Kimtae-lina
کوڕەکە بەوپەڕی ئەشق و خۆشەویستییەوە لەنێو چاوەکانی ئەڕووانی و گۆرانی بۆ ئەوت
“ئیشارەی چاو و خەندەی سەر لێوان
بڕواکە سەری لە منیش شێواند
ئەی مانگ من و تۆ هاوار
چەند گرفتارین
هەردوو گرفتار ئەی مانگ
دەستی یەک یارین”.
پە پێکەنینەوە بە دەستی ئاماژەی بۆ یارە شەرمنەکەی کرد کە کوڵمەکانی خڕ بووبوونەوە و چاوەکانی دیار نەمابوون و چاڵی ڕوومەتی و پێکەنینە بەرەو خوارەکەی خۆیان لەسەر ڕوخساری نەخشاندبوو.
کچەکە پێکەنی و بە شەرمەوە ناوی هێنا …
وەڵامی دایەوە گیانەکەی … من
یارە نەشمیلانەکەی لێی پرسی “سەری لێت شێواند”.
وەک ئەوەی نغرۆی دەریای عیشق بووبێ و هیچ دەربازبوونێک بۆی تێدا نەبێت و هەر خۆشی عاشقی ئەم نغرۆ بوونەش بووبێت ،سەری بە ئەرێنی هەژاند و وتی
“ئەرەوەڵا”.
کچەکە هەستەکانی زیاتر جووڵان و بە شەرم و پێکەنینەوە ڕوخساری شاردەوە لەکاتێکا لەپشت دەست بچووکەکانییەوە و لەنێو چاوە شاراوەکانیدا دنیایەک فرمێسکی خۆشی کۆبووبوونەوە .