هه‌موو كات ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێره كه
به‌رگه‌ی بارودۆخه بێزاركهرهكانت بگرێت وه كه‌شێكی خراپت
ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێره كه تێده‌گات له‌وه‌ی كه
توڕه بوونه‌كه‌ت سروشتی خۆت نیه وه خه‌مباریت له‌خۆڕا نیه
وه گلهییهكانت هه‌ڵچونێك نییه له به‌رامبه‌ر كێشه‌كان
هه‌موو كات ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێره كه
تۆ هه‌ڵده‌بژێرێت له ناو چه‌ندین كه‌س
چونكه زۆر جیاوازی هه‌یه
له‌و كه‌سه‌ی جگه له تۆ كه‌سێكی تری نه‌دۆزیه‌وه له ڕێگاكه‌ی
ئه‌و كه‌سه‌ی وات لێ ده‌كات
هه‌ست بكه‌ی كه ژیان جوانه هه‌رچه‌ند قورسیش بێت
هه‌میشه ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێره
چونكه ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه شایه‌نی تۆیه
وه زۆر باوه‌ڕ به خه‌ڵك مه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان
بوونی تۆ له‌بیر ده‌كه‌ن كاتێك كه‌سێك له تۆ باشتر ده‌دۆزێته‌وه ..
(عمر ال عوضه)
![](https://img.wattpad.com/cover/181277824-288-k196837.jpg)
YOU ARE READING
Life advices
Poetry*ئامۆژگاریه‌كانی ژیان* كاتێك له دایك ده‌بی ,هه‌موو پێده‌كه‌نن و ته‌نیا تۆی كه ده‌گری " له دنیادا جۆرێك بژی كه كاتێك رۆیشتی هه‌موو بگرین و ته‌نها تۆ بی كه پێده‌كه‌نی " "ئه‌گه‌ر مرۆڤ گوێ به‌عه‌یبه بدات هه‌رگیز به ئاواته‌كانی ناگات"