لێم ئەپرسن دوای ئەو هەموو ساڵە بۆ هیچت نییە!
فڵان کەسیش هاورێی تۆیە بزانە گەیشتۆتە کوێ ؟
8 ساڵ ته‌مه‌نم بوو ڕۆژێکیان له‌لایه‌ن قوتابخانه‌وه بردیانین بۆ کارگه‌ی دروست کردنی پسکیت, ئێمه‌یان ڕیز کرد و بردیانینه ناو کارگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌تی دروست کردنی پسکیت ببینین کاتێک گه‌یشتینه ئه‌و به‌شه‌ی که جیهازه‌که پسکیتی ده‌دایه ده‌ره‌وه هه‌ندێک له منداڵه‌کان له ڕیزه‌که چونه‌ده‌ره‌وه و چه‌ند پسکیتێکیان له‌وانه هه‌ڵگرت که جیهازه‌که ده‌یدایه‌وه ده‌ره‌وه و خواردیان من له‌سه‌ر حسابی ئه‌و ته‌ربێته‌ی درابوم ده‌مزانی ئه‌وان کارێکی هه‌ڵه ده‌که‌ن هه‌ر بۆیه له ڕیزه‌که‌دا مامه‌وه به‌ڵام له کۆتاییدا ئه‌وان پسکیتیان خواردبو و منیش که یاساکانم په‌یڕه‌و کردبو به بێ پسکیت مامەوه ئێستا په‌نجا ساڵ ته‌مه‌نمه ،
ئه‌و ڕۆژه تێپه‌ڕی به‌ڵام ئه‌زموونی ئه‌و ڕۆژه چه‌ندین جار له ژیانمدا دوو باره بوه‌ته‌وه،له زۆر شوێندا هه‌وڵم داوه که مرۆڤ بم و هه‌ندێک شت له‌به‌ر چاو بگرم، به‌ڵام له کۆتاییدا من هیچم نیه، ئەوانیش گەشتن بە پسکیتەکە
- پرویز پرستویی