نەخۆشی دڵەڕاوکێی و ترسی توند و هەمیشەیی وەک دێوەزمێکی بێ بەزەیی و تاریک وایە لە ژیانی نـــینە، کە قوتابییەکی گەنجی کوردی قۆناغی ئامادەییە و لە ئەمەریکا ژیانی دەگوزەرێنێت و دەخوێنێت. مامۆستای وانەی ئەدەبیاتەکەی، کە لە مێژە وانەی پێ دەڵێتەوە، ژیانی لە ناکاو بە شێوەیەکی ئاشکرا هەڵاوگێڕ دەبێتەوە لەبەرچاوی هەمووان، کات تێدەپەڕێت و نـــینە هەرچەندە دوودڵە لە ئەم بڕیارە، خواستی ئەوەی هەیە یارمەتی مامۆستا سەرلێشێواوەکەی بدات سەرەڕای ئەو هەموو جیاوازییەی نێوانیان کە وەک بەربەست و ڕێگری دەبینرێن. زیاتر و قوڵتر یەکتر دەناسن بێ ئەوەی خۆیان هەست بەوە بکەن، دواتر هەوڵ دەدەن بەیەکەوە خۆیان لە ئەم گێژەڵۆکییە و بەربەستە قوڕس و ترسێنەرانەی ژیانیان ڕزگار بکەن و بەدوای ڕێگایەک بگەڕێن بۆ دەربازبوون لە دەست تاریکایی و دێوەزمەکانی ژیانە تەواو جیاوازەکانیان و گەڕان بەدوای خۆرهەتاوێک کە لە ئەم کابووسە هەردووکیان بە ئاگا بهێنێتەوە. نووسەر: سایە. هەموو مافەکانی ئەم ڕۆمانە خەیاڵییە دەگەڕێتەوە بۆ من وەک نووسەری ڕاستەقینە.