PART / 10

962 138 9
                                    

"نەفرەت جیمین " چیرۆکە ها توڕەمەبن😁

م./ لی جولیا هەرئێستا وەرە بۆئێرە ( مامۆستا ووتی کاتێک بەدەستی نیشانەی بۆبەردەمی خۆی کرد

pov julia

هێشتا لەشۆکا بووم نەمدەزانی چی بکەم
من: باشە مامۆستا
دەستەکانم دەلەرزی ڕۆشتمە پێشی مامۆستا
م./ بۆچی واتکرد ؟

"من وامنـ...." مامۆستا قسەکەی  پێبڕی چونکە زلەیەکی لە ڕووخساری دا (زلە نازانم یان شەق چی پێئەڵێن ئێوە😂 جەماعەتەکەی لەبرایان ئەدەن ئەزانن کا یەکێ پێم بڵێ 😂)

دەستەکانم بەڕوومەتمەوەگرت سەرم نزم کردەوە
م./ بڕۆ دەرەوە
بێدەنگ بووم بەڕێکەوتم بۆ دەرەوە لیسا و جانسوو گڕیان گرتبوو لەبەر توڕەیی ڕۆشتمە دەرەوە
چوومە دەستشۆرەکە دانیشتم بەبێدەنگی دەگریام بەڵام من شایەنی ئەمانەم گەمژەم چونکە زووتر بڕیاری خۆمم یابوو
"گەمژەگەمژە گەمژە بێمێشک " وای دەگووت کاتێک بەدەستی لەخۆی دەدا و دەگریا

.
.
.
.
.
.هاتمە کافتریاکە چاوەڕێی لیسا و جانسووم دەکرد
زەنگەکە لێیدا قوتابیەکان دەهاتنە کافتریاکە جیمین و هاوڕێکانی لەسەر مێزێک دانیشتن
.
.
.
.
"ٚجیمین تۆ لەبەر تۆڵەکردنەوە چاوت هیچ شتێکی تر نابینێ ئەمە هەڵەیە  " شوگا ووتی کاتێک سەیری جولیا ی دەکرد

" هههههههـ" جۆنکووک وەک شێت پێدەکەنی
" هاهـ " تایهیۆنگ، هەناسەیەکی توندی هەڵکێشا و دایەوە دواتر بەرەو ڕووی جولیا ڕۆشت

جولیا سەری لەسەر مێزەکە دانابوو تایهیۆنگ بانگی کرد دواتر فرمێسکەکانی سەر ڕووخساری جولیای بینی باوەشی لێدا ماوەیەکی زۆر وامانەوە دواتر  لیسا و جانسوو هاتن

"احم احم" لیسا ووتی بەمەستی ئەوەی تایهیۆنگ و جولیا ئەو باوەشە بێمانایە کۆتایی پێبێنن
جولیا باوەشەکەی بچڕی بێئاگا لەوەی کەسێک لەدورەوە سەیریان دەکا خوێنی هەڵدەقوڵێ و حەزەکانی بۆ ئازاردانی بەبینینی ئەم دیمەنانە زیاتر دەکا

"ئەمانەوێ بەتەنها قسەلەگەڵ جولیا بکەین "لیسا و جانسوو لەهەمان کات وایان ووت
تایهیۆنگ دورکەوتەوە ڕۆشتە دەرەوەی کافتریاکە

" یااا ئەو ئێسا بەهەڵە تێگەشت "ٚ جولیا وای ووت کەمێک خۆی توڕەدەرخست
لیسا و جانسوو لەیەکتدا ووتیان" بۆچی بۆ مامۆستات ڕوون نەکردەوە ئێمە دەزانین تۆ واتنەکرد

"بەڵام گوێی نەگرت " جولیا ووتی

"کەخۆشی دەوێی بۆچی ئازارت دەدا"لیسا وای ووت

"یانی بەڕای تۆ هەستی بۆ ماوە؟" جانسوو ووتی

یااا بەسە بابەتەکە بگۆڕن "دوبارە لیسا قسەی کردەوە

" نونا ئایشکلێم " جولیا ووتی کاتێک یاری بە دەستی دەکرد لێوی هێنابووە خوارەوە
"یاا ئەم کەروێشکە چلێسە پارەی پێم نەهێشت "لیسا ووتی کاتێک کێشای بەنێو چەوانی خۆیدا
"یااا نونای خراپ بۆم ناکڕی " جولیا ووتی خۆی کیووت کرد

"دەی ئەمڕۆش لەحسابی من بیخۆن بەس دواجارە " ووتی وەک ئەوەی دایکێک هەڕەشە لەمناڵەکانی بکات
دەستیان کرد بەپێکەنین  جگە لە جولیا تەنها زەردەخەنەیەکی ساختە ی کرد

.
.
.

.
.
.کاتی ڕۆشتنەوە بوو لەقوتابخانە
"خواتلەگەڵ جولی گیان ئاگات لەخۆت بێت " ووتی کاتێک باوەشی لە جولیا دا
"یااا ئێوە منتان لەبیرکردووە "جانسوو ووتی کاتێک لەدورەوە هاواری کرد و ڕایکرد بۆلای ئەوان
"هههـ دەی تۆش وەرە " لیسا ووتی و باوەشی بۆ ئەویش کردەوە

.
.
.
.
.
.
.
.

pov julia

لەڕێگادا بووم بۆ ماڵەوە

دووبارە هەمان شت یاا بێزاربووم ئەوەندە هەمان شت ڕووبداتەوە
نزیکی خۆرئاوا بوونە
دووبارە کەسێک دوامکەوتووە بەڵام کێ !!

ئاوڕم دایەوە کەسی لێنەبوو !
سەیری پێشەوەم کردەوە
دواتر کەمێک بێدەنگ بووم گوێم گرت دووبارە دەنگی هەنگاو هات
دووبارە لەناکاو ئاوڕم دایەوە دواوە بەڵام جگەلە پشیلەیەک کەسی تری لێنەبوو
یاا جولیا ی گەمژە بەم کاتە خۆ مافیا دواتنەکەوتووە تەنها پشیلەکە

گەشتمەوە ماڵ نانی ئێوارەمان دەخوارد هیچ کەسێکمان هیچ قسەیەکمان نەکرد تا ئەوکاتەی جین یوون قسەیەکی کرد کەوای کرد خواردنەکە لەقورگم پەڕی
"چ چ چیییی" ووتم کاتێک هێشتا پەشۆکابووم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

زۆۆۆررر توڕەم لێتان
ئاخر من دوو خەونی تەڕەماشتان بۆ دروست ئەکەم
ئێوە ناتوانن ڤۆتی کەن ها
خۆ پارەی تێناچێ
ئەکتیڤ بن 😑

بەبااییی👏👏👏

502 
words
🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒🍒

بچکۆڵەی بوێر Where stories live. Discover now