PART 1

2.8K 257 62
                                    

POV.Leeho

"گەمژەیی پیس لاچۆ لەسەر ڕێگام پێش ئەوەی وەک جاریی پێشوو لووتت بشکێنم"
بەتوڕەیی ووتم

"هـەهـ....کێ لووتم ئەشکێنێ؟"
یۆنگیی بەگاڵتەجاڕییەوە ووتی
تەواویی قوتابیەکان سەیری ئێمەیان ئەکرد لەگۆڕەپانیی قوتابخانەکە ئەوە کاریی هـەموو ڕۆژێکمە

"من کاتم نییە لەگەڵ منداڵدا قسەبکەم"
ووتم و ویستم شوێنەکە جێبێڵم

"ترسنۆک چییە ناتوانیی ڕوبەڕوویی کوڕ ببیتەوە"
یۆنگی ووتی

"لیهۆ تکاییە ئارام ببەوە"
ووتم
لەگەڵ خۆم قسەم ئەکرد

"چییە ترسنۆک بۆ نایەیت"
یۆنگیی ووتی و دوو کوڕەکەیی پشت یۆنگی پێکەنین ئەوان هاوڕێی ئەو گەمژەیەن

"سێ خولەکت هەیە بۆ ڕاکردن پشیلەیی ترسنۆک"
ووتم لەلای من ئەو بەپشیلە ترسنۆکەکە ناوبراوە

"سێ خولەک بۆ خاتوو پاڕک تۆ چییت؟"
یۆنگیی ووتی
من لەوە زیاتر بەرگەم نەگرت خێرا بەرەو ڕوویی ڕۆشتم مستێکم لێیدا وایی کرد بکەوێتە سەرزەویەکە

"ئایی خوایە ئەو لەیۆنگیی ئووپاییدا"
کچێک ووتی
"ئەو پیسە چۆن توانیی لەیۆنگیی بات"
کچەکەیی تەنشتی ووتی
تەواویی کچەکانیی قوتابخانە ڕقیان لێمە بەهۆیی ئەم گەمژەیە هیچ هاوڕێیەکم نییە

هاوڕێکانیی یۆنگیی یارمەتیی یۆنگیاندا بۆ ئەوەیی هەڵسێتەوە یۆنگیی زۆر توڕە بوو وستی زلەیەک لە من بات بۆیە چاوەکانم داخست بەڵام هـەستم بەهیچ شتێک نەکرد

"بووێریی نەکەیت دەست لە خوشکەکەم بەی"
جیمین ووتی ئای خوایە چاوەکانم بەخێرایی کردەوە بینیم جیمین قۆڵیی یۆنگی گرتوە

"ج جیمین وازیی لێبێنە ئەو تەنها منداڵێکە"
بەزەردەخەنەیی شەیتانیی ووتم
جیمین بەتووندی قۆڵیی یۆنگیی بەردا و شوێنەکەمان جێهێشت

"چەندەمین جارە پێت ئەڵێم نزیکی ئەو پیسە مەکەوە"
جیمین بەتوڕەیی ووتی

"بەڵام ئەو دەستیی پێکرد"
ووتم

"تۆ پێویستە زاڵ بیت بەسەر توڕەیەکەت دواتر وەک جاریی پێشوو سزائەدرێی لەلایەن بەڕێوبەر"
جیمین ووتی

"باشە باشە تەواو"
ووتم

"تۆ هـەموو کات هەمان قسەئەکەی هیوادارم ئەمجارە ڕاست بیت......بەهـەرحاڵ باوکم ووتی لەسەر شتێکیی گرنگ قسەئەکەین"
جیمین ووتی

"باشە تەواو بڕۆ"
ووتم

"باشە ئاگاداریی خۆت بە"
جیمین ووتی و ڕۆشت

---What Is Love?--- {M.Y} First Season Where stories live. Discover now