IIavender

دەمێک بوو ئەمویست بیڵێم، ئەمەوێت ماڵئاوایی بکەم، نازانم درێژە ئەکێشێ یان نا، وە ئەگەڕێمەوە یان نا، چونکە ناتوانم پێش وەختە بڕیار بدەم، دڵنیام ئێوەش ئەزانن کە ناتوانین بۆ هەمیشە لێرە بمێنینەوە، ئێستاش نەبێت ڕۆژێک دێت ئەڕۆین، هەر کۆتایی پێ ئەهێنین بەهەرجۆرێک بێت.
          	
          	ویستم ماڵئاوایی بکەم نامەوێ وەک جاری پێشوو لەپڕ ون بم، لایەنی کەم شایەنی ئەوەین ماڵئاواییەک بکەین وایە؟ من ئەم پارچە نوسینە بۆ 100 کەس نانوسم، هەموو ئەوانەی ئەیناسم لێرە بە نزیکەی لەوانەیە پێنج بۆ شەش کەس بن، وە بۆمنیش زۆر بەنرخن، نازانم گەر دڵی یەکێکم شکاندبێت یان وام کردبێت ڕقی لێم بێت، بۆ ئەوە داوای لێبوردن ئەکەم، چونکە زۆرجار خەتای خۆمە گەر شتێکی وا ڕووبدات.
          	
          	زۆر بەڕاستی ئەم قسەیە ئەکەم، بەڕاستی لەناخی دڵمەوە حەز ئەکەم ئێوە باش بمێننەوە، چونکە شایەنی باشترین و جوانترینن! میهرەبان بوون لەگەڵم ئەوە هەموو شتێکە بۆم و بیرم ناچێتەوە.
          	
          	گەر ڕۆژێک گەڕامەوە، ئەوە بیری نوسین و جیکوکم کردووە!!  :)
          	
          	بەڵام گەر بێدەنگییەکەی ئێرە زیاد لەپێویستی خایاند، دڵنیابن وازم هێناوە، یان خەریکی شتێکی نوێم یانیش بیرکردنەوەیەکی نوێم هەیە.
          	
          	بۆ ماوەیەک چیرۆکەکان لێرە ئەهێڵمەوە تا ئەوانەی نەیانتوانیوە خوێنەری بن بتوانن، من بۆ ئەکتیڤ و بینەر و ڤۆت چیرۆکم نەنوسیوە هەرگیز داوای شتێکی واشم لە ئێوە نەکردووە، تەنها ویستوومە چێژ لە خوێندنەوەی وەربگرن و لە مانای نوسینەکانم تێبگەن، ڕای ئێوە گرینگ بووە بۆم، هەرچەند زۆر کەم ڕای خوێنەرم بینیووە، بەڵام بەهەرحاڵ، سەرەڕای هەموو شتێک، هەموو ئەونوسینانە و ئەوچیرۆکانە لە پێناو ئێوە بوونـە.
          	
          	زۆرترین هەوڵم داوە تا بەدڵتان بێت، زۆر دڵخۆشبوومە هەرکاتێک ستایشی نوسینەکانم کراوە یان بەدڵتان بووە!
          	
          	با زۆر نەڵێم..
          	
          	تەنها لەوانەیە ڕۆژێک بگەڕێمەوە و چیرۆکەکانم دابنێمەوە، وە لە وانەشە وانەبێت، بۆیە ماڵئاوایم کرد تا هیچ شتێک نەمێنێتەوە!
          	
          	love you all!! ♥️✨
          	
parya_jm

@IIavender ئای جوانێ تۆ ئەوەندە بەزووی جێگای خۆتت کردۆتەوە لەدڵم بەبینینی ماڵئاوایەکەت فرمێسک لەچاوم ناوەستێ چەندین جار خوێنمەوە وتم بەشکم هەڵە بینیبێتم بەڵام وانەبوو من زۆر زۆرم ڕق لە ماڵئاوای کردنە بەڵام هیوادارم ئەوکاتەی دەگەڕێیەوە لێرەبم و تۆ ببینمەوە هیوادەخوازم لەهەرکوێیەکی دنیابی دڵخۆش و تەندروست و سەلامەت بی ڕوخی ڕەوانم قوربانت بم گوڵەمۆرەکەی من  إِنْ شَاءَ اللّٰه خوای گەورە سەرکەوتوت بکات 
          	  
          	  تەنها داوایەکی بچوکم هەیە لێت ئەگەر ڕەتیشی بکەیەوە کێشە نییە گیانی من با ئەم ئەکاونتەو چیرۆکەکان بمێنن تکایە هیچ نەبێ بەنوسینەکانم کەمێک سەبوری بۆ دڵم دێت 
Reply

Masti__

@IIavender 
          	  خۆشمەوێی لاڤیندەری جوانم 
          	  هیوادارم ڕۆژێک بێت کتێبێک بە ناوی تۆ لە نێو دەستەکانم بێت، پەڕە پەڕە لەگەڵ وشەکانتدا هەست بە ناخی ناسک بکەم ♥︎
Reply

ayuhu6

@IIavender هیوادارم بگەرێیتەوە ❤️

Sorry for being jealous,,
          I think I just really wanted to be someone’s 
          first choice..
          
          just for once

Masti__

@IIavender 
            oh love, that one hits hard ..
Reply

flower_o0

U are the first choice for someone 
            
Reply

flower_o0

لایبەی خۆم ئەکوژممم

IIavender

@flower_o0 هەندێک جار هەردووکیان هۆکارن بۆ لابردنی، بەتایبەتی بۆ ئەمساڵ حەزناکەم لێرە بن، نازانم لەوانەیە دوای تەواو کردنی دوانزە بەوجۆرەی ئێستا نەبێت، ئەوکات یان بۆ یەکجاری دایئەنێمەوە یانیش بەتەواوی لایان ئەدەم، زۆر سوپاس وابیرئەکەیتەوە دەربارەیان ئەوە دڵخۆشم ئەکات، وە زۆر بەرز ئەینرخێنم لەلای خۆم!
            
Reply

flower_o0

:) من چیرۆکەکانتم خۆشەوێت ئەزانی وەکوو ماڵێکی ئارامین 
Reply

flower_o0

@IIavender 
            ئەگەر وابیردەکەیتەوە موسینەکانت هێندە باش نین هەڵەیت 
            بەڕاستی بۆی بەپەرۆشم چونکە ئەزانم چەندە جوان ئەنوسیت
            ئەم جیهانە کلاسیکیەی چەندە خەریک بوویت بۆ دروستکردنی 
            بەچرکەیەک لەناوی مەبە 
            
            وە ئەگەر بیردەکەیتەوە بەهۆی ئەوەیە کەشیپە ئەمە جیاوازە 
            
Reply