Elom_moon
جارێکیان ڕوەکێکم کوشت بەزۆر ئاودانی دوبارە بیخوێنەرەوە.......☘️
@Elom_moon
3
Works
1
Reading List
240
Followers
جارێکیان ڕوەکێکم کوشت بەزۆر ئاودانی دوبارە بیخوێنەرەوە.......☘️
جارێکیان ڕوەکێکم کوشت بەزۆر ئاودانی دوبارە بیخوێنەرەوە.......☘️
بەڕاستی نازانم چی بڵێم..یانی کە یەکەمجار چوومە ئەکاونتەکەی ترت و دەستم کرد بە خوێندنەوەی ئەو قسە پڕ هیواو هاندانە جوانانە، شۆک و سەڕسوڕماو بووم تا ئێستا ئاوا خۆم بە بڕوابەحۆبون و بێ گوێدانە قسەی خەڵکی نەبینیوە..بەڵام شتەکە گۆڕا و پێچەوانە بووەوە لە کاتی خوێندنەوەی چیرۆکی 'من ئەنجامم دا دایکە' گۆڕا..زۆر گۆڕا بە ڕادەیەکی باش..جا ئەو قسە جوانانە بەڕاستی نازانم چی بڵێم..لە دواتردا نازانم چۆن بوو ئەم ئەکاونتەتم بینی و وە پێم وایە ئەوەکەی ترت نەماوە، وایە؟..وە داسنیتم و هەموو قسە و وتەی سەر بۆڕدەکەتم خوێندەوە..بەڕاستی تۆ شاهانەی..جا لە دواتریشدا ئامۆژگاریەکانی پۆلی دوانزە..یانی من پۆلی یانزەم و ان شاء اللە ساڵێکی تر دەچمە دوانزە..بەڕاستی نازانم چیت پێبڵێم لە ناخی دڵمەوە سوپاست دەکەم..وات لێکردم گوێ بە قسەی ئەوانەی چواردەورم نەدەم و بۆ خەونەکەم تێبکۆشم..من خەونم بوو ببمە دکتۆر جا هەر دکتۆرێک بێت..بەڵام هەمیشە پێیان ئەوتم دەرەجەی یانزە و دوانزەت جوانە، بۆ گاڵتەپێکردن وایان پێم دەوت..وام لێهاتبوو بڕوام بە خۆم نەبوو ئەموت ئاوان ڕاستەکەن ناتوانم..بەڵام سوپاس بۆ تۆ کچە چاو سەوزەکە وات لێکردم باوەڕم بە خۆم بێت و گوێ بەوان نەیەم چی ئەڵێن و چی نالێن..جا هیوادارم چیرۆکی من ئەندام دا دایکە تەواو بکەیت بەڕاستی پێویستمانە..ئەمەوێت بگریم کاتێک بیر ئەکەمەوە چەند بە لاوازی وازم لە ژیان ڵێنابوو لەبەر قسەی دایک و باوکم و ئەوان..سوپاس، لە ناخی دڵمەوە سوپاست ئەکەم.. وە ئەگەر هەر پرسیارێکم هەبوو ئاساییە بیکەم؟؟
@Viko959 سوپاسی ناوێت ئەزیزم بەڕاستی زۆر دڵخۆشم بەم قسە جوانانەت هیوادارم هەمووکات بڕوات بەخۆت هەبێت وە بەڵێ ئەکاونتەکەی ترم لەدەست چوو ناتوانم بچمەوە سەری جا نازانم لێرە بەردەوامی پێئەدەم یان نا وە بەڵێ ناکرێت ئێمە گوێ بە قسەی دەوروبەرمان بدەین وە نمرەی دەو یانزە هیچ پێوەر نییه بۆ پۆلی دوانزە دڵنیابە لەوە تەنیا بڕوات بەخۆت هەبێت ئینشاڵلە سەرکەوت و ئەبیت و ئەگەیت به ئامانجەکەت وە ـەمە ئامانجی منە کە هیوا ببەخشم بە کەسانی دەوروبەرم و دڵخۆش دەبم کە ئەبینم کاریگەری باشم هەبووە لەسەر دەوربەرەکەم وە هەرکات پرسیارت هەبوو بێ دودڵی بیکە هەمیشە لە خزمەتدام دڵە سەوزەکەم
ئەگەر قاپەکەت خواردنی تێدایە و جل و بەرگت لەبەرە وە شوێنێکت بۆ نوستن هەیە ئەوە لە سەدا 50 ی خەڵکی جیهان دەوڵەمەنتری ، وە ئەگەر بەدڵی خۆت پارە سەرف دەکەیت وە ئازاد بیت بۆ هەرکوێیەک بڕۆیت لە نێو سەدا 8 ی بەرزترین کەسەکان دایت ئەگەر ئەمڕۆ زیندویت بە تەندروستی باشەوە ئەوە تۆ بەختەوەرو پارێزراویت لە ملیۆنێک کەس کە ئەم هەفتەیە دەمرن ، وە ئەگەر دەتوانی ئەم پەیامە بخوێنیتەوە و لێی تێبگەیت ئەوا لە 500 ملیۆن کەس زیاترت پێ بەخشراوە کە ناتوانن بیبینن ،کە ناتوانن بیخوێننەوە وە ناتوانن بگەن بەو زانیاریانەی کە لە دەوروبەری ئێمەدان ، ژیان بریتی نیە لە گلەیی کردن دەربارەی ئازار و خەمەکان ، بریتیە لە پێزانینی هۆکارە بێشومارەکان و سوپاس گوزاریت بۆ خودا ئیلاف☘️
خۆ خوێنمان بەلاشە تێ کۆشین بەلاشە لە ناوچوون بەلاشە بۆ گولە چون بەلاشە شەهید بوون بەلاشە فڵان کوڕی شەهید بەتاڵە گیرفانی بەتاڵە ژیانی بەتاڵ خوێن لە لێوانی هەڵوەدای کێوانی ؟ هەڵوەدای شاخانی ؟ هەڵوەدای شارانی ؟ هەوڵەدای بارانی ؟ ناااااا فڵان بگری بۆمان تاوێ فڵان مافی خۆمان ناوێ فڵان نەما لێرە لاوێ فڵان بگری بۆمان تاوێ مەڕشەڵ ---ڕەپێری ☘️
سەلام.. دەمەوێت لێرەوە چەند شتێک بڵێم ، ئەمەوێت بڵێم من زۆر خەم ئەخۆم کاتێک ئەبینم ئافرەتێک یان کچێک لێرە زۆر ڕەشبینانە بیردەکاتەوەو هەموو کات گلەیی لە ژیانی خۆی دەکات وەک بڵێی تەنیا ئەو لەسەر ئەم هەسارەیە کێشەی هەیە و توشی ناڕەحەتی ئەبێت و خێزانەکەی یان هاوڕێکانی و خزمەکانی باش نین یان خیانەتی لێدەکرێت لەلایەن کەسانی دەوروبەری ...بۆچی ئەزیزم بۆچی لەجیات ئەوەی ئافرەتێک بیت دابنیشیت و خەم بخۆیت و بگریت و توشی خەمۆکی بێیت بۆچی لەبری ئەوە نابیتە ئافرەتێک کە بەهێز بێت و بەرەنگاری کێشەکان ببێتەوەو بە گەشـبینی لە ژیان بڕوانێت بۆچی متمانەت بەخۆت نیە بۆچی بەقسەی دەوروبەرت دەڕوخێیت یانی گەر کەسێک بڵێت تۆ ناشرینی و کەس خۆشی ناوێیت ئەوە دەبێت بچیت و خەم بخۆیت و بڵێیت تەواو ئەوان ڕاست دەکەن کەس منی خۆشناوێت و من ناشرینم .. یانی بەڕاستی ئافرەت بەم جۆرە نییە ئافرەت دایکە خوشکە پورە ،، ئافرەت زۆر گەورەیەو بەهێزە باشە گەر تۆ لەم تەمەنەتەوە بڵێیت ژیانم قورسە ئەی بە دایکت چی دەڵێیت کە هەزارەها کێشەی هەیەو ئەرکێکی زۆر زۆری لەسەرە سەرەڕای ئەوەش هەردەم گەشبینەو هیچ گلەیەک ناکان ئیتر تۆش بەم شێوەیە بە ئەزانم سەختە بەڵام پێویستە ئەنجامی بدەیت و متمانەت بەخۆت هەبێت و ببیتە ئافرەتێکی بەهێز چونکە تۆ لە داهاتوو ڕۆڵی دایک ئەبینیت و کۆمەڵگە لەژێر دەستی تۆ پەروەردە دەبێت بۆیە تکایە ئیتر بەسیکەن لەوەی گلەیی بکەن و خۆتان بەلاوە کەم بێت ئیتر پەڕێکی نوێ هەڵبدەوەو ژیانێکی نوێ دەست پێبکەو گوێ بە قسەی خەڵکی مەدەن و بخوێنە بۆ ئەوەی داهاتوویەک بۆخۆت و منداڵەکانی داهاتووت بنیات بنێیت وە مەڵێ بە خوێندن ناگەیت بەهیچ نەخێر هەڵەیت خوێندن بۆ کچێک گەورەترین شتەو بەتەواوی داهاتووی ئەگۆڕێت بۆیە بەهێز بەو بخوێنە ـەوکات ئەزانیت چ چاکەیەکت لەگەڵ خۆت کردوە ... تکایە بەسیکەن ئەوو لاوازیەو بێهێزیە ئەوە لەبیرنەکەی کە ئافەرەت زۆر گەورەیەو نابێت بە چاوێکی کەم سەیربکرێت لە کۆمەڵگا ،وە قسەی زۆر هەن بەڵام با ئەوەندە بەس بێت و نامەوێت لەوە زیاتر درێژە بە قسەکانم بدەم وە هیوادارم مەبەستەکەم گەیشت بێت. لەگەڵ ڕێزم ....∎ ئیلاف☘️
@Elom_moon قسەی دڵمت کرد بەراستی،یانی لێرەدا ئەوە زۆر زۆر دەبینرێ یەک شتی بچووک ڕوبدا ئاوات بە مردن دەخوازن و هەوڵی خۆ کوشتن دەدەن،بەڵام زۆربەیان هێشتا لەتەمەنێک دان کە نەگەیشتوونەتە ئەو خاڵەی کە ئەوانە گرینگ نین و دەبێت بەهێز بم!چەندێکیش قسەیان لەگەڵ بکەی بێ سوودە هەر لەسەر بیرۆکە نەرێنیەکانی خۆیانن،هیوادارم بتوانن لەو لاوازیانەیانەوە ببن کە کچێکی بەهێز و ببن بە نمونە کۆمەڵگا،ئافرەت واتا بەهێزی و چاو نەترس و خۆڕاگری پڕ بە دڵ هیوادارم تاک بە تاکی ئێرە بەهێز و خۆڕاگر و دڵخۆش بێت،بێگومان گەر “خۆیان”هەوڵبدەن دەتوانن
ئارامترین ساتەکان کاتێک دێن کە قەدری هەموو ئەو شتانە دەزانیت کە هەتە ، ئیلاف☘️
سێوێک کەوت مانای کێشکردنمان دۆزیەوە بەڵام ، هەزاران ڕۆح کەوتن مانای مرۆڤایەتیمان نەدۆزیەوە. ئیلاف☘️
کاتێک تەنیا پێنج فیشەکت پێیە ، شەش کێشە بۆخۆت دروست مەکە ، ئیلاف☘️
چەند ئەو کچە بەهێزانەم خۆشدەوێت کە هەموو کەسێک و شتێک ئیهمال دەکەن بۆ گەیشتن به وەی کە دەیانەوێت و فۆکسیان تەنیا لەسەر ژیانی خۆیانەو بەرەو پێش دەچن . ئیلاف☘️
کاتێک تۆ خۆت هەڵدەبژێریت ، هەموو ئەو شتانەی کە لە دەوروبەرتە تۆ هەڵدەبژێرن . ئیلاف☘️
Both you and this user will be prevented from:
Note:
You will still be able to view each other's stories.
Select Reason:
Duration: 2 days
Reason: