1

1.6K 145 171
                                    


Pov you

لە زانکو کچێکی زور زیرەک و جوان بووم هەموو کورێک داوای ژوانی لێدەکردم بەلام من تەنیا خوێندنم بوو گرنگ بوو.......کچەکان زور بەغیلیان پێدەبردم

هەمیشە دەمویست لە کوران دوربکەومەوە وە هیچ هاورێیەکیشم نەبوو.....هیچ کچێک هاورێیەتی منی نەدەکرد.....بێگومان لەوێ هەموو کچەکان لوتبەرز و لەخوبایبون لەبەر دەولەمەندیەکەیان.....وە گرنگیان بە هیچ نەدەدا جگە لە جل و پێلاو مودێلی قژ

کورەکان زور ئیزعاجیان دەکردم.....هەمیشە یەک بابەت ئەویش داوای ژوان بەستنیان دەکرد لەگەڵم ئەمویست ببنە هاورێم بەلام ئەوان تەنیا بو حەزە پیسەکانیان منیانەویست

ئیتر گرنگیم بە هیچ کورێک نەدەدا تەنانەت کاتێ قسەشیان لەگەلم دەکردن پشتگوێم دەخست.....رقم بەرامبەر کور هەڵسابوو

تا روژێک زور بە خراپی هوگری کەسێک بووم ئەو منی نەدەناسی هەر ئاگاشی لە من نەبوو بەلام من زورم خوشەویست بە رادەیەک داوام لە بەرێوبەری زانکوکەمان کرد بمگوازێتە کلاسەکەی ئەو کورە

هەمووو روژێک خومم بە جوانترین شێواز ئامادە دەکرد بو زانکو ....... داوای کوران بو ژوان بەستن لەگەل من زیاتر و زیاتر ئەبوون بەلام ئەو لەنێو ئەو کورانەیا نەبوو.........من هەمیشە خومم بەو ئەکێشا تا هەستم پێبکا یان بو جارێکیش بێت سەیری چاوەکانم بکات بەشکم ئەو هوگربونەی نێو چاوەکانم ببینێ بو خوی بەلام هەر بێسود بوو

روژ بە روژ زیاتر ئاشقی ئەبووم
ئەو هەر هەستی بەمن نەدەکرد

هاورێ نزیەکەکەی داوای ژوانی لێکردم
رازینەبووم

براکەی داوای ژوانی لێکردم
بە ئەویش رازی نەبووم

گەر بلێم کوری ئەو زانکویە هەموی داوای ژوانی لەمن کردبوو بەلکو باوەرنەکەن بەلام ئەوە راستیبوو هەمویان هەمویان داوای ژوانیان لێکردم بەلام ئەو نا ئەو بو جارێکیش بومن زەردەخەنەی نەکرد

بو جارێکیش هەستی بەمن نەکرد
بو جارێکیش سەیری منی نەکرد

دوایی چوار سال لە هوگربونی ئەو
هاوسەرگیریم کرد

لەگەل کێ بێگومان هەر لەگەل ئەو کورە هاوسەرگیریم کرد کە خەونم دەبینی تەنیا سەیرم بکات

هاوسەرگیریم لەگەلی کرد بەلام هەر وەکو ئەوەبوو کە نەمکردبێت

ئەو هەر گرنگیشی پێنەئەیام

بێگومان گەر زانیبام منی ناوێ هاوسەرگیریم لەگەلی نەدەکرد

با شتێکتان بو ئاشکرا بکەم

I Was Wrong {P.jm}✓Where stories live. Discover now