Elafira422

پارتی تازە دانرا هیوادارم خوێنەربن
          	چێژی لێببینن
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	https://www.wattpad.com/story/409640290

Elafira422

@ mi1rors  سپاس نازدارەکەم 
Reply

mi1rors

@Elafira422 دەستت خۆشبێ، هەر بمێنیی گوڵی گیان.✨
Reply

Kim_H4nun14

خوێنەری چیرۆکێکم ببیت لەمانە سپاست دەکەم
          
          ئەوانەی تەواوکراون
          بۆچی ڕاستی نەبو؟
          حەوت ڕۆژ لە بیابان
          خۆشەویستە هارەکەم
          
          ئەوانەی بەردەوامن
          یاریکردن بە «کچەکان»
          نیوە شەو(GL)
          
          

NiLaAaaa9

          
          لەو شەوەوە کە دەنگی تەقەیەک بێدەنگیی گوندەکەی شکاند، ژیانی "نیان" گۆڕا بۆ تەمومژێکی ڕەش. براکەی، کە تەنها پەنا و پشتی بوو، بوو بە بکوژ؛ بەڵام ئەوەی نیانی لەناوبرد تەنها هەواڵی تاوانەکە نەبوو، بەڵکو ئەو بڕیارە بوو کە لە ژووری دیوەخاندا، لەنێوان دووکەڵی جگەرە و دەنگی گڕی پیاوە ماقوڵەکاندا درا.
          بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت، بۆ ئەوەی تۆڵە کۆتایی بە هەموو پیاوانی بنەماڵەکەیان نەهێنێت، نیان کرا بە "قوربانی". بڕیار درا ببێتە بووکی ئەو ماڵەی کە هێشتا جلی ڕەشیان بۆ کوڕە گەنجەکەیان لەبەردا بوو.
          ڕۆژی گواستنەوەی، جیاواز بوو لە هەموو کچانی تر. نە دەنگی هەڵپەڕکێ دەهات و نە زەماوەند؛ تەنها بێدەنگییەکی کوژەر. ئەو دەچوو بۆ ماڵێک کە تێیدا نەک وەک بووک، بەڵکو وەک نیشانەیەک بۆ تاوانێکی گەورە سەیری دەکررا. زاواکە، "شوان"، کوڕە گەورەی بنەماڵەی کوژراو، بە چاوێکی پڕ لە ڕق و قینەوە لێی دەڕوانی. شوان لە نێوان وەفاداری بۆ خوێنی براکەی و ئەو کچە بێتاوانەی کە ئێستا لەژێر سەقفی ماڵەکەیدا بوو، لە جەنگێکی ناوەخنی گەورەدا بوو.
          ئایا نیان دەتوانێت لەناو ئەو هەموو ڕقەدا مانایەک بۆ ژیان بدۆزێتەوە؟ یان دەبێتە پەیکەرێکی زیندوو لە ماڵێکدا کە دیوارەکانی بێزارییان لێ دەبارێت؟
          
          
          
          “ئازیزانم ❤️
          ببورن کە چیرۆکەکەم لە ناو بۆردە بەنرخەکەت دادەنێم دەزانم کاتەکانی تۆ چەن بە نرخن ، بەڵام ئەگەر تۆ یەکێکی لەو کەسانەی کە چیرۆک دەخوێنیتەوە ، ئەمە بۆ تۆیە 
          
          خوێندنەوەی هەر بەشێک لە چیرۆکەکەم بۆ من واتای پشتگیرییەکی گەورەیە .
          ڕاو، بۆچوونتان و ڕەخنەکانتان بەنرخن — هەر شتێکتان هەبێت بە دڵ وەریدەگرم  بۆ باشترکردنی چیرۆکەکەم.”
          
          سوپاس بۆ ئەو کاتە بەنرخەی  دەیدەن بە چیرۆکەکەم ❤️
          
          
          
          https://www.wattpad.com/story/410964723?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details&wp_uname=NiLaAaaa9