Jk_Army25p12
سڵاو…. ماوەیەکی باش دەبێت کە دەنگم پێتان نەگەیشتووە …لەوانەشە بەساڵ بێت …. زۆرێکتان واهەستەکەن کە وازم هێناوە، چیرۆکی نەوەی جنۆکە بۆ ڕەشکرایەوە ؟ لەڕاستیدا ڕەشم کردەوە چوونکە زۆر جوان و بەهێز بوو لەلام. من هەرگیز واز لە نوسین ناهێنم بەڵام ئێستا ئەمەوێت لەو قاڵبە بێمە دەرەوە و کار لەسەر چیرۆکی نەوەی جنۆکە دەکەم و دەمەوێت بیکەمە کتێبێت. ڕاستیەکەی نوسینی ڕۆمانێک زۆر قورسترە لەوەی بیری لێدەکەمەوە. هەموو ڕۆژێک کاتێک دەمەوێت بنوسم لە سەرەتاوە دەست دەکەم بە نوسین و هەڵبژاردنی وشە، ئای خوایە وشەیەک نابێ لەوەی تر بچێت. وە نابێت سەر لە خوێنەر تێکبات. ڕستەیەک نابێت زۆر کورت بێت وە ناشبێت زۆر قوڵ بێت کە خوێنەری ئاسایی لێی تێنەگات. وەک و سەرەتایەک بۆ من ئەوە زۆر قورسە کە زمانێکی ئاڵۆز هەڵبژێرم بۆ خوێنەرە ئاڵۆزەکان وە ئەمەوێ یەکەم بەرهەمم بۆ هەمووان بێت. بەتەواوی وەک خەیاڵەکانم.