"گەشتێک بۆ لای مانگ"

256 38 150
                                    

لەلێواری گۆمەئاوە بچووکەکە دانیشتبوو و قاچەکانی کۆکردبۆوە و بە دەستە بچووکەکانی باوەشی لە قاچە بچووکەکانی دابوو و تەماشای ئاسمانە پڕ ئەستێرە جوانەکە و ئەو مانگە جوانەی ئەکرد کە وەک بووکێکی سپی پۆش بە ڕەنگ و ڕووناکییە سپییەکەی تەواوی ئاسمانی گەشاندبۆوە و بەهۆی ئەوەوە تەواوی ئەوانەی لە ئاسمان بوون وەک ئەوەبوو پێبکەنن وە خۆشی بەڕووی ئەو منداڵە بچووکە ژیرەدا پێئەکەنی کە ماوەی دە خوولەکە بە بێ وەستان تەماشای ئەکات...

"ئەی مانگی جوان دڵنیابە ڕۆژێک دێت من بێم بۆ لات"
بەهێمنییەوە وتی لەگەڵ ئەو زەردەخەنە گەرمەی سەر ڕوخساری

"چییە منداڵ بەم تەمەنە بچووکەوە لە ژیان بێزاری؟"
ئەو کچە بچکۆلانەیە بەبێباکییەوە پێی وت لەکاتێکا هات و لەتەنیشتی دانیشت و سەری بۆ ئاسمان بەرز کردەوە بەهەمان شێوەی ئەو وە چەند سانتیمێک لە نێوانیان بوو

ڕووی لە کچەکە کرد بە سەرسوڕمانەوە و لێی پرسی
"مەبەستت چییە؟"

"هەموو ئەوانەی لە ژیان بێزارن ئەیانەوێت بڕۆن بۆ لای مانگ"
بەبێ هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕوخساری وەڵامی دایەوە

"بۆچی ئەکرێت تەنها ئەوانەی لە ژیان بێزاربن بیانەوێت بچن بۆ لای مانگ من زۆر زۆریش حەزم لە ژیانمە بەڵام زیاتر حەزم لە چوونە بۆ لای مانگ ئەمەوێ سەردانی بکەم و چەند ڕۆژێک لەلای بمێنمەوە و دواتر بگەڕێمەوە ئێرە،وە دواتریش ئەوەتا تەنانەت تۆ زۆر لە ژیانت بێزاریت و ناشتەوێت بچیت بۆ لای مانگ"

بە شێوازێکی جدی تەماشای ڕوخساری کرد
"منداڵی بچووک تۆ چی ئەزانیت سەبارەت بە ژیانی من؟"

"بەڕادەیەک ئەزانم تۆ لە من بچووکتری بەڵام من بە منداڵ ناوزەند ئەکەیت"
بە زەردەخەنەیەکی گەرمەوە وەڵامی دایەوە

"تەنانەت گەر واشبێت تۆ بیر کردنەوەت منداڵانەیە و هیچ شتێک سەبارەت بە ژیان نازانیت"
بەبێ هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕوخساری وەڵامی دایەوە

"ئێمە هەردووکمان بەهەمان ڕادە زانیاریمان هەیە لەسەر ژیان تۆ تەنها زانیاریت هەیە لەسەر بێهیوا بوون و ناخۆشییەکانی وە منیش تەنها زانیاریم هەیە لەسەر هەبوونی هیوا و دڵخۆشییەکانی وە ئەوە لەبەر ئەوە وایە چوونکە تۆ تەنها بەوقۆناغانەدا تێپەڕیوی وە منیش تەنها بەوقۆناغانەدا"هەر لەسەرەتاوە ئەو زەردەخەنە گەرمە لەسەر ڕوخساری لا نەچووە

"ناهـ پێ ئەچێت منداڵێکی زیرەک بیت"
بەبێ هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕوخساری وەڵامی دایەوە

کەمێک پێکەنی
"پێت چۆنە ببین بە هاوڕێ پێم وایە ئێمە ئەتوانین ببین بە تەواوکەری یەکدی"

"گەشتێک بۆ لای مانگ"Where stories live. Discover now