مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ
یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ
دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ
کام چیهرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من
ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی
ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من
لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ
یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ
یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ
چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من
بۆ چی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران
بۆ چی وەکوو یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران
لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من
بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی
یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی
چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی
دایم غەم و بیداری و خوێناوە دڵی من
- نـێـو هـەستـی تــۆ
- JoinedMay 31, 2021
Sign up to join the largest storytelling community
or
Stories by ﮼مرواریسارد
- 16 Published Stories
تەم و تۆڵە
90.7K
14.6K
33
جـیـۆن جۆنکووک
لە ڕووداوێکی هاتووچۆی تەماویدا خێزان و منداڵە ساواکەی لەدەست دەدات
لەم ناوەندەدا کچێکی گەنجی...
﮼تۆهۆکارهکهیت
77K
10K
33
مـیـن یـوونـگی
لە پەیوەندیەکی هاوسەرگیری جێگیردایە
بەڵام ڕۆژێک لەبەر توڕەیی لەهاوسەرەکەی بڕیارێکی ناجێگیر د...