Part {{8}}

322 56 20
                                    


میلا:ئەبێ چی بێت?!
لاورا:چوزانم دەی بۆم باسبکەن
ئانا:ئۆک .... بە کورتی میلا و نامجوون خۆشەویستن
لاورا:ها?!کەی?!چۆن?! _بەخێرایی و شۆکی وتی_
ئانا:ئێ ئەوکاتەی کە هاتینەوە لە ئەمەریکا میلا ئۆنی و نامجوون ئۆپا پەیوەندیان هەر هەبوو واتا هەموو کات قسەیان ئەکرد جا دوێنێ شەو کە وتم وەرە بۆ لامان و پێکەوەین تۆ نەهاتی وتت ئەچمە بازاڕ لەگەڵ باوکم ئەو کاتە نامجوون بە میلای وت جا خاتوو میلاش کەم نیە ها نازی بەسەرا ئەکرد _بە گالتەوە ئەوەی کۆتایی وت_
میلا:ئێ دە ئانا
لاورا:خۆزگە هاتبام _بە داماوی وتی_
ئانا:بە خۆزگە و مۆزگە ناگەڕێتەوە ...
لاورا:ئای ئۆنی چەند زۆر زانی ئەو کوڕە قۆزەت بۆ خۆت ڕازی کرد و لە سینگڵی بەجاتت بو بەس من و ئانا ماوین تف لە خۆمان
میلا:ئێوەش سینگڵ نامێنن بەم زوانە _چاوی لێ داگرت_
لاورا:جا تۆ چوزانی?
ئانا:لاورا گیان با لە ئێستاوە پێت بڵژم براکەت بێتەوە بۆ خۆمی ڕازی ئەکەم
لاورا:خەمت نەبێ خۆی من بۆ ئۆنیم دانابو بەڵام مادام ئۆنی کەپڵی هەیە بۆ تۆی دا ئەنێم _چاوی لێ داگرت_
ئانا:تۆش جین ئۆپات خۆشەوێ ها _چاوی لێ داگرت_

_لاورا یەک موستی لێدا_

ئانا:ئاخخ
لاورا:درۆ مەکە خۆشم ناوێ
ئانا:ئا ئا بۆیە هەموو کات بیری لێ ئەکەیتەوە

_لاورا ویستی لێی بدات بەڵام میلا قسەی کرد_

میلا:دەی زۆرتان وت با بچینە پۆلەوە زەنگی ژورەوە لێیدا

_هەستان و چونە پۆلی خۆیانەوە_

_ئێستا دەرستی کۆتاییە و ئەڕۆنەوە بۆ ماڵ_

_هەر یەکەیان چونەوە بۆ ماڵی خۆیان_

_لاورا دەرگای ماڵەوەی کردەوە و چوە ژورەوە_

لاورا:ئێوارەتان باش
ب.کیم:بەخێر بێیتەوە کچم
لاورا:سپاس باوکە
لاورا:باوکە تۆ نانت خواردوە?!
ب.کیم:ئا بەڵێ کچم خواردومە
لاورا:نۆشی گیانت بێ باوکە گیان... ئێ دەی با منیش بڕۆم خۆ بگۆڕم و بێم نان بخۆم
ب.کیم:باشە کچم

_لاورا چوە ژورەکەی خۆی سەرەتا چوە گەرماوەکە خۆی شۆری و دواتر هاتە دەرەوە و جلێکی لە دۆڵابەکەی دەرکرد و لەبەری کرد_

_کە پێک هاتبوو لە جینسێکی شینی کورت و تیشێرتێکی سپی _

_دوای خۆ گۆڕین چوە چێشتخانەکە و دانیشت_

_خ.یونجیش خواردنی بۆ هێنا و دەستی کرد بە نان خواردن_

_دوای کەمێ تەواو بو لە نان خواردن و چوە لای باوکی لە هۆڵەکە دانیشت_

ʟᴏᴠɪɴɢ ᴡɪᴛʜ ʙʀᴏᴛʜ | S.J    Where stories live. Discover now