-K4V1N

دۆڕان قـسـەی بـێ مـانـایە ! 
          	یـان بـردنـەوە یـان تـێـکـدان 

-N4M1N

بەڵام بڕیار نەبوو بگریم کاتێک بابەتەکە تۆبی ئێستا ئەو شوشەیە شکاوە منت لە ناو نابوو تا ئازار نەچێژم ئێستا خودی نەبوونیت کچەکەت ئەگریەنێت من هەرچەن گەورەببم تۆ لەگەڵم گەورە ئەبی هەرچەن بمەوێ چاک بمەوە لە نەبوونیت زیاتر ئەڕوخێم چی فەزایەکت لە دڵ و گیانم دروست کرد چی ڕوخانێکت کرد بە نسیبم ئاخر باوکی باوکەکەم مەگەر بڕیار نەبوو هەتا کۆتا هەناسەکانت لەگەڵم بی؟ لام بی فرمێسکم بسڕی لە باوەشتم بکەی بەقوربانی چاوەکانت بم من چۆن ئەژیم لە نەبوونیت ئەوە تاکە پرسیارێکە لەو ڕۆژەی نەماویت لە خۆمی ئەکەم،، کەی بڕیارە بگەڕێیتەوە کەی بڕیارە نەبوونیت کۆتایی بێ باوکە، تەمەنە بەهاریەکەت لە ناو ڕۆحی من ئەژی ئازیزم لە منا گەورەئەبێ یاخیبون و لاساریت لە منا پێئەگا من شازادەکەت کچە جوانەکەت کچە لاسارەکەت کچە عەجولەکەت باوکە،، باوکە جوانەکەم کچەکەت بێ نازە سوێند بە پەروەردگار..