_Leylaa_1
سڵاو لە تەواوی نووسەران و ئەستێرە گەشەکانی واتپادی کوردی،
خۆشحاڵم کە جارێکی تر بە پڕۆژەیەکی نوێ و پڕ بایەخەوە دێمەوە خزمەتتان. لەم قۆناغەدا بە پێویستم زانی کە ئێمە وەک نووسەران و خوێنەرانی چیرۆکە کوردییەکان لە شوێنێکدا کۆببینەوە؛ ئامانجمان تەنها نووسین نییە، بەڵکو پەرەپێدانی زیاتری زمانی شیرینی کوردی و پاراستنی ڕەسەنایەتییەتی لە جیهانی چامە و چیرۆکدا.
بۆیە بڕیارمدا گرووپێکی تایبەت دروست بکەم بۆ ئەوەی
یەکگرتوویی: نووسەرانی چیرۆکی کوردەواری لە ژێر یەک سەقفدا کۆببنەوە.
ئاڵوگۆڕی ئەزموون: پرس و ڕاوێژ بکەین دەربارەی تەکنیکەکانی نووسین و گەشەپێدانی کارەکتەرەکان.
زمانەوانی و ڕێزمان: هاوکاری یەکتر بین لە ڕاستکردنەوەی هەڵە ڕێزمانییەکان و دەوڵەمەندکردنی شێوازی دەربڕین.
پشتگیری مۆڕاڵی: بببینە کۆمەڵگەیەکی هاوکار و نایاب کە هاندەری یەکدی بین بۆ بەردەوامبوون
جگەرە لەنووسەر پێوستمان بەو کەسانە ئەبێت کە بەرگی چیرۆک درووست ئەکەن بۆ ئەوەی یارمەتی دەری نووسەران بن
سپاسگوزاری بەشداری و پشتگیریی بەردەوامتانم. ئێوە ڕووناکی نێو ئەدەب و نووسینی کوردین!
هەرکێ ئەیەوێ بەژدار بێت ڕیپلەی ئەم ڕاگەندراوە بکات و لە تیکتۆک نامەم بۆ بنێرێ
تیکتۆک: leylaaaa.1011
لەیلای کوردان❤️