Amelia_jeon07

ئەو هەمووە چیڕۆکە لەسەرم بارگرانی بوو ئێستا تەنها چیڕۆکێکم پەبڵش کردووە و دوو چیڕۆکیشم لە درافتە سەرم سووک بووە هههههه  إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه زووزو لە چیڕۆکی ڕابدوویەکی نادیار پارت دا ئەنێم 

Amelia_jeon07

ئەو هەمووە چیڕۆکە لەسەرم بارگرانی بوو ئێستا تەنها چیڕۆکێکم پەبڵش کردووە و دوو چیڕۆکیشم لە درافتە سەرم سووک بووە هههههه  إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه زووزو لە چیڕۆکی ڕابدوویەکی نادیار پارت دا ئەنێم 

Ic_teddy

ئێمێڵی.!!
          دەکرێ بێیتە پینترێست.؟! کارم پێتە!!!

Ic_teddy

@Amelia_jeon07 دەی تەواو پێویست ناکا، پرسیارێکم هەبوو ئەویش وەڵامەکەیم دەستکەوت
Reply

Amelia_jeon07

@ Ic_teddy  بەداخەوە ناتوانم بێمە سەر  ئەکاونتەکەی ترم لینکی پینتریست بنێر
Reply

Amelia_jeon07

هەلاوو دڵەکانم، پێم وابێ ئەمجارە بە جددی ئەکاونتم دائەخەم و بەشێک لە چیڕۆکە درافتەکانیشم ئەسڕمەوە 

AsyaFaizulla

@Amelia_jeon07 ئاخر بۆ بۆ؟( ಥ ʖ̯ ಥ)
Reply

Amelia_jeon07

فاروق جویدة، لەساڵی ١٩٨٢ ئەڵێ؛
           چاوەکانت زەویەکن خیانەت ناکەن 
          ・・・・☆・・・・☆ ・・・・
          
          بەهەمان شێوە فاروق جویدة لە ساڵی ١٩٨٣ ئەڵێ؛
          لە چاوەکانتدا شتێک هەبوو کە خیانەتی نەئەکرد 
          نارانم چۆن خیانەتی کرد 
          
          
          
          جیاوازی لەنێوان ئەو دوو دێڕە تەنها 
          ساڵێک و هەڵە تێگەیشتنێک و خیانەت و 
          وێران بوونی ئەو زەویە بوو کە فاروق جویدة 
          لە چاوەکانی ئەودا بینی  خیانەت ناکەن 
          

Amelia_jeon07

-ˏˋ. بـێ ئـاگــا بــووم  ˊˎ-
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          بێ ئاگابووم وەک ئەو سەرخۆشەی کە لە سوچێکی دیوار دانیشتبوو لە بێزاریدا دەیخواردەوەو پاشان ئەو بتڵەی کە خۆی پێمەست دەکرد دواتر دەیشکاند و شوشەکانی لەچواردەورەی خۆی بڵاو دەکردەوە 
          ئەو سەرخۆش بوو،
           پاشان دوای بێزاریەکی زۆر هەڵستا و هەوڵیدەدا بڕوات بەبێ ئەوەی گرینگی بەوە بدات  ئەو شووشانەی لە دەوری بڵاو بونەتەوە قاچی ببڕێت 
          چوونکە سەرخۆش بوو
          دوای ئەوەی کە ڕۆیشت شوشەی زۆر بە قاچیدا چوون برینداریان کرد بەبێ گرینگیدان بە برینەکەی ڕۆیشت 
          ئاخر ئەو سەرخۆش بوو، 
          دەڕۆیشت بەبێ ئەوەی بزانێت دەگات بەکوێ، بەبێ ئەوەی بزانێت ماڵ و لانەی خۆی لەکوێیە 
          ئەو سەرخۆش بوو 
          وەک کوێرێک دەڕۆیشت 
          دوای ئەوە لە ناوەڕاستی جادەیەک وەستا پێی وابوو شۆێنێکی گونجاوە بۆی بەڵام ئۆتۆمبلێک خۆی پێدا کێشا و ئازاری پێیدا، سەرخۆشەکە بە ئازارەوە هەڵسا و ئەوی تێر جوێن کرد، زۆر بەبێڕێزی و پاشان ئەوانیتریش دابەزین و لێیان دا و قسەیان پێی ووتەوە و سەرخۆشەکەش هەمان شتی کردەوە 
          ئاخر ئەو سەرخۆشە و ئاگای لەخۆی نییە و بێهۆشە، بەڵام ئێوە بێهۆش نەبوون کە ملتان پێوەی ناو قسەتان پێی ووت و بەو شێوەیە جێتان هێشت کە بریندارتان کرد.... 
          
          
          
          
          
          
           
          
          ئاخر من بێ ئاگا بووم وەک ئەو سەرخۆشەی کە شووشەکانی لەدەوری خۆی  بڵاو دەکردەوە
           و ئازاری پێگەیشت
          
          منیش بەمشێوەیە هەڵەکانم لەنێو هاوڕێو
           کەسەکان بڵاو دە کردەوە  
          و ئازارم پێگەیشت 
          
          
          وەک چۆن سەرخۆشەکە بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن بەبێ ئاگایی و بە ئازارەوە  ڕۆیشتە سەرجادەوە وایزانی گونجاوە بۆی کەچی ئازار درا و برینداریان کرد 
          و جێیان هێشت
          
          منیش بەمشێوەیە هەر بەردەوام بووم لە هەڵەکانم تێکەڵی هاوڕێ و ژینگەیەکی خراپ بووم بەبێ ئەوەی بزانم بۆمن گونجاوە یان نا 
          ئازار درام و قسەم پێ ووترا و برینداریان کردم و جێیان هێشتم
          
          
          
          
          ئاخر منیش بێئاگا بووم بەڵام سەرخۆش نەبووم، بۆچی ئەو مەیەی دەستی منتان فڕێ نەدا؟ 
          
          ئاخر منیش نابینا بووم بەڵام کوێر نەبووم، بۆچی ڕێتان نیشان نەدام؟ 
          
          منیش وەک ئەو داربڕە وابووم کە ویستی دارێک ببڕێت و سوودی لێوەرگرێ کەچی دارەکە بەسەر خۆیدا کەوت 
          داربڕەکە گەر بیزانیبا، دارەکە زیانی پێدەگەیەنێت هەرگیز نەیدەبڕی 
          
          
          
          
          داربڕەکەش بێئاگا بوو
          
          
          
          
          -ˏˋ. بۆخۆتان بێ ;) ˊˎ-
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          

Amelia_jeon07

@Amelia_jeon07  تەنها دەقێکە دڵتەنگ مەبە گوڵم❤
Reply

AsyaFaizulla

@Amelia_jeon07 Axr mn chon lera barga bgrm kaua to lawe la azarda amre?✗
Reply

Amelia_jeon07

وەک پیاوە چاو چنۆکەکە وا بوویت....!!
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          ئەو پیاوەی کە لە بیابانێک وون بوو، هەر ئەڕۆیش و ڕێگای خۆی نەدەدۆزیەوە دوای چەندەها ڕۆژ و شەو و برسیبوون گەیشتبە دارستانێکی تەڕ کە هەر دارێک میوەیەکی خۆش و بەروبومی بەتامی پێوەبوو، دارێکی سێوی بینی کە لە دارەکانی تر جیاواز تر بوو سێوەکانی سور تر بوون و بەتام تر دیار بوو و دانەیەکی لێخوارد و دووەم دانە تا تەواو خۆی تێر کرد، بەڵام کاتێک چاوی چووە سەر دارێکی گەورەتر و بەروبوومی گەشتر دارێکی گەشتر، بەڵام زۆر لێیەوە دوور بوو لەکاتێکا زۆریش دوور بوو ئەو سێوەی کە پێیەوە بوو لە دوورەوە سوور دەچویەوە، هەر کاتێک چاوی چووە سەر ئەو دارە، لە ساتێکی زۆر کەمدا ئەو ساتەی بیر چۆیەوە کە کاتێک برسی بوو سێوی چ دارێک تێری کرد، دووبارە وەک گورگی برسی لێهاو بەرەو ئەو دارە ڕای دەکرد کە سێوی جوانتری پێوە بوو بەڵام زۆر ڕۆیشت زۆر بەدوای دارەکە دا ڕایکرد تاوەکو زیاتر برسی بوو ، سەیرێکی دواوەی کرد بۆ ئەوەی بزانێت ئەو دارەی کە جاری ڕابردوو خۆی لێ تێر کرد وون بوە یان نا
          
          وای لێهات دووبارە بۆ ئەو دارە گەڕایەوە کە پێشتر خۆی لێ تێرکرد کاتێک گەیشتە لای دارەکە بینی سێوەکان وەک جاران سور نین، بەڵکو گەنیون و ئیتر ناخورێن.. وای لێهات دووبارە بۆ دارە سورو جوانەکە ڕایدەکرد و بەدوای ئەو دارانە دەگەڕا کە سێوەکانی بەتام ترن، سکی تێر دەبوو وەلێ چاوی هەر برسی بوو
          
          
          
          
          مەگەڕێوە بۆم ئێستا من وەک دارەم کە گەنیو بوو ئیتر نەخورا، تۆش ئەو پیاوە چاو چنۆکەی کە نە دارێکی جوان تێری کردی نە دارێکی ناشرین، 
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          مەرج نییە باس لە ژیانی خۆم بکات یان پیەوەندی بە ژیانی خۆمەوە هەبێت تەنها بۆ ئەوە نوسیم ئێوەی خوێنەر سوودی لێ وەر بگرن، یاخود ئەتوانن بەکاری بهێنن بۆ هەر شتێک. بێتـ هیوادارم لێی تێگەیشتبن♥️ 
           #ئـەمێـلـی
          
          
          

Amelia_jeon07

Amelia_jeon07

@Amelia_jeon07 خوا نەکا نازەنین❤
Reply

AsyaFaizulla

@Amelia_jeon07 Qurbant bm jargakam <3
Reply