EsRa4A

          
          بۆ ئەو کەسەی کە چیرۆکەکانم دەخوێنێتەوە 
          
          تۆ کە ئەم وشانە دەخوێنیتەوە،
          لەوانەیە تەنها یەکێک لە خوێنەرەکانم بیت…
          بەڵام بۆ من،
          تۆ ئەو کەسەیت کە هاتیتە ناو جیهانێک
          کە من بە تەنیا لە ناخی خۆمدا دروستم کردبوو.
          
          لەوانەیە چیرۆکێک بخوێنیتەوە
          و بڵێیت: «جوان بوو.»
          بەڵام نازانیت لە پشت ئەو چیرۆکە
          چەند جار وشەکانم سڕینەوە و دووبارەم نووسیتەوە،
          چەند جار دڵم خستە ناو ڕستەیەک
          تا تۆ لە کۆتاییدا بیخوێنیتەوە.
          
          بۆیە…
          ئەگەر یەکێک لە چیرۆکەکانم
          توانی شوێنێک لە دڵت بگرێت،
          لەوێ مەوەستە. 
          
          بگەڕێ بۆ چیرۆکەکانی تری من؛
          لەوانەیە لە یەکێکی تریاندا
          کەسێک چاوەڕێی تۆ بێت،
          وشەیەک بۆ تۆ نووسرابێت،
          یان چیرۆکێک هەبێت
          کە ببێتە چیرۆکی دڵت.
          
          و ئەگەر حەزت کرد،
          یەک وشە لە کۆمێنتەکەت بۆم جێبهێڵە؛
          چونکە بۆ تۆ لەوانەیە تەنها کۆمێنت بێت،
          بەڵام بۆ من
          بەڵگەی ئەوەیە کە جیهانە خەیاڵییەکەم،
          بۆ یەک کەس بەڕاستی بووە جیهان. ✨

vinous_18

https://www.wattpad.com/story/413963349?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=share_writing&wp_page=create&wp_uname=vinous_18
          سڵاو گیانەکەم هیوادارم باشبی،ئەمە چیرۆکە تازەکەمە(نهێنی ئامێز)گەر حەزت لە ژانەری نهێنی و درامی و پلانگێڕییە،
          بۆتی پێشنیار دەکەم هیوادارم خوێنەری بی.