لە چاوەکانت
شەوێکی ئارام دەخەوم
شەوێک نە تاریک، نە سارد،
بەڵکو شەوێکی پڕ لە ئەستێرەی نەرم
کە هەر یەکەیان بە ناوی تۆ دەدرەوشێتەوە
بێدەنگی جەستەم
لە ناو ناوی تۆدا جێگیر دەبێت
وەک ئاوازێکی نەبیستراو
کە تەنها دڵ دەزانێت چۆن بیژێت
هەر جارێک ناوت دەڵێم
هەست دەکەم جەستەم
شوێنی خۆی دۆزیوەتەوە
وەک گەشتیارێک کە دوای ماوەیەکی درێژ
گەڕایەوە بۆ ماڵ
بە بێ وشە
عەشق فێری قسەکردنم دەکات
فێرم دەکات چۆن لە بێدەنگی بدوێم
چۆن لە سەیرکردندا بڵێم «خۆشمەوێیت»،
چۆن لە هەناسەیەکی قووڵدا
هەموو دڵم بۆت دەردەکەوێت کە تەنها تۆی تیایە
هەر کاتێک لەگەڵ تۆدام
کات وەستاوە
چرکەکان درێژ دەبن وەک خەون،
هەناسەکان قووڵتر دەبن وەک دەریا،
و دنیا بچووک دەبێتەوە
تا تەنها لە نێوان من و تۆدا بمێنێت.
لەو ساتەی ئێستا
نە ڕابردوو هەیە کە دڵم بگرێت
نە داهاتوو هەیە کە ترسم پێبدات
تەنها ئەو ئێستایەیە
کە لە نزیکیتدا ئارام دەگرم
و دڵم وەک منداڵێکی خەوتوو
لە سەر شانەت هێواشی دەبێت
ئەگەر ڕۆژێک لێم دوور بیت
نەک تەنها من
هەواش دڵتەنگ دەبێت
شەوەکان درێژتر دەبن
ئەستێرەکان کەمتر دەدرەوشێن
و هەناسەم بەدوای ناوت دەگەڕێت
وەک ئاوازێک کە شوێنی گۆرانییەکەی ون بووە.
چونکە بێ تۆ،
ژیان تەنها وشەیەکی بێ مانایە
ڕۆژ هەیە، بەڵام خۆر نییە
ئاواز هەیە، بەڵام گۆرانی نییە
هەناسە هەیە، بەڵام ژیان نییە
تۆ مانای وشەکانمی
ڕەنگی خەیاڵەکانمی
و ئارامییەکی ئەو شەوانەی
کە دڵم هەست بە تەنیایی دەکات.
هەستێکی نەرمی دڵ
هەر لە چاوەکانت دەستپێدەکات
و هێواشی دەبێتە خۆشمەویستییەکی بێ سنوور
خۆشمەویستییەک کە نە کات دەیگۆڕێت
نە دووری دەیتوانێت بیکەم بکاتەوە.
ئەگەر جیهان بپرسێت
ئارامی لە کوێیە
بە سادەیی دەڵێم
لە نێوان دەستەکانت.
ئەگەر بپرسێت:
خەون لە کوێ دەخەویت؟
دەڵێم:
لە ناو چاوەکانت
خۆشمەوێی، تایهیۆنگەکەم~ 🤎🦢✨
- JoinedFebruary 15, 2024
Sign up to join the largest storytelling community
or