AUTHOR's.POV
خێزانی پاڕک لەسەر مێزی نانخواردن دانشت بوون بۆ نانی ئێوارە هیچ کامێکیان قسەیان نەئەکرد تەنها دەنگی قاپ و کەوچکەکان ئەهات
لەناکاو پەیوەندی بۆ جیمین هات
"بەیارمەتیتان"
جیمین ووتی هەڵسا و ڕۆشتە باخچەکە
"لیهۆ لەقوتابخانە کێشەت ناوەتەوە؟"
بەڕێز پاڕک پرسی
"بەڵێ باوکە"
لیهۆ ووتی
"دواین جارە"
بەڕێز پاڕک ووتی
"ببوورە باوکە لەکۆمپانیا پەیوەندیان کرد پێویستیان پێمە بۆیە من ئەڕۆم"
جیمین ووتی
"کێشە نیە بەڵام ئاگاداری خۆت بە"
بەڕێز پاڕک ووتی
جیمین ڕۆشت
"بەیارمەتیتان"
سوهی ووتی
"بەڵام تۆ تەواو نانەکەت نەخوارد"
خاتوو پاڕک ووتی
"دڵم نایبا"
سوهی ووتی هەڵسا و ڕۆشتە سەرەوە
دوای ماوەیەک لیهۆش هەڵسا ڕۆشتە ژوورەکەی دەستی کرد بەوانە خوێندن لەناکاو نامەیەکی بۆ هات سەیری کرد یۆنگی بڕیاریدا نامەکە بکاتەوە کە کردیەوە بینی وێنەیی ئەمڕۆی بۆ ناردووە ئەو کاتەی ڕووخساریی پیس کرد بەخەڵووزەکە بەخێرایی لەسەر کورسیەکەی هەڵسا و بەتوڕەی پەیوەندی بۆ یۆنگی کرد
"وا ئەزانیی چی ئەکەی؟؟؟ها....."
لیهۆ هاواریی کرد
"چییە جوان دەرنەچووبوو"
یۆنگی ووتی
"کوڕە سوێند دەخۆم دەتکوژم"
لیهۆ ووتی
"ئەلوو گەمژە......بەنەفرەت بێت دایخست .....شەیتان ئەڵێ لەنێو مۆبەکەوە بچۆ بۆی"
لیهۆ ووتی مۆبەکەی خستە سەر سیسەمەکە و خۆشی ڕۆشتە سەر سیسەمەکە دوو خولەکی نەبرد لیهۆ خەوی لێکەوت
YOU ARE READING
---What Is Love?--- {M.Y} First Season
Romance"گەمژەیی پیس لاچۆ لەسەر ڕێگام......." یۆنگی ووتی "واز بێنە....." هاواری کرد "پشیلەی ترسنۆک لاچۆ لەسەر ڕێگام......" ووتی "مردن؟!......مەبەستت چییە لەوەی لەوانەیە بمرێ؟" جیمین بەتوڕەی هاواری کرد هەمووکات قوتابخانە ئاژاوەیی لێدەکەوێتەوە کچێک ئەکەوێتە د...