Hatesick On Me 《33》

1.1K 212 518
                                    


بەهۆی ئەوەی ئەپدەیتی تازەی واتپادەو ناتوانن بەبێ ئیمەیڵ ڤۆت بکەن ڕێژەی ڤۆت کەمتر دەکەمەوە.
80V&500C
NP

.
.
.
.
.

گەڕانەوە بۆ دواوە

لەگەڵ ئەوەی یۆنجون سەرسامی تەواو داگیری کردبوو بەهۆی ئەوەی ڕوولی بۆ یەکەم جار وەڵامی دایەوە.

ڕوولی توانی ڕێژەی دوو هێندە بخاتە سەر سەرسوڕماویەکەی یۆنجون بەهۆی ئەو سێرکردنی نێوچاوی لە کۆتایی پێی بەخشی،زۆر لە نزیکەوە.

وای لە یۆنجون کرد تەزوویەکی ساردی کارەبایی بەدڵیدا تێببپەڕێت.

بۆیە چاوەکانی فراوان بوون و دەستی لەسەر سنگی داناو بەدەم خۆیەوە لە خۆی پرسی.

-ئەوە چی بوو؟
بۆ کەمێکی تریش وەستا بەهەمان شێوەی خۆی،گوێی لە ڕوولی بو کە پاککردنەوەکەی تەواو کرد.

بەخێرای ڕایکردە سەرەوە و چووە ژوورەکە،نەیدەویست ئەمڕۆ لەوە زیاتر لەگەڵ ڕوولی یەکتر ببینن و قسە بکەن،وای بیردەکردەوە باش نابێت.

تەنهانەت لە ژوورەکەش ئەو ساتە لەمێشکی دەرنەدەچوو کە ڕوولی سێری چاوی کرد بە قووڵی،تەنها دوو چرکەش بێت،کاریگەری دوو ڕۆژی لەسەر یۆنجون دروست کرد.

یۆنجون لەئێستادا هەوڵی بڕیاردان دەدات لەسەر شتێک کە پێشتر هەرگیز نەیدەکرد.
ئەویش "ڕقم لێیەتی یان نا؟"
جەستەی دوو بیرۆکەی جیاوازی پێدەدا.
دڵی دەیوت هیچ هۆکارێکی گرنگ نییە بۆ ڕق لێبوونەوەی و تۆ ڕقت لێی نییە.
بەڵام مێشکی لەسەرەوە بڕیارەکەی دڵی ڕەتتدەکردەوەو دەیوت ئەوە هەر ئەو کەسەیە کە تۆ بە بێئابڕوو ناوت دەربد،ئەو کەسەیە کە بۆتە هۆی چەندین سووکایەتی کردن بە دایکت و خوشکەکەت.
بۆیە ئەمەش بوو یۆنجونی بەند کردبوو لەناو کاتێکی قوورسدا...ئەوە ناوێکی نییە کە هەست بەوە بکەیت کە بەتەواوی شتی جیا هەیە لە هەمان کاتەدا هەردووکی ڕاستن،وە تۆش نازانیت کامیان هەڵبژێریت،ئەوە دوودڵی نەبوو....ئەوە هەستێکی خراپە..
یۆنجون پێی وایە ئەو هەستەیە خەڵکی تووشی گۆشەگیری دەکات،وادەکات بەردەوام بیر لە بڕیارێک بکەنەوە بە بێدەنگی و لە کۆتاییش هیچ شتێک لەوانەی هەڵی بژاردوە سوودی بۆی نابێت.

- چی لەمندا ڕوودەدات؟... من بەڕاستی بوون بە کەسێکی گۆشەگیر ڕەتتدەکەمە،بەڵام ئێستا من چی بکەم؟.

کەمێک قژی خۆی تێکداو هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا،لەترسی بوون بە کەسێکی گۆشەگیر بڕیاری دا.

- من یۆنجونم،من پێویستم بە گۆڕینی خۆم نییە بۆ کەسانێک،وە تایبەتی ئەو کەسە ئەو کچە بێت...من ڕقم لێیەتی.

قسەکانی دەکرد بۆ خۆی بە دەنگێکی هێواشەوە بە خۆی دەوتەوە دووبارەو دووبارە.

-ڕقم لێیەتی..ڕقم لێیەتی...ڕقم لەو کچەیە و ڕقم لەو هەستانەیە کە لە دەوریدا هەستی پێدەکەم...

Hatesicκ ~||C.YJ||κurdish✔Where stories live. Discover now