Its-aya

ئەو ٣٧ نازدارەی فۆڵۆی کردووم تکایە خوێنەری ئەو کتێبە بە و ڤۆتی بۆ بکەن یەکێکە لە چیرۆکە نایابەکان زۆر سپاس✨
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	https://www.wattpad.com/story/405309647?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details&wp_uname=Its-aya

Its-aya

ئەمشەو بینیم بە کراسی سوری 
          کوڵمی پەمەیی و لێوی ئاڵێ قەت 
          رەنگی سورم بەو تایبەتیە نەبینوو،
          شەوی تاریکم روناک بوویەوە بە
          چاوی رەشی یارێ،
          کە سەیری کردم سەر مەستی کردم تاوێ
          وەلی گەرچی نەم نۆشی بوو پێکێ
          بەڵام چاوی یار مەستی کردم بە جوانێ
          بەسەر پردەکە دەپەریەوە وەک شای زادەکانی 
          نێو رۆمانەکان
          گەلێ ویستم نزیکی ببمەوە نەمبوو
          غیرەتێ

mrs_ruby

          چیرۆکەکە باس لە ژیانی کچێکی ئاسایی دەکات لە گوندەکە، دوا بە دوای ڕۆژەکان ئامانجی ژیانی خۆی دەدۆزێتەوە کە کوڕی ئاغایە.
          
          
          
          کچێکی عیناد، سەربەکێشە و سادە، کوڕێکی توڕە، زیرەک کوڕی ئاغا، چیرۆکەکە بە کوێ دەگات؟
          
          
          هیوادارم خوێنەری چیرۆکەکەم بیت و ڕای خۆت بڵێی لەسەری، گەر بە ڤۆتێک یان فۆڵۆیەک بێت بەشدار بیت.
          
          
          https://www.wattpad.com/story/407290843?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=share_writing&wp_page=create&wp_uname=mrs_ruby
          
          

Its-aya

جەماحەت ئەگەر دەزانن کو بویمە فلیمم لەوەتەی موبایلم کریە:)
          
          
          موبایلم گۆری ویستم ئەو ئەکاونتەی بینمەوە بە بیرم نەدەهاتەوە زۆرر خەفەتم خوارد و جیمێڵەکەشم نەمابوو گۆتم تەواو نایەتەوە وەڵا تازە خوشکم رسمە زیادەکان رەش دەکەمەوە وەڵاا هەراا پاسۆردەکە دیتەوەە ئەوەش ئەکاونتم هاتەوەەەە

jeon_devil1

@Its-aya وەی ئەگەر نەدەهاتەوە جا خۆم ئەمزانی چیم لێ ئەکردیتت چۆن ئەهێڵی هەژمارت بفەوتێ
Reply

Its-aya

          
          بە رواڵەتی منەوە بەڵێ روناکیەکە زۆر ئازاری دام
          
          
           تۆ روناکی من بوویت بەڵام هەرجارێک سەیرم دەکردی چاوەکانم ئازاریان پێدەگەیشت وەک ئەوە وابوو من لە نێو تاریکیەکی خامۆش بووم بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ سەیر کردنی روناکی چاوەکانم ئازاریان پێدەگەیشت
          
          بەڵام من کۆڵم نەدەدا بەردەوام بووم لە سەیر کردنت پێم وابوو کە سەیر کردنی ئەو روناکیە رەنگە تەنیا سەرەتا ئازاری هەبێت بەڵام کە بەردەوامبووم لە سەیر کردن ئەوا بۆ دەرکەوت من هەڵەم بەڵام تازە چ سودێکی هەیە؟ 
          
          
          من تازە ئاڵودەی ئەو روناکیە بووم 
          
          
          
          
          دەزانی من رقم لە خۆمە؟
          
          چونکە هەرچەندە تۆ ئەو روناکیە بە ئازارە بوویت بەڵام من بەردەوام بووم لەوەی سەیرت بکەم تەنانەت ئامادە بووم بۆ ئەوەی کوێر بم تەنیا بۆ ئەوەی سەیری تۆ بکەم
          
          
          نازانم بۆچی بەڵام هێشتا "خۆشم دەوێی!" دەزانم گەمژانەیە بەڵام بەڵێ ئامادەم بمرم لە پێناو تۆدا 
          
          
           من دەستم کرد بە کۆکردنەوەی پارچە شوشەکانی تۆ بەڵام کە سەیری دەستم کرد دەستەکانم خوێنیان لێ دەچۆرا دەستەکانم سور بوون بەڵام من سەرەتا هەستم بە ئازارەکە نەدەکرد بەڵام ئێستا زۆر هەست بەو ئازارە دەکەم بەڵام من پشت گوێم خست و خوێنەکە نەماو دەستم سارێژ بووەیەوە بەڵام پەڵەی جێ هێشت هەرکاتێک سەیری پەڵەکانی دەستم دەکەم هەستم بە ئازارەکە دەکرد ئایا خۆی لە سەرەتاوە ئازاری هەبوو؟
          
          
          یان خۆشەویستی ئەو کوێری کردبووم؟
          
          
          من تەواو بێزارم من دەبێتاکەی بەو شێوەیە ئازار ببینم؟
          
          لە کاتێکدا تۆ بەردەوامی لە خۆش گوزەرانی خۆت؟
          
          
          بۆچی ناتوانی لە مێشکم و دڵم دەربچی؟ ئایا کە چویتە نێو دڵ و مێشکم دوای داخستی دەرگاکە نەما؟ ئایا وەک جادوویەکی خەیاڵی نەما؟ یاخود دەرگاکە گیر بووە؟ یاخود سوێندت خواردوە کە بەردەوامبی لە خواردنی مێشکم و دڵم