بەو پەڕی خۆشیەوە باوەشی لە باوکی دا کاتێک ئەنجامی کۆتایی ساڵی وەرگرتووە و وە لێرە بە دواوە ئەبێتە دادوەر
جین وتی:یا باوکە من باوەڕ ناکەم یانی من بوومە دادوەر خەونەکەم هاتە دی
لە باوەشی باوکی هاواری ئەکرد بە دڵخۆشیباوکی جین:ئەرێ کوڕم تۆزێ هێواش بە
لە باوەشی هێنایە دەرەوە ماچی سەری کرد
باوکی جین:هەمیشە هەر وا دڵخۆش بە شیرینەکەمجین:هەتا تۆم هەبێت هەر دڵخۆش ئەبم
زەردەخەنەیەکی کرد بۆ باوکیباوکی جین:هەرگیز جێت ناهێڵم دەی ئێستا بڕۆ بخەوە منیش ئەچم ئەخەوم زۆر ماندووم
جین:باشە باوکە گیان شەو شاد
باوکی جین:شەوی تۆش شاد
جین ڕۆیشت بەرەو ژوورەکەی جلەکانی گۆڕی
گڵۆپەکانی کوژاندەوەو خەوت
..
بەیانی وەک هەموو ڕۆژێکی تر بە زەنگی موبایلەکەی بە ئاگا هات دوای ئەوەی کوژاندیەوە هەڵسا لەسەر جێیەکەی قەدی(دەق) کردنو خستنیە ناو دۆڵابەکە
گەرماوێکی کردو جلێکی سادەی لەبەر کرد
ڕۆیشتە چێشتخانەکەو نانی بەیانی ئامادە کردڕۆیشت تا باوکی بە ئاگا بێنێت ئەوە شتێکی سەیر بوو چونکە ڕۆژانی تر خۆی بە ئاگا ئەهات
دەرگای ژوورەکەی کردەوە بینی باوکی هێشتا خەوتووە چووە پێشەوە
پێی وت:باوکە باوکە گیان هەڵسە نانەکەمان بخۆین
دەستی درێژ کرد بەرەو باوکیو ڕای ئەوەشاند
دووبارە دەستی کردەوە بە قسە کردن:باوکە بـ..باوکە چی بووە بۆ جوابم نادەیتەوە
هەستی کرد کە باوکی ناجوڵێت دەستی نزیکی لوتی کردەوە هەستی کرد کە هەناسە نادات
دووبارە دەستی کردەوە بە قسە کردن بەڵام ئەمجارە زۆر پەشۆکابوو ئەترسا کە باوکی لەدەست بدات ئەو تاکە کەس بوو کە هەیبوو
وتی:بـ..باوکە قوربانت بم باوکە گیان چیت لێ بەسەر هاتووە وەڵامم بـ..دەوە باوکە توخوا بۆ جوابم نادەیتەوە خۆ تـ..تۆ وتت جێت ناهێڵم تۆ وتت هەمیشە لە پشتت ئەبم بۆ ئێستا وا بێدەنگی ها؟؟
ئەتەوێ دڵم بشکێ هــم؟؟؟
دەی باوکە جوابم بدەرەوە من ئەمەوێ گوێم لێت بێدوای ئەو قسانە بە تەواوی بێ ئومێد بوو دەستی کرد بە گریانێکی قوڵ بۆی دەرکەوت کە ئەو کەسەی کە بەردەوام بوو بووە هۆی زەردەخەنەی سەر لێوەکانی جین جێی هێشت بە تەواوی ڕۆیشت بۆ دونیایەکی تر
گوێی لە زەنگی موبایلەکەی بوو بە مانای ئەوەی کەسێک پەیوەندی پێوە کردووە بینی هاوڕێکەیەتی
کایجین:بـ..ەڵێ
کای:ئەوە چییە کوڕە دەنگت بۆ وایە
جین:کـ..کای ڕۆیشت بە جێی هێشتم
بە گریانێکی قوڵەوە هاواری کردکای:بۆستە ئێستا دێمە لات
YOU ARE READING
دادوەرەڪە⚖
Fantasyهەڵەم کرد ڪەوتمە گێژاوەکەوە بەڵام هێشتا درەنگ نەبووە ئەتوانم هەڵەکەم چـاڪ بکەمــەوە......