sanaali1918
"دەڵێن مرۆڤ بە یەک جار نامرێت، هەندێک جار مردن لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە دەست پێ دەکات و تا کۆتایی تەمەن درێژ دەبێتەوە..."
نیلان، کچێک کە یادگارییەکانی لە ناو جادەیەکی سارد و دەنگی توندی ئۆتۆمبێلێکدا بەجێما. ئەو لە ماڵی مامیدا فێربوو کە بێدەنگی تاکە هاوڕێی بێت، تا ئەو کاتەی چاوەکانی لە چاوی ڕێبیندا ون کرد.
ڕێبین، ئامۆزایەک کە بڕیار بوو ببێتە دەرمانی برینەکانی، بەڵام بوو بە قووڵترین برین کە ڕۆحی نیلانی داخ کرد. عەشقێک کە لە نێوان "خوێن" و "پەیمان"دا، نیلان بەرەو وێرانییەکی بێ کۆتایی دەبات.
ئایا نیلان دەتوانێت لە ناو ئەو هەموو برینەدا خۆی بدۆزێتەوە؟ یان ڕێگەی ڕێبین کۆتا وێستگەی ژیانی دەبێت؟