Asilykteb

وەبزانم ئەوڕۆڕ گەلەک زۆرم گۆت لێرە :)
          	
          	
          	بەس نازانم هەرکاتەک بڕیاری ڕۆیشتنم دابی حەزم لێبووە چاکترین شتەکانی خۆم لێرە دابنێم و بەجێی بێلم بەو نیەتەوەی ببتە بەرەکەت و هیدایەت و نوڕ لۆ ئەو کەسەی کە پۆستەکانی ئێرە دەبینی ،،
          	
          	لەوانەیە گەلەک لەمێژبی لەژیانم دا چاوەڕێی دەرفەتەکی ئەوهابووبم هەتا خۆمی تێدا بنیادبنێم ، ئیدی ئەوڕۆش ئەو دەرفەتە لۆم هاتیتە پێش ، جا بەڕاستی خەسارەتمەند و سەرلێشێواو و گومڕامە ئەگەر لەدەستی بدەم ، یەکەک لەو هۆکارانەی وەدەکەن بتانم بەتەواوی ئەو دەرفەتەی بقۆزمەوە نەهێشتن و سڕینەوەی ئێرەیە 
          	
          	ئیدی لۆیێ گۆتم پێش ڕۆیشتم با هەندەک یادگاری جوان و چاک لەدووی خۆم بەجێبێلم ، ئەگەر خوای تەمەنی دا و ئیزنی لەسەر بوو ئەوە پاش ماوەشکە دیسان دەگەڕێمەوە هەتا دەست لەناو دەست بەردەوامبین لە چاکردن و باشترکردنی نەفسی خۆمان ، وە پاشان ژینگەی ئێرەش ، 
          	
          	لەپەروەردگاری ئەرز و ئاسمانەکان داواکارم کە ڕێنوێنیمان بکا لۆ سەر ڕێگای چاکە و هیدایەت ، لۆ سەر ئەو ڕێگایەی بەزاتی پیرۆزی خۆی لێی ڕازییە ، وە هەموو مسوڵمانان بپارێزی لە خراپە و فیتنەی ئەو شەڕەی . 
          	
          	و️ السَّلَاْمُ‌ ‌عَلَیْکُم‌ ورحمە اللە وبرکاتە ♥️

Asilykteb

وەبزانم ئەوڕۆڕ گەلەک زۆرم گۆت لێرە :)
          
          
          بەس نازانم هەرکاتەک بڕیاری ڕۆیشتنم دابی حەزم لێبووە چاکترین شتەکانی خۆم لێرە دابنێم و بەجێی بێلم بەو نیەتەوەی ببتە بەرەکەت و هیدایەت و نوڕ لۆ ئەو کەسەی کە پۆستەکانی ئێرە دەبینی ،،
          
          لەوانەیە گەلەک لەمێژبی لەژیانم دا چاوەڕێی دەرفەتەکی ئەوهابووبم هەتا خۆمی تێدا بنیادبنێم ، ئیدی ئەوڕۆش ئەو دەرفەتە لۆم هاتیتە پێش ، جا بەڕاستی خەسارەتمەند و سەرلێشێواو و گومڕامە ئەگەر لەدەستی بدەم ، یەکەک لەو هۆکارانەی وەدەکەن بتانم بەتەواوی ئەو دەرفەتەی بقۆزمەوە نەهێشتن و سڕینەوەی ئێرەیە 
          
          ئیدی لۆیێ گۆتم پێش ڕۆیشتم با هەندەک یادگاری جوان و چاک لەدووی خۆم بەجێبێلم ، ئەگەر خوای تەمەنی دا و ئیزنی لەسەر بوو ئەوە پاش ماوەشکە دیسان دەگەڕێمەوە هەتا دەست لەناو دەست بەردەوامبین لە چاکردن و باشترکردنی نەفسی خۆمان ، وە پاشان ژینگەی ئێرەش ، 
          
          لەپەروەردگاری ئەرز و ئاسمانەکان داواکارم کە ڕێنوێنیمان بکا لۆ سەر ڕێگای چاکە و هیدایەت ، لۆ سەر ئەو ڕێگایەی بەزاتی پیرۆزی خۆی لێی ڕازییە ، وە هەموو مسوڵمانان بپارێزی لە خراپە و فیتنەی ئەو شەڕەی . 
          
          و️ السَّلَاْمُ‌ ‌عَلَیْکُم‌ ورحمە اللە وبرکاتە ♥️

Asilykteb

"لە پڕێکدا وترا خوێندن بوو بە ئۆنلاین....
          
          ساڵی کۆرۆناکە بوو لە جامیعە ئێمەش دەواممان ڕاگیرا، ئەتوانم بڵێم ژیانی عیلمی منی هەزار پلە بەرز کردەوە، کاتێک نزیکی مانگی سێ بوو دەوام نەما 
          
          ئەم ساڵیش لەهەمان دیمەن ئەچێت، ئەتوانیت ئەم فرسەتە وەک ئاڵتون سەیر بکەیت
          
          خوێندنی ئۆنلاین(تەنها ناوە)، هیچ ناخوێنیت و دەرەچیت
          
          بەدەست خۆتە ئەم فرسەتە چۆن ئەقۆزیتەوە."
          
          "گەر تەنها یەک قسەم بەگوێ بکەیت ئەوەیە کە داوات لێ ئەکەم مەهێڵە بیستەکان و سییەکانی تەمەنت بێ هوودە بڕوات، لەوانە مەبە کە زێڕینترین کاتەکانی تەمەنیان ڕۆشت بێ ئەوەی سوودی لێ ببینن وشتێکی تێدا بنیادبنێن، لەم تەمەنە(زێڕینە) شتێک درووست بکە کە ببێتە خاڵی بەهێز و جیاکەرەوەت لە خەڵکی، چونکە لەم تەمەنە زێڕینە، مەسولیەتت کەمە، مێشکت تیژە، هیمەتت زۆرە، تەڕایی گەنجیت دەتپارێزێ لەنەخۆشی، بێجگە ئەوەی هێندەی شاخێک وزەی هەڵگیراوت تێدایە، وەک لاشە و عەقڵ گەورەیت، بەڵام لەماڵەوە ئیزن هەیە وەک منداڵێک بێ مەسولیەتی گەورە بژیت کاتێک لە قۆناغی زانکۆیت
          
          پەناگیرت ئەکەم بەخوای گەورە، لەیەکەم بەیانی 40 ساڵی هەستیت لەخەو، پاشان ئاوڕ بدەیتەوە بۆ پشتەوە، ئیدی ببینیت  تاکەشتێک کە کردووتە لە زێڕینترین کاتی تەمەنت بریتی بووە لە هیچ."
          
          
          لە تیلیگرامی « ئەدەبی دین و دونیا » وە ، 
          ڕێ ڕۆشنڪەرەوەی ژینم ، مامۆستای ڕێـزدارم؛ ڕەوەند شافعی

tasnemm1

بەخۆم تازە ئەو ئەپەم دابەزاندیە لەبەر جەنابت دەی لەبەر جەنابیشت ڕەشدەکەمۆۆ هی هیی
Reply

tasnemm1

@Asilykteb شـــیخـنا ڕەوەند شـافعی  [اللە یَحفَظکُم]
Reply

Asilykteb

https://youtube.com/playlist?list=PLorSqeDnBzHZfx_9dU5xl1ecNlweVORzZ&si=y5e1ICcrKaKWWR-c
          
          
          
          
          
          https://youtube.com/playlist?list=PLorSqeDnBzHaKwoQWwWXhX3RaFdnT1t54&si=R0zomOSLEN6t3IhE
          
          
          
          
          هەموو دەرسەکانی ناو ئێرە لە ژماردن نایێ چەندجار گوێم لێیان گرتیتەوە ، ئێستاش لۆ جاری سێیەم و چارەم و لەوانەیە زیاتریش هەر دەچمەوە خزمەتیان و لێیان سوودمەند دەبم ، هیواخوازم ئەنگۆش سوودی لێ ببینن 

Asilykteb

یــوتــوبــی « بنیاندنانی فقهی »
          
          ئەگەر لە عومرمدا بمتانیبا بەس پێشنیاری یەک چەناڵی یوتوبی بکەم ، کە لەلای خۆم باشترینە ئەوە بەبێ یەک و دوو دەمگۆت چەناڵی «بنیاندنانی فقهی» 
          
          
          جیاواز لەگشت چەناڵێکی دیکەی یوتوب ، لێرە ئینسان بنیادەنرێ نەک تەنها چەند زانیاریەکی وشکی بێتامی بەگوێ دا بدرێ ، بەڵکو تامی واقعی ژیانی پێ دەچێژێ ،،،
          
          
          دەرسەکان لە ڕواڵەتدا فرەبابەت دیارن ، 
          وەلێ لە ناوەڕۆکدا هەمووی هەڵگڕی هەمان پەیامە ؛
          
          - هەمویان علمی پتەون شتانەکن کە لە دین و دونیاکەت بەرەو سەرفرازی دەتبەن
          - تێیدا ئینسانەکی ئیمانداری خاوەن مەبدەء بنیادەنرێ
          - زانیاریەکان تێکەڵ بە تاڵی واقعی ژیان کراوە و ئەزمونی کەسەکت لۆ دەخاتەڕوو کە لەهەمان سەردەم و ژینگە و وڵاتی توو'دا ژیایە 
          
          
          هەندەک لەو پلەی لیستانەی کە ئەمن لە خزمەتیان دا بوویمە 
          
          https://youtube.com/playlist?list=PLorSqeDnBzHYjsT1bHUwaHAPhLBlwM_hv&si=wLGvDENh-GSs-VEK
          
          
          
          https://youtube.com/playlist?list=PLorSqeDnBzHbSTO7a56Ym8Y8txhNwCXl4&si=g0YB9p9bGHeFiOp3
          
          
          
          https://youtube.com/playlist?list=PLorSqeDnBzHYh3M3CzEJdnjtbnZZJTPJm&si=r0r1IBWWg-MFMBuK
          

Asilykteb

https://youtube.com/playlist?list=PLuSHpXiO5kt_43D2d19Rwfo4_ulGO9R7x&si=31HpBroMwr_R2pAb
          
          
          " حُب النبـي بإتبــاع سُنتــه "
          خۆشویستنی پێغەمبەرﷺ ؛ بە
          شوێنڪەوتنی سونەتەڪانێتی .
          ‌
          
          
          وە هیچ کەسەکیش ناتانی بەچاکترین شێواز شوێن پێی رسول اللە  ﷺ هەڵگری هەتا بەتەواوی شارەزای حەیات و ژیاننامەکەی نەبی ،
          
          
          بانگەشەی خۆشویستنی سەروەری جیهان ﷺ دەکەین بەس لەلایەکی دیکەش ڕا دەرێین مەجالمان نییە ڕۆژانە سەعاتەک بچینە خزمەت ژیاانامەی پڕ نور و هیدایەتی کە دەبتە بەرەکەتەک لۆ تەواوی ڕۆژەکەمان؟؟ 
          
          

Asilykteb

https://youtube.com/playlist?list=PLkVf3ec5kFyJRPq5N84v5rZ5MyDwYzUGG&si=fnEmVzzo-gKlQoVZ
          
          
          پلەی لیستی تـــەفـــســیــری جـــزء عـــم 
          
          
          تەبعەن نازانم هەتا ئێستا چەند جار پێشنیاری ئەو پلەی لیستەم لۆ خۆشەویستان و کەسانی نزیکی خۆم کردییە ، قەتیش بێزار نابم لە پێشنیارکردنی هەتا ڕۆژەک دا دێ کە پەروەردگار دەیکاتە مایەی هیدایەت و ڕێنوێنی لۆ کەسەکی لەسەر دەستی من ،،، بەو نیەتەی ببتە سەدەقتی جارییە لۆم و پارێزەرم لە ئاگری جەهەننەم .
          
          با بێینە سەر تایبەتمەتدیەکانی ئەو دەرسەی ؛
          
          ئەو دەرسە موبارەکانە لەلایەن گەنجەکی ئیمانداری لۆخوا سوڵحاو ، مامۆستای بەڕێـزم ، م.سەردەم دەرباز'ەوە شەرحکرایە ،
          
          جا لەبەر ئەوەی مامۆستا خۆی گەنجە و مامۆستای چەندین گەنج و هەرزەکاری ئەو ئومەتەشە لۆیێ لە ئەسنای شەرحکردنی دەرسەکان چاکترین ڕێگاکان بەکاردەینی لۆ تێگەیشتن لە زمانی گەنجان و هێشتنەوەی تەرکیزیان لەسەر تەفسیرەکەی ،
          
          مامۆستا بەو شێوازە بیرکردنەوەی کە خوای گەورە پێی بەخشییە پێکبەستنەوەی گەلەک ورد و دەقیق و پەنهان دەکا لەنێوان ئایەتەکان و ژیانی ڕۆژانەی خۆمان «کە ئەو خاڵەیان ئەمە زۆر لێی بێ بەشین و زۆرجار چەندیش قورئان و تەفسیری بخینینەوە ناتانین بیبەستینەوە یان جێبەجێی بکەین بەسەر ژیانی خۆمان ، بەس مامۆستای بەڕێز بە تەوفیقی خوای گەورە لەو بابەتەدا گەلەک شارەزایە »
          
          جا واللەهی حەیاتی من ، ئەمن هەر چ برێم تەخسیری و کەمکردنەوەیە لۆ ئەو دەرسە موبارەکانە وە قەتیش ناتانم بەو نەوعەی کە حەقیتی باسی بکەم لۆتان ، بەس ئاواتەخوازم بەخۆتان بچنە خزمەتی و کات و تەمەن و نرخی خۆتانی پێ ببەخشن " 

Asilykteb

ئەوجە کچینە با ئەوەشتان پێ برێم ؛
          
          ئەمن زۆربەی هەرەزۆری ئەو ڤیدیۆیانەی بمەوێ گوێی لێ بگرم دەیخەمە وەختی قاپشوشتنی ،، 
          
          وەڵاهی ئەوکاتانە نیعمەتن نیعمەت ، ئەتوو هەم ئیشەکەی دەکەی و دری مارێش ڕادەگری و بەو نیەتەی قورسی و زەحمەتی لەسەر داک و خوشکەکانت هەرگری هەمیش گوێ لەو شتە چاکانە دەگری 
          
          دەی جیانم خۆ ئەمە زۆربەمان هەر ئیشەکی خۆمان هەیە کە مارێ لەسەریان تاپۆ کردینە ئەوجە چ قاپشوشتن بی یان گسک لێدان ، حەوشەشوشتن ، جلک هەڵخستن ، شیولێنان ،،، هەموومان یەکەک لەو ئیشانە هەموو ڕۆژێ دووبارە دەکەینەوە و بوویتە خوو لەکنمان لۆیێ هەوڵدە لە کاتی گوێگرتن لەو هەموو شتە چاکانەی یوتوبی بخە ئەوکاتەوە کە ئەو ئیشانەی تێدا دەکەی ، 
          
          بەو نەوعەی ئیشەکەت لەسەر ئاسان دەبی وە پاش سارەکی لە
          « بەردەوامبوون » خۆت دەبینیەوە کە چەندین پلە لیستی چاکی یوتوبت تەواوکردیە و بەتەواوی کەسایەتی و ئەقڵیەتی خۆتت بەرەو باشترین و چاکترین بردیە ʚĭɞ ...
          
          بەندەش کە قاپی ئێوارێی دەشوشت گوێی لەو ڤیدیۆیە چارەنوسازەی گرت (ابستمامە؛)
          
          بەس کچینە ڕەحمەتتان لێبی نەکەن ئەو ڤیدیۆیە بیست دەقۆکەی بهێلنەوە لۆ سبەینێ هاا ، ئێستا گوێی لەوەی بگرن و لەسبەینێش ڕا لەکاتی ئیشی ناومارێ بسم اللە'ی لە پلە لیستەکی چاک بکەن و گوێی لێ بگرن ♡