P̶a̶r̶t̶ 1

81 11 31
                                    

🇸 🇦 🇩  🇵 🇦 🇷 🇹 シ︎
_________________________________________

𝒀𝒆𝒔, 𝒊 𝒔𝒎𝒊𝒍𝒆  𝒃𝒖𝒕 𝒊𝒕 𝒅𝒐𝒆𝒔𝒏'𝒕  𝒎𝒆𝒂𝒏 𝒊'𝒎 𝒇𝒊𝒏𝒆 シ︎♫︎

~________________________________________

𝑆𝑜𝑛𝑎'𝑠 𝑝𝑜𝑣

وەکو هەموو کاتێک لەگەڵ خاتوو لیا دانیشتبووین لە باخچەکە وە کۆمەڵێک شیرینی لەسەر مێزی بەردەممان هەبوو لەگەڵ ئەو قاوە تاڵانەی بە دەستمانەوەیە

"  بۆچی دیسان جلی ڕەش " کاتێک قومێکی یا لە قاوەکەی دەستی
هەناسەیەکم هەڵکێشاو قومێکم یا لە قاوەکەم

" حەزم لێیەتی ڕەنێکە پێستم ئەکاتەوە " خەندەیەکم کرد بێگومان ئەوە وەڵامەکە نیە لەبەر ئەوە حەزم لێیەتی چونکە رەنگی دڵمە

برۆیەکی بەرز کردەوە بێگومان بروا ناکات بەڵام لەگەڵ وەڵامەکانما راهاتوە..

"پێت چۆنە بڕۆینە دەرەوە وە هەوایەک هەڵمژین " وای وتو سەیرێکی کردم

"باش ئەبێت ."
" کەواتە بچۆ جلێکی جوان لەبەر کە "بە خەندەوە وتی

خەندەیەکی ساختەم کردو هەستامو چومە سەرەوە بۆ ژورەکەم دەرگاکەم داخستوو فرمێسک بە چاوما هاتە خوارەوە بەڵام خێرا سڕیم نامەوێ کەس هەست کات..

بە جلێکی تری ڕەشەوە چومە خوارەوە خاتوو لی چاوەڕێی ئەکردم

سەیرێکی کردم "دیسان باشە دەی کێشە نیە با بڕۆین "

خەندەیەکم کردو رۆشتین بەناو بازارە گەورەکەیا ئەسوڕاینەوە

هەنێکی لەگەڵ خێزانەکەی هاتبونە دەرەوە
هەنێکی لەگەڵ خۆشەویستەکەیا
هەنێکی خەمی ئەوەی بو کە پارەکەی بەشی نەکا

منیش بە دڵێکی شکاوەوە ئەڕۆشتم بی ئەوەی بزانم بۆچی هاتومو چی ئەکەم


ئەزانن ناخۆشترین شتی دونیا ئەوەیە کە بە دڵێکی شکاوەوە کە هەرگیز چاک نابێتەوە..
بە ڕۆحێکی ون بوەوە..  
زەردەخەنە بۆ هەموو کەسێک بکەی ..
هەموو کەسیک بخەیتە پیکەنین ...
بەڵام لە دڵەوە یەک تۆز پێنەکەنی..
یەک تۆز دڵ خۆش نەبی....
یەک تروسکایی لە دڵتا نەبی ..
ئەگەر شوشەیەک بشکێ ئەگەر پارچەکانیشی بە یەکەوە بنێیتەوە ێەوا یەو جوانیەی جارانی نامێنێ ..
دڵی منیش وەکو ئەو پارچە شوشەیەیە کە هەرگیز وەکو جارانی لی نایەت...

شەو کاتیک گەراینەوە چومە سەر بێدەکەکەم پاڵ کەوتم وە کەمیک ئیسراحەتم بە جەستە ماندوەکەم یا

لەگەرماوەکە هاتمە دەرەوەو سەرم وشک کردەوە

لەسەر بیدەکەکەم دانیشتم وە مۆبەکەم گرت بە دەستمەوە وە سەیری هەواڵاتی ئەمرۆم ئەکرد..

رەسمی تازەیان پۆست کردوە خەندەیەکی شکاوم کردو
سەیری ڕەسمەکانم کرد

بۆچی رۆژ بە ڕۆژ جوانتر ئەبیی بۆ  بۆ زیاتر دڵم ئەبەی بۆ

مۆبەکەم هەڵ یایە لا یەکو پاڵ کەوتم ..
گویم لە تەقەی دەرگا بوو  بێگومان خاتوو لیایە "وەرە"

هاتە ژورەوەو خەندەیەکی کرد "ئەخەویت؟ " هاتە سەر بێدەکەکەو دانیشت " لەوانەیە " وتم

"کەواتە منیش ئەخەوم ئەگەر شتێکت پێویست بو بانم  بکە ۆکەی ؟" 
خەندەیەکم کرد "باشە .. سوپاس " 
خەندەیەکی بۆ کردمو ڕۆشتە دەرەوە

وەکو کاری هەمو شەوێکم بە گریانەوە خەوتم

4Am

"اااااا"  هاوارێکم کردو خەبەرم بۆیەوە هەموو گیانم ئارەق بوو کە هەناسەم بە قورسی بۆ ئەدرا

"د د دیسان خەو " هاوارەکەم ئەوەنە بەرز نەبوو تا خاتوون لیا بە خەبەر بێت
تەن تون بەتانیەکەم وشیو دەستم کرد بە گریان بە گریانێکی زۆر زۆر وە بەتانیەکەم نابوو بە دەممەوە تا کەس خەبەری نەبێتەوە

ئەزانن چەن ناخۆشە نەهێڵی دەنی گریانت دەرچێتە دەرەوە وەکو مردنێکی لەسەر خۆو بە ئازار وایە...

7Am

گوێم لە کرانەوەی دەرگاکە بوو بۆیە خۆم کرد بە خەوتو  نامەوێ خاتوو لیا بزانێ کە نەخەوتوم .

"س سۆنا " بە دەنێکی تەواو شڵەژانەوە وای وت

کەمێک جوڵام بۆ ئەوەی دەموچاوی ببینم

"چ چی بووە  خاتوو لیا بۆوا شڵەژاوی  شتێکی خراپ بووە " وام وت بە نیگەرانیەوە وە دانیشتم و سەیری ئەوم ئەکرد کە ئەو سەیری دەستی ئەکرد بە قەلەقیەوە

وەڵامی نە ئەیامەوە تەنها سەیری دەستی ئەکرد ئەوە لە کەیەکەوە ئەپرسم چی بووە جواب نایاتەوە

"تکایە خاتوو لیاا ئەرێ ناڵێی چی بووە " دەنم بەرز کردەوەو

سەری بەرز کردەوە ئۆوو ئەو ئەگری ..

le raya aywastinm シ︎

chirokike tawaw jyawaza tkaya kamik activ bn ☹︎

wa har prsyariktan habw la comint bikan

꧁✫꧂꧁✫꧂꧁✫꧂꧁✫꧂

✩𝚟𝚘𝚝𝚎✩



𝑀𝑎𝑐ℎ𝑖𝑛𝑒 𝑜𝑢𝑡𝑠𝑖𝑑𝑒 𝑜𝑓 𝑎𝑔𝑒⚠︎Where stories live. Discover now