BlackTearS97

دەبوو زانیبـــام 
          	لە دواوەی ئەم چــاوە جوانانە چەندین نهێنی هــەن 
          	دەبوو زانیبــام 
          	لە دواوەی ئەم وشە قەشەنگ و فەرمیانە کەسایەتیێکی تر هەیە
          	بەڵـــام ئەزیز، چۆن بــزانم؟ 
          	لەکاتــێکـــدا چاوانم بە پەردەی ڕەشـــی ئەوینـــت کوێر بوون 

BlackTearS97

دەبوو زانیبـــام 
          لە دواوەی ئەم چــاوە جوانانە چەندین نهێنی هــەن 
          دەبوو زانیبــام 
          لە دواوەی ئەم وشە قەشەنگ و فەرمیانە کەسایەتیێکی تر هەیە
          بەڵـــام ئەزیز، چۆن بــزانم؟ 
          لەکاتــێکـــدا چاوانم بە پەردەی ڕەشـــی ئەوینـــت کوێر بوون 

BlackTearS97

شەو دەکێشم شەونخونی و بێ خــەوی
          ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئـــــەوی
          
          چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پــڕ هەستی من؟!
          چۆن لە ئەژنــۆ ببنەوە دوو دەستـــی من؟!
          چۆن نەناڵێ ئەو دڵــە ئەنگاوتەیە؟! 
          بەرد لە بەردی بێـــتەوە دەنگی هەیە.!
          
          

_venuslabeaute_

بەهرەخان هیوادارم درەوشانەوەت لەم فەزایەی ئێرە قەت لە چاوانم وون نەبێت
          هیوادارم باش پشووت دابێت
          وە ئەمرۆت پڕبێت لە ئارامی و ئاسوودەیی 
          بە باشی نان بخۆ و چێژ لە رۆژەکەت ببینە نووسەرە شیرینەکە 

_venuslabeaute_

بەهرە گیان گرنگ نیە چەندێک ماندوو دەبیت 
          تەنها بیرت بێ هەردەم کەسانێک هەن لێرە بەقەد بەهرەداری دڵی جوانت 
          خۆشیان دەوێی و چاوەڕێت دەکەن 
          هیوادارم تەندروست باشبیت 
          وە رۆژەکەت زۆر جوان و باش بڕوا 
          

_venuslabeaute_

بەهرە گیان هیوادارم ئەمڕۆت پڕ لە جوانی بێت 
          ناوەکەت پێناسێکی زۆر جوانی کەسایەتیت و دڵ و مێشکە بەهرەدارەکەتە 
          بوونت لێرە بەم بەرهەمە جوان و نازدارانە 
          جێگای شانازییە 
          بەردەوام بە لە درەوشانەوە 
          بەردەوامبە لە جواننووسی پڕ لە نوێکاریت 
          متمانەت بەخۆت هەبێ و بیرت بێت کەوا ئازیز و گرنگیت لە دڵم 
          خودا دڵت پڕبکا لە ئارامی و خۆشی 
          چێژ لە دروستکردنی ساتانێکی جوان ببینە ئەمڕۆ 
          تۆ شایەن بە هەموو جوانی و ئاسوودەیێکیت 
          خۆشم دەوێی بەهرە گیان