"سڵاو،دەریا."لە کەناراوەکە دانیشتم شەپۆلی ئاوەکە بەر قاچم دەکەوت.
خۆر چاوشارکێی لەگەڵ دەریا دەکرد.
جریوە جریوەی باڵندەکان و دەنگی شەپۆلی دەریاکە مێشکمی پڕ کردبوو."دەریا لە ئازاردام"
فرمێسک لە چاوەکانم هاتنە خوارەوە.
ئەو ئازارە زۆر زۆرە بۆ من بەتەنیا ناتوانم هەڵی بگرم"زۆر بێزار بوومە لەم ژیانە.....!"
شەپۆلەکان بەر قاچم ئەکەوت.
باڵندەکان لەسەر ڕووی ئاوەکە دەفڕین و جریوە جریوەیان دەکرد."تەنانەت ناتوانم بچم بۆ دەرەوە بەهۆی چرپەکانیان دەربارەی من"
بە دەستم فرمێسکەکانم سڕی.
سەیری سەرەوەم کرد پەڵە هەورەکان بەردەم خۆریان گرتوە.
بۆ ساتێک وا مامەوە."تۆش دڵت شکاوە وەکو من؟ئەوان دڵی منیان کرد بە هەزار پارچە، ئەوانەی خۆیان بە دۆستی من دادەنا ئێستا دووژمنێکی سەرسەختی منن نازانم بۆچی وا ڕقیان بەرامبەرم هەڵگیرساوە!!!!!...."
قژە درێژەکانم بۆ دواوە برد.
کە خوارەکەی تڕ بووبوون."ئەوانەی هەوادارم بوون ئێستا گاڵتەم پێ دەکەن،من قەڵەوم؟"
بەرە بەرە شەپۆلەکان زیاتر تەڕیان دەکردم.
نەمدەویست لێرەدا بیبچڕم بۆیە مامەوە."بیرتە ئەو کلیپەی لێرە گرتمان؟ ئەوانە چەندە ڕۆژانێکی خۆش بوون!"
فرمێسکەکانم سڕی چاوم لەسەر ئەو باڵندانە هێشتەوە کەلەسەر ڕووی ئاوەکەبوون.
کزە بایەکە قژمی دەلەراندەوە.
خۆرەکە لە پشتی هەورەکان سەیری دەریای دەکرد."ئەوان ڕقیان لێمە بەبێ هۆ، ئاخۆ کارێکی نەشیاوم کردووە؟"
گریانەکەم تا دەهات قووڵتر دەبوو.
دەبێت چی هەڵە هەبێت لەو کەسانە.
مەگەر من شێت بووبێتم."فرمێسکەکان ناتوان ناخم دەرببڕن، کە بیر لە قسەکانیان دەکەمەوە دەمەوێت بمرم"
قاچەکانم کرژ کردەوە.
باوەشم پێیان دا.
فرمێسکەکان تکەیان ئەکرد بۆ سەر قاچم."ئەوان بە وشەی نەشیاو ناوم دەبەن، من وانیم کە ئەوان بیری لێ دەکەنەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی پێستێکی سپی و خاوێنی وەکو ئەوانی ترم لاوە نیە.....؟ تەنیا لەبەر ئەوەی جل و بەرگی وەکو ئەوانی تر ناپۆشم............؟ تەنیا لەبەر ئەوەی ڕووخسارێکی جوانم لا نیە.........؟ تەنیا لەبەر ئەوەی ماکیاجەکەم وەکو ئەوانی تر نیە.......؟"
بەهێواشی چرپانم سەرم لەنێو قاچم نوقم کرد.
گریانێکی هێواش دەگریام.
بەو منداڵە ئەچووم کە دایکی بزر کردبوو لەنێو جەنجاڵی بازاڕدا."منیش مرۆڤم، دڵم هەیە و ئازار دەچێژم بە قسه ڕەقو ناخۆشەکانیان، دڵم بە هەزاران جار دەشکێتەوە، من شایەنی ئەو هەموو ڕقەم؟"
تەنانەت هیچ کەسێکیش هاو خەمیم ناکات.
هیچ کاتێک کەسێک وەکو پاڵەوانەکانی فیلمی هۆڵیوود نەهات و بڵێت منت هەیە من دەتپارێزم.
بیرم چوو ئەوانە تەنیا لە فیلمەکاندا هەن."دەریای بێ کۆتا، ئەو ناوە زۆر زۆر زۆر تەنیا نازانم، دەمەوێت پڕ بە دەنگ هاوار کەم، دەمەوێت هەموو شتێک بشکێنم بەڵام ناتوانم"
سەرم بەرز کردەوە.
لە دەریاکەم دەڕوانی.
بە شەپۆلە بچووکەکانی کە لە قاچمی ئەدا دڵنەوایی ئەکردم."تەنانەت تۆش بێدەنگ مایتەوە، گوێت لێمە؟ ئەتوانی ببیستی کە من چەند نەفرەتیانە تەنیام؟"
"سڵاو دەریا، دەنگم ئەبیستی؟ ئەبینی کە چەندە لەنێو ئازاردام؟"
"ئەوان نەفرەتێکی بکووژەرانەم بۆ دەهاوێژن"
"مەگەر ڕۆژێک لەڕۆژان من شایەنی ئەوە بوبێتم"
فرمێسکەکانم لەسەر کوڵمەکانم سڕی.
دەمویست گوێچکەکانم پڕ کەم لە دەنگی شەپۆل و جریوە جریوەی باڵندەکان.
دوور لە مرۆڤایەتی.
دەمویست کات لێرەدا بووەستێت."دەریا نوقمم کە وەکو ئەوەی خەمەکانمت نوقم کرد"
ــــــــــــــــــــــــــــــــکۆتاییــــــــــــــــــــــــــــــــــ
YOU ARE READING
hello,sea. |||[ONE SHOT]|||
Short Storyسڵاو دەریا تۆش دڵ شکاوی وەکو من. کەڤەری چیرۆکەکەم؛ @7hanaku7