Kkiar4a

خۆشم دەوێیت
          	چونکە ناتوانم هێزی چرکەچرکی کاتژمێرەکەت مەزندە بکەم
          	چونکە نازانم سبەینان بۆ سەر ئیش یان بۆ هەر شوێنێکی تر کە دەڕۆیت
          	پێڵاوی وەرزشی لە پێ دەکەیت یان مۆدێلی تر
          	نازانم ڕۆژی چەند ژەم دەخۆیت و
          	شیر دەخەیتە قاوەکەتەوە، یان ژەهر (یان ئەسڵەن قاوە دەخۆیتەوە؟)
          	چونکە نازانم برینی چەند چەقۆی لەعنەتی بە سنگتەوەیە و
          	ئێستا لەسەر تەختی کام نەخۆشخانە مردوویت یان لە دایک بوویت
          	چونکە ناتناسم، تەنانەت نەمبینیوی (یان بینیومی و نەمناسیویتەوە)
          	خۆشم دەوێیت بە هۆکاری زۆر شتی تر
          	کە بە پێویستی نازانم بیانڵێم
          	نا... پێویست نییە، هیچ شتێک پێویست نییە
          	پێویست نییە بڵێم: درەنگە، سبەی زوو وانەم هەیە
          	پێویست نییە بڵێم: خۆشم دەوێیت
          	پێویست نییە بڵێم: پێویست نییە
          	ها؟... نا، هیچم نییە
          	تەنیا کەمێک ماندووم
          	دەبێت بچم بخەوم
          	ئێستا تۆش وەکوو هەمیشە میهرەبانی بنوێنە و مەیە خەوم؛

Kkiar4a

@lliuup سوپاس تۆش هەروا
Reply

lliuup

@Kkiar4a 
          	  
          	  خەونی من زۆر بچووک بوو‘ هیچم نە ئەویست جگە لەوەی لە ژێر یەک سەقفا بین‘ ئێواران ئەو خواردنە ئامادە بکەم کە ئارەزوتە‘ لە باوەشی یەکدا خەو بمانباتەوە‘ شەوەکانمان پێکەوە ڕۆژ کەینەوە‘ ئەمویست لە ماڵێکی بچوکدا پێکەوە بژین و دڵخۆش بین‘ ئەمویست ماڵەکەمانن پڕ کەم لە دەنگی قاقای پێکەنینەکانمان‘ ویستم کە نەخۆش بووی تا بەرەبەیان بە دیارتەوە دابنیشم‘ چی بڵێم؟ بڵێم من و تۆ‘ نەبووین بە ئێمە؟ خەوەکەشم هەر بە خەوی مایەوە؟!
          	  
          	  تۆ زۆر جوانت نوسیوە ئافەرین.

nen000shh

هیوادارم چێژ ببینیت نوسەرێکی باش و بەتوانایە دڵنیام چیرۆکی دڵخوازت دەدۆزیتەوە لە نیو چیرۆکەکانی وە تکایە وەک پشتگیریەک ڤۆت و فۆڵۆ لە بیرمەکە
          
          https://www.wattpad.com/story/374965121?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=kchabanazaka5

Kkiar4a

له‌گه‌ڵ باران نم نم وه‌ره‌..
          بای سه‌رشێتی تێڕوانینم, بۆ قژە بڵاوەکەت به‌ره‌..
          له‌ پایزی چاره‌نوسا گه‌ڵایه‌كم بێ ناونیشان...
          ئه‌ستێره‌ی گریاوی منه‌, بۆت ئه‌ڕوانێ شه‌و دره‌نگان..
          ئه‌م سه‌فه‌ره‌ گوڵێك بێنه‌و وه‌ك به‌هار دیدارم كه‌!
          وەرە و بە خۆشه‌ویستیت بە هه‌ناسه‌یه‌ك تیمارم كه‌!
          له‌و ساته‌وه‌ی له‌ تۆ دوورم ڕۆژی ڕوونم شه‌وی تاره‌..!
          بێ تۆ شه‌ویش ئارام ناگرم كه‌پری خه‌وم هه‌ر بێداره‌..

Kkiar4a

ئێوارەیەكی زستان دێمەوە یادت لەگەڵ قاقای پێكەنینێكت تاڵ بەتاڵی قژم كەلەدووریـــت وەری لەگەردنت دەئاڵێت و دەخنكێیت، خۆت دەخۆیتەوە ھیچكەس نابێت دەست لەسەر شانت دانێت و بلێت؛ من لێرەم 
          دێمەوە یادت و مێشكت پڕدەبێت لەئازاردانەكانم
          ئازاری ویژدان دەتكوژێت و بۆ ھەتا ھەتایە دەژیت
           بەڕۆحێكی مردوو...