پاسەوانی شیرینی

691 79 214
                                    


" هێی جیمین ئاگات لێرە بێت "
مامۆستاکەم وتی بەتوڕەیی..

ئاخ ئەم مامۆستایەش هەرگیز وازناهێنێت لە بێزار کردنم..

خەریک بوو ئەم جیهانەی کە لە خەیاڵی خۆم بەشیرینی دروستم کردبوو تەواو ببێت..

" جیمین خەیاڵت لە کوێیە ؟"
مامۆستاکەم وتی بەدەنگی دا دیارە توڕەیە..

" ببورە مامۆستا ئاگام لێ نەبوو "
من وتم..

" باشە بۆچی تۆ ئەوەندە خەیاڵت دەڕوات ئەم ساڵ یەکەم ساڵی زانکۆتە پێویستە ئاگاداری وانەکانت بیت نەک بەم جۆرە خەیاڵت بڕوات "
مامۆستاکەم وتی..

باشە بۆچی کەمێک بێدەنگ نابێت جەنابی هاتوە خەیاڵەکانمی تێک داوە و سەرزەنشتیشم دەکات..

ئەم خەڵکە دەڵێی هار بوونە واز لە بەشەر ناهێنن خەیاڵێک بکات..

" دووبارە نەبێتەوە "
مامۆستاکەم وتی..

" باشە "
وتم و دەستی کردەوە بە وانەکانی..

دوای وانەکان گەڕامەوە ماڵەوە تەواو تاوەکو مانگێک لەماڵەوە دەبم کە خۆشە..

خێرا ڕۆشتمە ژووری وێنەکێشانەکەم و وێنەی ئەم جیهانە خەیاڵیەم کێشا کە ئەمڕۆ هاتبوە مێشکم جیهانی شیرینی بەڕاستی حەز دەکەم شتی وا بونی هەبێت و بتوانم بیبینم..

وە من باوەڕم بەم شتانە هەیە هەرچەندە خەڵکی وادەزانن شێت بوومە کاتێک دەڵێم باوەڕم پێی هەیە..

تاوەکو ئێوارە بەردەوام بووم لە وێنەکێشان..

بەڵام بەڕاستی زۆر زۆر جوان دەرچوو ئەم وێنەیە..

چووم گەرماوێکم کرد و جلێکی ماڵەوەم پۆشی..

شتێکم ئامادەکرد و خواردم دواتر چێشتخانەکەم کۆ کردەوە و ڕۆشتمە ژوورەکەم..

ئەمڕۆ زۆر ماندوو بووم زۆرم خەو دێت بۆیە یەکسەر ڕوتینی شەوانم کرد و خەوتم..

بەیانی کە هەڵسام هەستێکی زۆر سەیرم هەبوو ڕوتینی بەیانیانم کرد و چوومە خوارەوە بەڵام لە دەرگا درا چووم دەرگاکەم کردەوە کوڕێک بوو..

بەڵام چ جۆرە کوڕێک زۆر لەفریشتە دەچوو...

نامەیەکی پێ دام..

" من پاسەوانی شیرینیم ئەم نامەیەم بۆ هێناوی "
وتی و دیار نەما لەناکاو..

سەیری نامەکەم کرد کە لەشیرینی دروست کرابوو..

واو بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە..

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Dec 08, 2020 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

پاسەوانی شیرینیWhere stories live. Discover now