشابو بە ماندوویو ڕەنگی سپی بوە خێرای سۆکجین گەرمی پێوا
" تاکەی بەرزە"

پاشان خێرا سێری چاوەکانی کرد و دواتر دەستی لەسەر سکی داناو تینا بە ئازارەوە دەستی گرتو چاوەکانی کردەوە.

Perfume (بۆن)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن