-Iriiss-
فرمێسکەکانم ڕژانە سەر روومەتەکانم و ئازار هاتە نێو دڵم
وەک هەمیشە ئازارە نە بڕاوەکەی رۆحم دانەدەمرکایەوە
کار لە فرمێسک و کێشان بەسەر سنگما نەمابوو کار لەوەدا بوو یەک فیشک بنێم بە مێشکمەوە بیپرژێنم ، وەک هەمیشە ئەهریمەنەکانی ناو مێشکم خەیاڵاتی زۆریان بۆ درووست کردم
بچمە سەربانی سەرەوە بۆ چوارەم قاتو بەهەموو هێزم خۆم هەڵدەم وئیتر هەم خۆم هەم رۆحم ئازاد بکەم هەم مێشکم بووەستێنم لەو بیرکردنەوانە….بەڵام هەمیشە دەنگێک لە ناخمدایە پێم دەڵێ نەخێر ئەوە نەکەی هەڵەیە مەکە… مەکە … مەکە… تێ دەپەرێت بە بەهێزی بمێنەرەوە …بەڵام من هیچ تێپەرینێکم نەدی جگە لە گەورەبوونم و زیاتر شکاندنی رۆحم ، هیچ شتێک نەماوەتەوە بۆ ووتن بۆ نووسین بۆ دڵخۆشی…
من تەنها…
لەم جیهانە فراوانەدا تەنهام…