چــاوەکانـت بـێدەنگ ئـەدوێن
نـیــگا ئەکـەن زۆر شـت ئەڵێن
ئـەوەی بــە دەم نــایدرکێـنی
ئــەوەی لات بــۆتە نـهێـنی
هــەرکاتـێک ســەرنـجیان ئـەدەم
ئاشـــکرا لـێیان تـێئەگــەم
چــاوەکانت جـووتێ خـــۆرن
وان بە ئاسمــانی دڵـەوە
ســروشت تیـشکی لــێ دزیــون
وا بە ڕوومــەتی گوڵـەوە
گوڵــیش بـــۆی پێــکەنیوە
خــەندەی لە لێــوت دزیــوە
چــاوەکانت جــووتێ چــران
بـۆ ڕوونــاکی ڕێــم هــەڵکران
لە ڕێـی ســەختی بــەرەو ژوورا
بــە شـوێن هـیـوای بــەرز و دوورا
نیـــگایــان وزە و تیــنمـە
تێـــشووی ســـــەفەری ژیـنمە🫂'
- یـــــــار
- JoinedDecember 4, 2023
Sign up to join the largest storytelling community
or