J_Lona1997

خوشکە گەورەکەم ڕوویەکی پیشانی ئێمە دەدا تەنانەت پیشانی باشترین هاوڕێی نەدەدا هەمیشە لەگەڵ ئێمە ڕوو خۆش و گاڵتەچی و میهرەبان بوو بەڵام لەگەڵ کەسانی تر سارد و بێ کاردانەوە و قسە ڕەق بوو بەڵام ئێمە ئەو ڕووە جوانەی ئەومان لەناو برد کاتێک بێ هۆ ڕقمان لێی بوو...! 
          	
          	
          	
          	Error:  ......هیچ خوشکێکی لە خۆ گەورەترم نییە....
          	
          	
          	
          	:⁠^⁠)
          	
          	4:07 am..

J_Lona1997

خوشکە گەورەکەم ڕوویەکی پیشانی ئێمە دەدا تەنانەت پیشانی باشترین هاوڕێی نەدەدا هەمیشە لەگەڵ ئێمە ڕوو خۆش و گاڵتەچی و میهرەبان بوو بەڵام لەگەڵ کەسانی تر سارد و بێ کاردانەوە و قسە ڕەق بوو بەڵام ئێمە ئەو ڕووە جوانەی ئەومان لەناو برد کاتێک بێ هۆ ڕقمان لێی بوو...! 
          
          
          
          Error:  ......هیچ خوشکێکی لە خۆ گەورەترم نییە....
          
          
          
          :⁠^⁠)
          
          4:07 am..

J_Lona1997

بێزار بووم 
          بێزار بووم لە چیڕۆکە خۆشەویستیانەی کە دەیاخوێنمەوە...
          لە کاتێکدا باسی چەندەها هەست دەکات کە خۆم ئەزموونم نەکردوون
          وەک بڵێی هیچ هەستێکم نەبێت .!
          منیش دەمەوێ تاقیان بکەمەوە و بیسەلمێنم کە هەموو مرۆڤێک ناکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەو هەستانە
          بەڵام هێچ هەستێکی لە قامووسی مندا بوونی نیە 
          دەمەوێ تاقیان بکەمەوە کاتێک باسی وەستانی کات و کەوتنە ناو دەریای چاوی یەکتر و پەپولەکانی گەدە دەکات 
          بەڵام نیە.. بەدەست خۆم نیە هەرگیز هەستن پێیان نەکردووە .. هەرگیزیش هەستیان پێ ناکەم 
          
          کاتێک باسی خۆشەویستی و عەشقی دەکرێت تاکە شت بیزانم گاڵتە کردنە پێیان 
          
          تاکە شت کە ئەزموونم کردبێت خۆشەویستی دایک و باوکم بووە 
          
          چی دەبێت ئەگەر منیش تاقیان بکەمەوە و بیسەلمێنم کە ئەوانە درۆ و دروست کراون ؟ 

J_Lona1997

سەیری کردم بە ساردیەوە کاتێک من بەردەوام بووم لە فرمێسک ڕشتن دەموچاوی ئەوەی لێدەبینرا کە هەموو شتێ دەخاتە ئەستۆی من 
          بۆچی ؟ 
          بۆ ئارامکردنەوەی دەروونی خۆی 
          لەکاتێکدا دەزانێت من لەمێژە دەروونم وێرانبووە 
          مردنی هاوڕێ کۆنەکەی خستە ئەستۆی من لە کاتێکدا من لەبەر ئەو وازم لە خێزان و هاوڕێکانم هێنا 
          بەڵام وەک هەمیشە 
          من 
          خەتابار کرام 
          زیندانی کرام 
          ئەشکەنجە درام
          دووبارە
          دووبارە
          و 
          دووبارە
          بەڵام هەمیشە ئەو قسەیەی دایکمم لە بیر ناچێت کە پێش جێهێشتی پێ وتم ( ڕۆڵە بیرت بێت مرۆڤەکان دەگۆڕێن ئەگەر لە ماوەی دوو چرکەش بیت) 
          ئێستا لێی تێدەگەم 
          
          !!خۆزگەم دەخواست زووتر تێگەشبام⁦=⁠_⁠=⁩

Lucia_440

@J_Lona1997
            
             ژیان سەختە تەنها هەوڵبدە خۆتی  لەگەڵ بگونجێنی
            چونکە ژیان لەگەڵ ئەوەی سەختە کورتیشە❤❤
Reply

J_Lona1997

بیرتە...
          
          
          لە قەراغی دەریاکە دوور لە ئاوەکە ڕاکشابووم ... سەیری ئەستێرەکانم دەکرد و بیرم لە جیهانە خەیاڵییەکەم دەکردەوە تا خەیاڵەکانمت پچڕاند بە دووکەڵی جگەرەکەت کە پێش چاوەکانی گرت !! 
          
          
          بە بێڕێزی پێت گوتم کە وەک شێتێک دەرەکەوم کە بە بەر خۆیەوە بێ هۆکارێکی دیاریکراو فرمێسک دەرێژێت ••• 
          
          
          پێکەنیم بە بیرکردنەوە بی ماناکەت ....
          
          
          جگەرەکەت فڕێدا و لە تەنیشتی ڕاکشای
          
          
          
          
          
          
          
          
          یەکەم دیدارمان بوو ⁦⁦.......!
          
          
          
          
          
          
          
          

J_Lona1997

کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ! 
          کێشە نیە ئەگەر ڕقت لێم بێ بەڵام تکایە بە ناڕاستەوخۆ پێم مەڵێ ! منیش وەک تۆ هەستم هەیە⁦⁦~⁠>⁠`⁠)⁠~⁠~⁠~⁩ 

J_Lona1997

@J_Lona1997 نا لە واتپاد نا کەس ڕقی لێم نیە لێرە لە ژیانی ڕاستی 
Reply