Adrastela

2025/10/24

Adrastela

I’ve decided to no longer write stories in kurdish.. not because I don’t love my language, but for my own private reasons..Sometimes you just outgrow certain things quietly, and that’s okay
          
          Also, ever since I deleted my Instagram page (bull3tproof.boys), I’ve felt a peace I hadn’t felt in a long time Life became lighter, calmer, more real Staying away from fake and toxic people, from those who only chase followers and fame, made me realize how beautiful life can be when you protect your peace.
          
          I’ve learned that not everyone deserves access to your energy...some people only take from it.. Now, I’m focusing on things that truly matter, on growth, peace, and faith.
          
          “Indeed, in the remembrance of Allah do hearts find rest.”
          (Qur’an 13:28)
          
          I’m still the same person... just more grounded, more at peace, and a little closer to who I was always meant to be.

lavin___

[ دوو پرسیــار، جێگەی ڕوناکیـە بۆ مـن وەڵامدانـەوەت ] 
          
          1 - بەبڕوای خۆت نوسەر وشەی دڵی خۆی دەنووسێ یان وشەی دڵی جیهـان؟
          
          2 - نوسین بۆ تـۆ هێزە یــان ئارامـی؟
          

Adrastela

ڕۆژێکیان مەجنوون دەچێتە مەجلیسی ئیمامی مزگەوتێک، ئیمام لەگەڵ کۆمەڵێک مەئموم دانیشتبوون..
          ئیمامی مزگەوت ویستی مەجنوون تاقی بکاتەوە، 
          پێی وت: مەجنوون ئەو سەبەتە خورمایە بەسەر ئەو خەڵکە دابەش کە لێرەن..
          مەجنوون وتی: دەتەوێ بە گوێرەی قسمەتی خودا دابەشی کەم یان بە گوێرەی قسمەتی خۆم؟
          ئیمام پێی وت: سەرەتا بە گوێرەی قسمەتی خۆت.
          مەجنوونیش هەریەک لە ئامادەبووان سێ دەنکە خورمای پێدا و باقییەکەی لە پێش ئیمام دانایەوە..
          دووبارە ئیمام داوای لێکرد خورماکان کۆبکاتەوە و  ئەم جار بەگوێرەی قسمەتی خودا دابەشی بکات..
          مەجنوون کۆیکردنەوە و بەم شێوە دابەشی کرد:
          کەسی یەکەم دوو دەنکی پێدا  
          هی دووەم دە دانە خورمای پێدا 
          هی سێیەم هیچی پێنەدا  
          بۆ چوارەمیش هەموو سەبەتەکەی لە پێش دانا!!
          ئیمام پێی وت: بۆچی ئاوایە قسمەتی خودا؟!!
          مەجنوون وتی :ئەی ئیمام ، گەر لە دنیادا هەموو کەس ماڵ و سامانی هەبووایە ئەوا هیچ نرخی نەدەما ، و ئەگەر هەموو کەس لەشساغ ببوایە ، هیچ کەس نرخی لەشساغی نەدەزانی، گەر هەموو کەس منداڵی هەبوایە کەس بەهای ئەو نیعمەتەشی نەدەزانی..بە هەمان شێوە بۆ شتەکانی تری دنیەوی...  
          ئەی ئیمام خودا هەریەک لە بەندەکانی بە نوقسانی لە شتێک تاقی دەکاتەوە و دەیکاتە وانەیەکیش بۆ ئەوانی دیکە.

Adrastela

یەکێک لەپیاو چاکان ئەڵێ : 
          هیچ دوعایەکم لەبەینی عەسرو مەغریب نەکردوە لەڕۆژی هەینیا ئیلا خوای گەورە وەڵامی داوەتەوە تاوەکو شەرمم کرد!
          
          ئیبن و عەساکیر ئەگێڕێتەوە 
          کەوا سەڵتی کوڕی بەستام هەردو چاوی لەدەستدا، براکانی کۆبونەوە لەدوای عەسری هەینیەوە دوعایان بۆ کرد،پێش خۆرئاوابون پژمەیەکی کردو چاوی بۆ گەڕاوە.
          
          ▫️ڕۆژی هەینی کاتێکی تێدایە، هەر کەسێک تێیدا نزا بکات خودا لێی وەردەگرێت 
          بەتایبەتی نێوانی عەسر بۆ مەغریب، کەواتە دووعابکەن لەدڵەوە بۆ دین و دونیاتان.

Adrastela

هونەرمەندی بەناوبانگی کۆمیدی #چارلی_چاپلن دەلێت : کاتێک کە بچووک بووم ڕۆژێکیان قەراربوو لەگەڵ باوکم بچین بۆ سینەما بۆ سەیرکردنی نمایشی سێرک کە گەیشتینە بەردەم سینەما خەلکانێکی زۆر لە نۆرەی کڕینی بلیتی چوونە ژورەوە وەستابوون پێش ئێمە خێزانێک وەستابوون لەشەش کەس پێکهاتبون دایک و باوکێک و چوار مندالبوون لە جلە شڕەکانیانەوە دیاربو خێزانێکی هەژاربوون مندالەکان زۆر بەتامەزرۆوە باسی سێرکیان دەکرد کاتێک نۆرەیان هات باوکەکە چوە لای پەنجەرەکە پرسیاری نرخی بلیتی چونە ژوورەوەی کرد و ڕەنگی ڕوخساری تێکچوو لەگەڵ ژنەکەی چلپەچلپیان بوو لەوکاتە باوکم بینی بیست دۆلاری لە گیرفانی خۆی دەرهێناو خستیە سەر زەوی و دەستی لەسەر شانی پیاوەکەی بەردەمی داناو گوتی : گەورەم پارەکەت کەوت پیاوەکە بەچاوی فرمێسکەوە گوتی گەورەم ناچارم ئەم پارەیە هەڵگرم نامەوێ شەرمەزاری منالەکانم ببم زۆر سوپاس بۆتۆ  پاش ئەوەی چوونە ژورەوە باوکم دەستی گرتم لە نۆرەی بلیت کڕین دەریهێنام گوتی : کوڕی خۆشەویستم جەگە لەو بیست دۆلارەی دام بەپیاوەکە هیچی ترم پێنیە .
          لەوکاتەوە من شانازی بە باوکمەوە دەکەم دەزانم مرۆڤێکی چەندە مەزنە  ئەوڕۆژە لای من جوانترین نمایش بوو کە لە ژیانم بینیبێتم  تابگرە لە نمایشی سێرکیش بە چێژتر بوو....

_venuslabeaute_

خاتوو ماریپۆسای جوان 
          هیوادارم تەندروست باشبیت و بە باشی پشووت دابێت ئەزیزی من 
          وە هیوادارم رۆژەکەت بە ئارامی و خۆشی بڕوا 
          هیوادارم بزانیت ئەوا بوونی نووسەرانی چەشنی ئێوە پڕ لە سوود و جوانی زۆر پێویستە لێرەدا 
          لەوانەیە زۆر کەس نەتناسن وە هەستت پێ نەکەن 
          لەوانەیە ماندوویەتیت لە ژیان زۆریت بۆ بێنێت 
          بەڵام خاتوونی ئازیزم هیوا لەدەست مەدە 
          هەرچەندێک رۆژەکان هێواشبن 
          تکایە هەرگیز هیوا لەدەست مەدە 
          تۆ بەهێزیت گەرچی ئێستا ماندووبیت 
          تۆ دەتوانیت پشووی خۆت وەربگریت 
          بەڵام تۆ لاواز نیت وە تۆ ئاسایی نیت و بەس 
          تۆ خاتوونێکی ناوازە و تاکیت لە سوودمەندبوونت بۆ دەوروبەر 
          هەموو شتێکت تیشکێکی جوان و گەرمە بۆ دڵان 
          نووسینەکانت
          شێوازی نووسینت 
          چیرۆکە تایبەتەکانت 
          ئێستاش ئەم هەستە تێکەڵ و گەرمەی ( وێستگەی شەمەندەفەر ) لە دڵمدا ماوە و دەژیت 
          کچێکی نایابیت وە من هەمیشە شانازیت پێوە دەکەم 
          دڵنیات دەکەمەوە رۆژێک دێت کە هەموو شتەکان وردە وردە باشدەبنەوە
          وە دووبارە پێدەکەنیتەوە 
          بە باشی نان بخۆ و تکایە ئاگاداری خۆتبە ئازیزم 
          خۆشمدەوێی خاتوونەکەی داڤێنشی دەسترەنگین 

Adrastela

@_venuslabeaute_ سڵاو لەتۆش خاتونی نازدار، 
            
            زۆر سوپاس بۆ ئەم پەیامەت بەڕاستی هیلاکی لەگیانم دەرکرد و هاندانێکی زۆر گەورەبوو بۆمن،
            
            لەوانەیە وشەکانم و قسەکانم نەتوانن سوپاسگوزاری من بۆ تۆی قەشەنگ دەرنەخات بەڵام لەدڵەوە دەڵێم «جزاک اللە خیرا»
            
            کاتێک لەلای ئەوانی دی باسی دەکەیت یانیش دیارە شتێکت هەیە هێشتاوەکو تەنانەت گوێگریش نەبن،
            
            بەڵام تۆ هاتیت و کات و دڵی خۆت بەخشی بەمن ئەوە گەورەییە بەڕاستی،
            
            زۆر دڵخۆشم و زۆر سوپاست دەکەم باوانەکەم.
Reply

Adrastela

پیاوێکی هەژار، چاک وەڵامی پاشایەکی داوەتەوە .
          
          " کاتێ نیوە شەو تێپەڕی بوو، پیاوێ دڵی توند بووبوو و بە هۆی نەداری و نەبوونی دەگریا .
          دەفتەر و پێنووسی بەدەستەوە گرت و مۆمی هەڵکرد و بۆ خوا نامەی نووسی .
          نووسی بە ناوی خوا،
          نامەیێ بۆ خوا.
          لە فلانە کەسەوە.
          خوایە دوکانێکم لە بازاڕ دەوێ 
          خانوویەکم لە سەرووی شار ( گەڕەکی دەوڵەمەندەکان ) و هەروەها ژنێکی باش و جوان و ئیماندار و پارەدار و باغێکی گەورە لە فلانە شوێنم دەوێ.
          هاوڕێیەکەی،کە ئەم نامەیەی بینی،گوتی : شێتە!
          ئەم نامەیەت بۆ خوا نووسیوە، چۆن دەیگەیێنی بە خوا ؟
          گوتی : خوا ناوونیشانی هەیە و ئەدرێسەکەشی مزگەوتە.
          پیاوەکە،نامەکەی برد و لە قوژبنێکی دیواری مزگەوت داینا و گوتی ٫خوایە بە پشت بەستن بە تۆ،نامەم نووسیوە،نامەکەم هەڵگرە. 
          پیاوەکە،نامەکەی لە قوژبنەکە بەجێهێێشت و گەڕایەوە.
          بەیانی ڕۆژی دواتر، ناسرەددین شا ،کە دەچووە ڕاو ، ڕەشەبایەکی بەهێزی هەڵیکرد و بە ئەندازەیەک بەهێز بوو،کە بیابان تۆز و خۆڵی لێ هەڵسا و پاشا کەوتە ناو تۆز وخۆڵ.
          یاوەرانی پاشا،گوتیان : گەورەم! بگەڕێینەوە،ئەمڕۆ ڕاوکردن مەیسەر نابێ.پاشاش گەڕایەوە.
          کاتێ پاشا،گەیشتەوە کۆشک،لە نێو چۆخەکەی کاغەزێکی بینی و کردیەوە و دیتی نامەی نەدار و هەژارێکە،کە ڕەشەبا بەرەو ئاسمان بردووە و کەوتۆتە ناو پۆشاکی پاشا.
          پاشا،نامەی خوێندەوە و فرمێسکی ڕێشت.
          پاشا،گوتی:بڕۆن ئەم پیاوە بێنن.
          ڕۆیشتن و خاوەنی ئەم نامەیەیان هێنا.
          نووسەری ئەم نامەیە لە کاتێکدا بە هۆی سترێس و دڵەڕاوکێیەوە دەترسا، زەردەخەنەی پاشای بینی، بۆیە کەمێ هێور بۆوە.
          پاشا، پرسی : ئەم نامەیە هی تۆیە ؟
          هەژارەکە،گوتی : بەڵێ، بەڵام من بۆ ئێوەم نەنووسیوە، بۆ خوام نووسیوە.
          پاشا،گوتی : خوای تۆ حیکمەتێکی هەبووە،کە ئەم نامەیە بخاتە نێو باوەشی من و منیشی ڕاسپاردووە تاکو تەواوی داواکارییەکانت جێبەجێ بکەم.
          پاشا، وەزیر و بازرگان و کاسبکارانی کۆ کردەوە و هەر چی لە نامەکە داوای کردەبوو،بەجێ هێنا.
          لە کۆتاییدا،هەژارەکە،گوتی :
          سوپاس بۆخوا.
          پاشا،گوتی : من ئەوەی داوات کردووە پێمداوی، تۆش سوپاسی خوا دەکەی ؟
           هەژارەکە، گوتی :
          ئەگەر خوا ئەمەی نەدەکرد، تۆ ڕیالێکیشت بە کەسێ نەدەدا، ئەگەر پیاوی بەخششی،هاوکاری کەسانێ بکە،کە نامەیان نەنووسیوە. "
          
          وەرگێڕان : خۆشەوی ئەحمەد

Adrastela

بەســــە بەســــە - پەیامێـــک بۆ نووــسەرانی هەرزەکـــاری کورد
          
          ڕاستگۆیانە بێزار بووم لە بێدەنگ بوون. ئەمە پەیامێکی جدییە بۆ ئەو هەرزەکارانەی کە چیرۆکی هاوڕەگەزبازان و ناوەڕۆکی ١٨+ (حەرام) لە واتپاد دەنووسن.
          
          تۆ نەک هەر بێڕێزی بە تەمەن و کولتوور و ئایینەکەت ناکەیت عەقڵی خوێنەری کورد گەندەڵ دەکەیت کە زۆربەیان گەنجن و هێشتا فێری ڕاست لە هەڵە دەبن.
          
          ئەمە پەیوەندی بە "ئازادی" یان "دەربڕین"ەوە نییە.
          
          ئەمە پەیوەندی بە لێپرسیـــــــنەوە هەیە.
          
          ئەمە پەیوەندی بە کەرامـــــــــــــەتەوە هەیە.
          
          ئەمە باسی ئیســـــــــلامە.
          
          ئەمە بۆ پاراستنی بەها کوردییەکانمانە لە لەناوچوون بەهۆی ناوەڕۆکێکەوە کە هەرگیز نەدەبوو لە پلەی یەکەمدا بنووسرێت بەتایبەتی نەک هەرزەکاران.
          
          لەوە خراپتر چییە؟ زۆرێک لە ئێوە بە شانازییەوە ئەم چیرۆکانە بڵاو دەکەنەوە بەبێ شەرمەزاری. ئایا درک بەوە دەکەیت کە چی دەکەیت؟
          
          تۆ کردەوەی حـــــــــەرام ئاســــــــــــایی دەکەیتەوە. تۆ گونـــــاهـ وەک "ڕۆمانســــــــئئیەت" دەردەخەیت.
          
          تۆ فیـتـنـــــــــا بانگهێشت دەکەیت بۆ ناو دڵی خوێنەران کە تەنانەت باشتر نازانن.
          
          واز لە باسی ئەوەی حەرام بێنە.
          
          واز لە ژەهراویکردنی خوێنەری بێتاوان بێنن.
          
          واز لە نووسینی ئەو شتانە بێنە کە دژی خوا و کلتوری ئێمەن تەنها بۆ لایک و دیدگا.
          
          ئێوە هەرزەکارن. ئەرکی تۆ ئەوەیە زانست بەدەست بهێنیت و ڕێز لە بەهاکانت بگرێت و گەشە بکەیت و ببیتە مرۆڤی بەهێز نەک چیرۆکنووسی حەرام.
          
          لەسەر ئەم بابەتە بەردەوام دەبم لە قسەکردن. من پشتگیری و فۆڵۆو و پەرەپێدانی هیچ چیرۆکێک ناکەم کە ناوەڕۆکی حەرام یان هاوڕەگەزبازی لەخۆ بگرێت. وە داوا لە هەموو خوێنەری هۆشیاری کورد دەکەم لەگەڵم بوەستن.
          
          پێویستە گەلەکەمان بپارێزین نەک وێرانیان بکەین.

Adrastela

@Adrastela زۆر سوپاس باوانـــەکەم♥
Reply

_venuslabeaute_

@Adrastela 
            بەڕاستی یەک بە یەکی ووشەکانت لە شوێنی خۆیدا بوو دەستەکانت خۆشبێت ئازیزی من بە تەواوی هاوڕام لەگەڵتدا 
Reply