taehyung_23

بچکۆلانەکەم چۆنیت ؟؟
          ئای خوایە بچکۆل ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر ناخۆش بوو، وەکو ئەوەی هەموویان پلانیان دانابێ لە دژم بۆستنەوە ، لە بڕیارەکانم ،لە قسەکانم، تەنانەت لە خۆشم. ئایش با وای دابنێین ئەوە کێشە نییە، بچکۆل دەزانی زۆر بیرت ئەکەم، تەنانەت نازانم چۆن چۆنیش ئەوەت پێ بڵێم، زوو بگەڕێوە باشە، خۆشم ئەوێی
          
          
          
          
          Aug/29/2026... Saturday 

taehyung_23

سڵاو بچکۆل چۆنیت ؟؟
          بچکۆل لە دادەت خۆش ئەبیت چونکە دوێنێ هیچ شتێکی بۆ تۆ لێرە بەجێ نەهێشت؟؟ داوای لێبوردن ئەکەم بچکۆل، دوێنێ کەسێک لێرە نامەی بۆ بەجێ هێشتی، وا دەردەکەوت هاوڕێت بێت ،بچکۆل ئەو باسی ئازاری دڵتی ئەکرد ،بچکۆل بەڕاستی باشیت؟؟خەممە گەر لەبەر هۆکارێک ڕۆشتبیت،هەموو کات بیرت ئەکەم، خۆشم ئەوێی.
          
          
          
          
          Aug/28/2026...Friday 

siia_kooktae

دەی لەیلای دڵم ئەو ئازارە لە دڵت دەرکە
          دەزانم سەختە بەڵام، ئاساییە
          سەیرکە هێشتا هەناسە جوانەکانت ژیانە پڕ لە بەهاکەتت پێ دەبەخشێ🎀

taehyung_23

@siia_kooktae تۆ هاوڕێی لەیلای ؟؟
Reply

taehyung_23

بچکۆل چۆنیت ؟؟
          ئای بچکۆل زۆر داوای لێبوردن ئەکەم، وامزانی تۆم فۆلۆ کردووە ئێستا بینیم، بچکۆل ئێستا بیرم هاتەوە، لە چیڕۆکی لە ئازار دام تا ئێستا لە کیبۆرد کوردی و ئینگلیزی هەردووکی ناوی تۆی تیایە، یانی هاشتاگی تۆ ،یاا بچکۆل کیبۆردەکەشم تۆ دەناسێت ههههه،دەی بچکۆل هەموو کاتێکت هەر ئارام و شاد بێت، خۆشم ئەوێی.
          
          
          
          
          
          Aug/26/2026...Wednesday 

taehyung_23

بچکۆل چۆنیت ؟؟
          لەیلاکەم بەڕاستی من هیچم نییە تا بۆتی باس بکەم، ڕۆژێکی وەکو ڕۆتینم هەیە ،تەنها ویستم ئەوە بزانیت کە هەمیشە لە بیرمدایت،زۆرم خۆش ئەوێی لە بیری مەکە 
          
          
          
          
          Aug /25/2026...Tuesday

taehyung_23

گیانەکەم چۆنیت ؟؟
          بچکۆل ئەمڕۆ شتێکم نەکردووە تا باسی بکەم تەنها بەڕاستی وا هەست ئەکەم ماوەیەکی زۆرە تۆ لێرە نیت، ئەبێ چەند ڕۆژ بێت؟؟ نازانم بەڵام تەنها ئەوە دەڵێم زوو بگەڕێوە. بەڕاستی پشتگیری تۆم پێویستە. وە تۆشم زۆر خۆش ئەوێ
          
          
          
          
          
          Aug/24/2026...Monday 

taehyung_23

چۆنیت بچکۆل؟؟
          بچکۆل باوەڕ ئەکەی تەنها پەنجەکانم ئەجوڵێ .
          ماندووم هیچ هێزێکم نەماوە... تەنها نازانم لە ڕۆژێک چۆن بارودۆخەکە وا گۆڕا، ئەمڕۆ کەمێک چومە دەرەوە لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت، لە چیڕۆکەکەمان کەم ڕۆشتووە سێ یان چوار پاڕتم داناوە لەوەتەی تۆ لێرە نیت ،بچکۆل زوو بگەڕێوە لە بیرت بێ هەندێک کەس لێرە چاوەڕێتە. خۆشم ئەوێی.
          
          
          
          
          
          
          Aug/23/2026...Sunday 

taehyung_23

لەیلای بچکۆل چۆنیت گیانەکەم؟؟
          بچکۆل بەڕاستی بێزار بووم هیچ شتێک نەماوە نەیکەم، چەندی توانام هەبێ خەریکی پاڕت نوسینم بەڵام هەر بێزار ئەبم.کتێبەکانم نزیکی تەواو بوونن،ڕێک وەکو شەمشەمە کوێرەم لێ هاتووە شەوان خەبەرم و بەیانیان خەوتووم،تەنانەت خەریکە لە موبایلەکەشم بێزار ئەبم. هەرچۆنێک بێت ئەزانم ئەوە من نەبووم کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بێزار بم لە موبایلەکەم، دەی بچکۆل چاوەڕێتم خۆشم ئەوێی.
          
          
          
          
          
          Aug/22/2026...Saturday 

taehyung_23

بچکۆلەکەم چۆنیت؟؟
          بچکۆل کەمێک پێش ئێستا کارم ئەکرد و پاش کارکردن ئایس کۆفیم دروست کرد ،خۆم بەس قاوە ئەخۆمەوە بەس ئەمجارە ئایس کۆفیم  دروست کرد بەس شیرین، تامێکی خۆشی هەیە،بەڵام هەر لە قاوەکە ڕاهاتبووم. بچکۆل تۆ حەزت بە کامیانە؟؟دەی بچکۆل کاتێکی خۆش. خۆشم دەوێی
          
          
          
          
          
          Aug/21/2296...Friday 

taehyung_23

بچکۆلانەکەم چۆنی؟؟
          بچکۆل تازە خەریکی نوسین بووم تۆم بیر هاتەوە زانیم ئەمڕۆ نامەم بۆت نەنوسیوە بۆیە یەکسەر وازم لە نوسین هێنا، ئاا بچکۆل ئەزانم لەوانەیە بەو شتانەی کە دەیڵێم بێزار بیت.. بەڵام چی بکەم، من کەسێک نیم زۆر قسە بکەم بەڵام گەر بۆ تۆ بێت ئەوە دەیکەم، یاا یاا بچکۆل تۆزێک بەزەییت هەبێت و زوو بگەڕێوە، زۆرم خۆشم ئەوێی
          
          
          
          
          
          Aug/20/2026...Thursday