J1S00--K1M37

من دوای تۆ بۆم دەرکەوت کەوا هیچ شتێک وەک خۆی لێنایەتەوە...هیچ...شتێک
          	
          	نە تۆیەکی مردوو زیندوو دەبیتەوە 
          	نە منێکی شکاو و کوژاوە دووبارە دائەگیرسێمەوە
          	نە زەمەنێک خەونم بۆ هەموو شتێک هەبوو
          	نە خۆمێک کە دڵم بە زۆر شت خۆش بوو
          	یەکێک بینینی تۆ بوو چ لە نزیک چ لە دوور 
          	نە ڕوخسارم گەشی جاران وەردەگرێتەوە 
          	نە قژە شەپۆلیە پڕەکەی جارانیشم بەشانەکەنما بێنە خوارەوە
          	
          	ئێستا تەنانەت نازانم ڕەنگ و ڕووم چۆنە، بەڵام بە قسەی خەڵک بێ ئێستا دەساڵ لە تەمەنی خۆم زیاترم 
          	
          	خۆ من ئەمزانی زۆر ئەزیزی بۆم، خۆ ئەمزانی گرینگی بۆم خۆ من...ئەمزانی کە کەسێکی نە دەتوانم لەبیرت کەم نەدەتوانم بیرت لێنەکەمەوە، 
          	
          	بەڵام دوای ڕۆشتنت ڕاستی تۆم بۆخۆم زانی 
          	
          	زانیم تۆ چی بووی بۆم، ئەو ڕووناکیەی کە لە شاری تاریکی دڵمدا دەدرەوشایتەوە هەموو ئەوەی ئەمبینی لە خۆشی و شادی و ڕەنگی دنیا، هەمووی بەهۆی ڕووناکی تۆوە بوو 
          	ئێستاکە ڕووناکی تۆ بۆ هەمیشە کوژایەوە، چاوانی منیش بۆ هەمیشە وەک جاران نادرەوشێنەوە گرینگ نیە بەلامەوە ئیتر دنیا چۆن هەڵەسوڕێ و بۆ کێ خۆشی دێنێ، خۆشی من تۆ بوی کە ون بووی لێم 
          	
          	 خۆ ئەزانم کات تێئەپەڕێ و بۆ کەس ناوەستێ. بەڵام کات بەمن چی؟ من هێشتا وا لەوشوێنە وەستاوم کە بۆ کۆتاجار تۆم تیابینی 
          	
          	دوای وتنی ئەمانە، دوای وتنی هەزارانی وا لە ناخما هەموو ساتێ،هێشتا هەستەکەم هیچم نەوتوە، هەستەکەم هەموو دەنگم، هەموو هەستەکانم لە قوڕگمدا قەتیس بووە کەی بێتو بۆ جارێتر بتبینم، تەنها چاوە ئۆقیانوس' ئاساکەت ببینم و هەناسەیەکی ئاسوودەی بدەم

J1S00--K1M37

من دوای تۆ بۆم دەرکەوت کەوا هیچ شتێک وەک خۆی لێنایەتەوە...هیچ...شتێک
          
          نە تۆیەکی مردوو زیندوو دەبیتەوە 
          نە منێکی شکاو و کوژاوە دووبارە دائەگیرسێمەوە
          نە زەمەنێک خەونم بۆ هەموو شتێک هەبوو
          نە خۆمێک کە دڵم بە زۆر شت خۆش بوو
          یەکێک بینینی تۆ بوو چ لە نزیک چ لە دوور 
          نە ڕوخسارم گەشی جاران وەردەگرێتەوە 
          نە قژە شەپۆلیە پڕەکەی جارانیشم بەشانەکەنما بێنە خوارەوە
          
          ئێستا تەنانەت نازانم ڕەنگ و ڕووم چۆنە، بەڵام بە قسەی خەڵک بێ ئێستا دەساڵ لە تەمەنی خۆم زیاترم 
          
          خۆ من ئەمزانی زۆر ئەزیزی بۆم، خۆ ئەمزانی گرینگی بۆم خۆ من...ئەمزانی کە کەسێکی نە دەتوانم لەبیرت کەم نەدەتوانم بیرت لێنەکەمەوە، 
          
          بەڵام دوای ڕۆشتنت ڕاستی تۆم بۆخۆم زانی 
          
          زانیم تۆ چی بووی بۆم، ئەو ڕووناکیەی کە لە شاری تاریکی دڵمدا دەدرەوشایتەوە هەموو ئەوەی ئەمبینی لە خۆشی و شادی و ڕەنگی دنیا، هەمووی بەهۆی ڕووناکی تۆوە بوو 
          ئێستاکە ڕووناکی تۆ بۆ هەمیشە کوژایەوە، چاوانی منیش بۆ هەمیشە وەک جاران نادرەوشێنەوە گرینگ نیە بەلامەوە ئیتر دنیا چۆن هەڵەسوڕێ و بۆ کێ خۆشی دێنێ، خۆشی من تۆ بوی کە ون بووی لێم 
          
           خۆ ئەزانم کات تێئەپەڕێ و بۆ کەس ناوەستێ. بەڵام کات بەمن چی؟ من هێشتا وا لەوشوێنە وەستاوم کە بۆ کۆتاجار تۆم تیابینی 
          
          دوای وتنی ئەمانە، دوای وتنی هەزارانی وا لە ناخما هەموو ساتێ،هێشتا هەستەکەم هیچم نەوتوە، هەستەکەم هەموو دەنگم، هەموو هەستەکانم لە قوڕگمدا قەتیس بووە کەی بێتو بۆ جارێتر بتبینم، تەنها چاوە ئۆقیانوس' ئاساکەت ببینم و هەناسەیەکی ئاسوودەی بدەم

paria220

تاکە شت لە ئێستادا هیوای بۆ دەخوازم ئەم نازدارە توانیبێتی لە ناو هەموو درزەکانی دڵە جوانەکەیدا هەموو گوڵە دڵخوازەکانی چاو شینەکەی ڕواندبێت بەتەواوی بووبێت بەو کچەی کە بۆ چاو شینەکەی هەبوو هەمووان دڵنیان کە ئەو باشترینی بۆ تۆ ویستووە و دڵخۆش بووە بەوەی کە هەوڵبدەیت و سەرکەوتو بیت بۆیە تکایە هەرگیز مەوەستە لە هەوڵدان هەر نا لە پێناو چاوەکانیدا.
          هەموان زۆریان خۆش دەوێیت نازدارەکەم  (چوار عەرەبانە ماچیش بۆ ئەو کوڵمانەوە) 

im_liedain3

بیرتەکەم زۆر

J1S00--K1M37

@im_liedain3 
            قوربانت بمم 3> لێرەم هێشتا
Odpowiedz

J1S00--K1M37

ئەم هەفتەی کە تێم پەڕاند زۆرگەورە بوو بۆم، تا ئێستا شتی وام نەبینی بوو، هەموو ئەو هەوڵ و ماندوو بوون و تێکچونی خەو خواردن و دەروونیەی بۆ ئەم هەفتە کردم لە مانگی دەوە هەمووی بۆ ئەم هەفتەیە بوو، بەڵام نەگەشتمە ئامانجیش...
          
          ئێستاکە، لە ژوورەکەم بۆخۆم بەتەنهام، کۆتا جار ئاوا تەنهابوبێتم مانگێ پێش ئێستا بوو، ئەزانی چاوشینـ"م زۆر گریام
          
          گریام بۆ خۆم
          گریام بۆ تۆ
          گریام بۆ تەنهای
          گریام بۆ هەوڵەکانم کە بە زایە ئەڕۆن 
          گریام بۆ ڕابردوو چونکە تۆی تیابوو
          گریام بۆ ئێستام چونکە تۆی تیانەبوو 
          گریام بۆ ئەوکاتانەی کە دەستت لەسەر نێو چاوم دائەنا سەرباری ئازار و ماندوویم پێدەکەنیم و دەم وت "چیدەکەی ئەوە؟ دەستەکانی خۆت لە نێوچاوی من گەرمترن!"  
          
          گریام بۆ ئەوکاتەی دائەنیشتم بەرامبەرت بە سەرنجدان لە چاوی مەستت دەمویست هەموو قسەی دڵمت بۆ هەڵڕێژم بەڵام زمانم ڵاڵ بوو 
          
          زۆر گریام،ئەو ڕۆژەی هاتم بۆ سەردانت بەڵام نەمتوانی سەردانی گۆڕەکەت بکەم تەنها لە دوورەوە سەیرم کرد چونکە دەورت قەرەباڵغ بوو، چاوەڕێم کرد..سوێند بەخوا چاوەڕێم کرد بەڵام نەڕۆشتن، گوڵەکەم لەسەر گۆڕی مناڵێکی بچوکا بۆ دانای بەشکوو لەوێ لەشوێنی من بیدات بە تـۆ 
          
          ئەمانەو زۆر قسەم هەبوو بۆت، بەس ئێستا ناتوانم بیڵێم بەشکوو دڵت نەرم بێت و جارێکی دیکە سەردانم بکەی لە خەوەکانما!؟ تاکوو ئەوەی زمانی ڵاڵم گرتیەوە بە گریانەوە  دووبارە دانیشم بەرامبەرت بۆتی باس بکەم
          ==========
          
          ببوورن هاوڕێیان!! هەندێ جار ئێرە دەبێتە تاکە تێنوسم بۆنوسینی قسەکانی دڵم، گوێی پێمەدەن گەر بێزارتان دەکاا 
          بیرم دەکردن، هەندێ نامەم بۆ هاتوە واتپادم سریبوویەوە ئێستا هێنامەوە ئەم ماوەیە هیچ مەجالم نەبوو بەڵام ئێستا زۆر بیرم کردن هیوام وایە هەمووتان باش بن
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          
          

SsA4LiL0

@J1S00--K1M37 
            هیچ وشەیەک نیە بتوانێت ئەو شتەی ڕوویداووە بچووک بکات. مردنی کەسێکی ئازیز وەک ئەوەیە بەشێک لە دڵت لەجێگای خۆی بکڕێت و ببات. من نازانم چۆن ئەم ئازارە هەست پێ دەکەیت، بەڵام دڵم لەگەڵتە و بەڕاستی هاوخەمت دەبم 
            کاتێک کەسێک کە خۆشەویستت بوو، کە بەشێک لە ڕۆژانت بوو، بەشی خەندەکانت و بەشی بیرەوەرییەکانت بوو، … هەست دەکەیت دنیا وەستاوە. ڕەنگە باوەڕ نەکەیت، ڕەنگە دڵت پڕ بێت لە پرسیار، ڕەنگە هەندێک کات تەنها بگری و هەندێک کات  هەست بە هیچ نەکەیت. هەموو ئەمانە ئاساین. خەمگینی هیچ ڕێگایەکی یەکسانی نیە؛ هەر کەس بە شێوەی خۆی دەژیت.
            دەمەوێت بزانیت گریانت، سکوتتبونت، تووڕەبوونت، تەنانەت بێدەنگیت—هەموویان مافی تۆن. پێویست ناکات بەهێز بیت لەبەردەم کەسانی تر. پێویست ناکات خۆت بەردەوام ڕاگریت تۆ مرۆڤیت، و ئەم ئازارە قورسە.
            بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو خەمەشدا، شتێکی گرنگ هەیە: ئەو خۆشەویستیەی لە نێوانتاندا بوو، نامرێت. مرۆڤەکان دەمرن، بەڵام خۆشەویستی و بیرەوەرییەکان دەمێنن. هەر خەندەیەک، هەر قسەیەک، هەر ساتێکی جوان—هەموویان هێشتا لە دڵتدان. ئەو کەسە لە ژیانتدا شوێنێکی ناسراوی هەیە، و هەرگیز لەناو ناچێ
            ئەگەر هەر کاتێک هەستت کرد خەمەکە زۆر قورسە، تکایە بزانە تەنیا نیت. ئێمە لەگەڵتین. ئەگەر دەتەوێت قسە بکەیت، گوێ دەگرین ئەگەر دەتەوێت بگری، لەگەڵت دەگرین ئەگەر تەنها پێویستت بە کەسێک هەیە لە تەنیشتت دانیشێت بێ قسە، من ئامادەم.
            خەم بە کات هێواش هێواش دەگۆڕێت؛ نە بەوەی لەناوبچێ، بەڵکوو بەوەی دڵت فێر دەبێت چۆن لەگەڵی بژیت. تا ئەو کاتەش، خۆت فشار نقوم مەکە. هەموو هەستەکانت ڕێگەیان پێبدە بێن و بڕۆن.
Odpowiedz

_maidar98

بەتەمانیت بگەڕێیتەوە زۆرت بیردەکەین

jeenierubyJen

@J1S00--K1M37 بەقوربانت بم نازەنین منیش خەمی دووری ئازیزم چەشت ئێستا پڕ بەدڵ لێت تێدەگەم ئەزانم چەندە سەختە بچوکترین شت ئەوت لەبیر دەهێنێتەوە کاتێک ڕەسم و یادگاریەکان ئەبینم وەکو وایە خەنجەرێک بکەی بە دڵما هێشتا ئەڵێی دوێنێیە کەلەتەنیش یەک بووین کاتێک پێئەکەنین بێ ئەوەی کەس هەستمان پێبکا زۆر تامەزرۆم بڕۆم بۆ سەر گۆڕەکەی بەڵام ناتوانم ئەمەوێ باسی هەموو ئەو کاتانەی بۆبکەم باسی دووری باسی خەم و گیریانی هاوڕێکانی بۆبکەم بەڵام بە شین و گیریانی من هیچ  ناگۆڕێ تەنیا ئەوە نەبێ دوعای بۆبکەم خوای گەورە خۆشیانی ئەیویست کە بردیەوە بۆلای خۆی کاتێک پێیان وتم کە بەسووتان کردو و زۆپا پێیان تەقیوەتەوە من دووجار مردم کاتێک خەیاڵی ئازارەکەیم ئەکرد لەناو گیریانی خۆما نوقوم ئەبووم بەڵام هێشتان سوپاسی خوای گەورە ئەکەم ئێستا ئەوان شەهیدان ئەگەر مابان و هەموو ڕۆژێک خۆیان بە شێوە بدیبا هەموو ڕۆژێک مردنێک ئەبوو بۆیان جا قسەو و گاڵتەی خەڵکیش لەلایەکی تر دڵنیا خوای گەورە جێگە و مەکانیان زۆرباشتر و چاکتر ئەکات کە لەم دونیایە هەیانبووە
Odpowiedz

J1S00--K1M37

@jeenierubyJen سووپاسی قسەجوانەکانت ئەکەم سووپاسی خەمخۆری و لێتێگەشتنت دەکەم هەرچەندە ئەم دڵە بریندارەی من ساڕێژبوونی نیە چیتر بەڵام هەموو ئەو قسانەی بۆمی دەکەن هەناسەدانم ئاسانتر دەکات وام لێدەکات ڕۆژێکی تر ژیان کردن هێندە سەخت نەبێ بۆم 

J1S00--K1M37

ساڵێک و چەند ڕۆژێک تێپەڕیوە بەسەر بێ تۆیی ساڕێژکەرەکەم...
          
          ساڵێک تێپەڕی بەسەر جەستەی سووتاوی تۆ و ڕۆحی هێشتا گڕگرتوی من..
          
          ساڵێک تێپەڕی بەسەر بێ هەناسەی تـۆو هەناسەی دووکەڵداری من..
          
          
          
          تۆی لێنەبوو هەرچەند چاوەڕێم کرد..هەرچەند چاوم لەڕێی دوکانەکەت بوو..تەنها لە تاریکای شەودا نقوم بووم چاوەڕێم کرد و لێگەڕام هەست بە ئازارەکە بکەم، ویستم ئەوە هەست پێبکەم کە تۆ هەستت پێی دەکرد..تەنها دوو پەنجەی سووتاو بوو وەک تۆ گیانێکی سووتاو نەبوو، بەڵام ئازاری زۆۆۆر بوو..ئەی ئازاری تۆ ڕۆحی ڕەوانم؟ ئەی ئازاری تۆ چەنێک بوو؟ هەژمار دەکرێ؟ پێوانە دەکرێ؟ بە وشە دەتوانم دەری بڕم؟ 
          
          دڵنیام چارەسەری زۆر ئاسان دەبوو لای تۆ، بە دەرزی و دەرمانەکانت نا، 
          
          بە بۆنی خۆشت کە دووکانەکەی گرتبوو 
          بە ڕووی پڕ لە خەندەی نەرمت
          بە چاوی ئۆقیانوسی شینت 
          بە دەنگی قوڵی پڕ لە سۆزت 
          بەو دەنگەی کە ناوی منی دەهێنا وەک بڵێی تاکە ناوی گەردوون بێ، وەک بڵێی شیرینی هەنگوین بێ وەک بڵێی بۆنی خۆشی گوڵی بەهار بێ، وەک بڵێی ئاوی ساردی تینوێتی بیابان بێ، وەک بڵێی ئاوازی خۆشی باڵندەی بەرەبەیان بێ 
          
          خۆ من بەتەنها ڕوانین لە چاوی شینیت ساڕێژ دەبووم 
          خۆ من بەتەنها بەخێرهاتنم بە دەنگی قوڵی نەرمت ساڕێژدەبووم 
          خۆمن بەتەنها بەنهێنی خۆشویستنت ژیام 
          خۆمن بەتەنها بووم ئەوکات..تەنهایەک کە تۆ لەدوورەوە بووی 
          
          ئێستا من هەر تەنهاکەم..بەبێ تۆ 
          ئێستا من چیتر لە چاوەڕوانی کەسدا نیم 
          ئێستا من چیتر لە خۆشەویستی کەسدا نیم 
          
          
          
          من ئەمە بۆتۆ دەنوسم لە شوێنکدا کە هەرگیز بیرم لێینەدەکردەوە شتێکی وای تێدا بنوسم، ئەمە دەنوسم چونکە بەرگەم نەگرت، چونکە بیرت دەکەم وەک شێتێک  بەڵام نازانم چۆن پێتی بڵێم؟ خۆ ئیتر ناتوانم بێم لە دەرگات بدەم..خۆ ئێستاش ناتوانم ئەمە بە بەرگەکانی ئاسماندا بنێرم 
          خۆ ناشتوانم لە خەوەکانما پێتی بڵێم چونکە لەوێش...
          
          لە خەوە نەفرەتیەکانیشم من تۆ هەر لە دوورەوە دەبینم 
          دەزانی ئەوەچەند ئازار بەخشە؟ دەزانی چەند شکێنەرە؟ کە خەبەرم دەبێتەوەو ڕووبەرووی ئەو ڕاستیە دەبمەوە
          
           کە تۆ ئیتر نـــــیــــــت
          
           کە تۆ ئێستا تەنها خـەونێکــــی 
          
          
          ئیتر ساڕێژکەرەکەی من تەنهـا خەونێکە ئەی ڕۆحی بریندار بۆیە چیتر لە چاوەڕوانی سـاڕێژبووندا مەبە.
          
          

Nille_3366

@J1S00--K1M37 خۆی وێنەکە شین ئەڕوانێت بەڵام ملپێچەکەی سەوزە...خۆیەتی
Odpowiedz

J1S00--K1M37

@Nille_3366 nille33? ئەوەیە کە کچێکە بە ملپێچی شینەوە؟ 
Odpowiedz

Nille_3366

@J1S00--K1M37 زۆر ئاساییە گیانەکەم شتێک نییە بکرێت بەگلەیی...دەمێک بوو حەزمەکرد قسەت لەگەڵ بکەم وە تیک تۆکیشم هەیە و ناوی nille.emad و پڕۆفایلێکی شینە هیوادارم بتوانین لەوێ زیاتر قسە بکەین❤
Odpowiedz

jeenierubyJen

هـێـشـتـان چاو لەڕێم بۆ هەواڵێکت

jeenierubyJen

@J1S00--K1M37 من بمرم بۆ ئەو دڵە دێوانەیەت
Odpowiedz

jeenierubyJen

@jeenierubyJen من بمرم بۆت ئازیزم نازانم  چی خەمێکت لە دڵایە کەوا بێداری کردوو بەڵام  ئەبینم برینەکەی چەندە قۆڵ  و بەئازارە لەگەڵ خوێندنەوەی هەر دێڕێک لێیان من خەمم خوارد و دڵم بۆت تەنگ بوو دەزانم چیش بڵێم نابێتە  تیماری ئەودڵەت بەڵام ئازیزم شتێک بزانە کە مردن هەرگیز کات و ساتی نیە وە ئەوەش بزانە ئەو کەسەی کە دەسەڵاتی تێدایە هەر خودایە بڕواکە هیچ کەسێک نازانێ چی حکمەتێک لە قراری ئەودا داواکارم لە خودا لە گوناحی خۆشبێت و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات وە داواکاریشم سەبووری دڵی تۆ بدات  وە دڵنیا بە ئەو هەرگیز نایەوێ تۆ بەو شێوەیە ببینێ لەبری گریان هەوڵبدە دووعای بۆبکە دڵنیابە هیچ شەێک بەقەد ئەوە سوودی پێناگەیەنێ وە لە کۆتایشا سەرەخۆشیت لێئەکەم ئازیزم بەهێز بمێنەوە لە پێناو ئەودا جا خۆت 
Odpowiedz

J1S00--K1M37

@jeenierubyJen فیدای چاوی جوانت بم...زۆر سوپاس من شەرمەزارم بەڕاستی زۆر داوای لێبوردن دەکەم بەڵام چ هەواڵێکم پێ نەبوو بۆتان لەخۆمەوە..لەکاتێکدا هەستم دەکرد خۆم ئەسڵەن بوونیشم نیە 
Odpowiedz