LanaHamid
Link to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal
کتێبە دڵخوازەکەم
گەر خوێنەری نەبوون هیوادارم خوێنەری بن چوون لە وەسف کردنا نەماوە
https://www.wattpad.com/story/116699828?utm_source=ios&utm_medium=postToProfile&utm_content=story_info&wp_page=story_details&wp_uname=LanaHamid&wp_originator=q8BPlGvomQIKiWCM%2F17FINE%2FNZnIxgRRaIBzAVsmfj9Lg8FUB4qyuxkreJUz94fRwlHP%2BgHAg9maNeEN14aQZDH9FAFdAKEIz3i1WxU275UJFOeuw55DUa15ekqEQVRx
LanaHamid
نووسەری ئازیز هیوادارم خوێنەر بی …
هیوادارم ئەم بابەتی مەرج دانانە تەرک بکەن
چوون گەر کتێبەکەت ( چیرۆکەکەت) بەچێژ بێت و لەزۆرینەی ڕوەکانەوە گونجاو بێ و حەقی پێدرابێ
دڵنیابە خۆشەویستی پێ ئەدرێ
ئەکتیڤ! هیچ سودێکی نییە نە بۆ نووسەر نە بۆ خوێنەر
گەر بێتو هەزارەها کۆمێنتی بۆ بێت
ڕێژەی بینەر دروستە و کاریگەریشی هەیە
گەر یەکەم پارت کە دایەنێی بینەرێکی زۆری هەبوو بەڵام لەدواییا نەما
ئەو کات بەخۆتا بچۆرەوە
نەوەک مەرج دابنێی
چوون مەرج نییە وا زوو ئەو ڕێژە کۆمینت و ڤۆتەی کەئەتەوێ بۆت بێ
چیرۆک هەبوە لەبەرەوەی مەرجەکانی تەواو نەبووە نوسەر ئامادە نەبووە یەک پارتی کە دابنێ !
ئێ بۆ ؟ یەعنی ئەم شتانە خوێنەر ساردەکاتەوە
دڵنیابە گەر چیرۆکەکەت تایبەت بێت خۆشەویستی پێئەدرێ
ڕاستە ماندوو ئەبن
بەس چیرۆکی وام خوێندۆتەوە کە ٢٥-٣٠ هەزار وشە بووە ! یەعنی ئەوە شتێکی زۆر خەیاڵیە بەڵام هێشتا نوسەر داوای یەک شتیشی نەکردوە ، تەنها ویستی خۆشەویستی پێدان بووە بۆ چیرۆکەکەی
بۆیە هیوادارم ئەمە تەرک کەن و سوپاس …
golden_army568
Can you read Arabic ? (°o°)
golden_army568
@LanaHamid ممكن تقراي روايتي who are you و تقوليلي رايك ؟ بس بليز اقرايها مش دعم بس لأن رأيك يهمني
•
Reply
LanaHamid
بێزارنەبوون لە فکرەی ( هاوسەرگیری بەزۆر )
ڕاستی من زۆر زۆر لێی بێزاربووم :)
تکایە فکرەی نوێ و سوپاس
LanaHamid
گەر ئەتەوێ ببیتە نوسەرێکی باش و چیرۆکێکی باش پێشکەش کەی وەکو خوێنەرێک ئەم خاڵانەت بۆ پێشنیار ئەکەم :-
١.بەرگ : بەڕای من بەرگ کاریگەری و ئەهەمێتی خۆی هەیە ، بەرگێکی خەیاڵی بۆ دروست مەکە بەڵکو شتێک بێت لەگەڵ چیرۆکەکەت بگونجێ ، گەر ڕەسمی کارەکتەرەکانە هەوڵ بە ئەکتەرە سەرەکیەکە ( یەکێک بن یا دوان) دابنێ زیاتر نا ، گرنگی بە ڕەنگی بەرگەکە بە چون کاریگەریەکی گەورەی هەیە.
٢. سیناریۆ: هەوڵ بە شتێکی دوبارە نەبێ ، گەر چیرۆکەکە لە قاڵبی خەیاڵیا نییە ئەوا زیادەڕۆیی مەکە لە ئاکشنا ، شتێک پێشکەش کە کە زیاتر واقعی بێت ، گەر لەقاڵبی خەیاڵا بوو ئەوا ئازادی.
٣. کارەکتەرەکان: هەوڵ بە یەک کارەکتەری سەرەکی هەبێ ، تازیاتر سەرنجەکان ڕاکێشێت، بەومانایەی چیرۆکەکە بەتایبەتی باس لەو کەسە بکا ، گەر دوو کارەکتەری سەرەکیش بێت هەر باشە بەس لەوەزیاتر بێت سەر لەخوێنەر تێکەیا.
٤.دەربڕین: شێوازی دەربڕین تاکە شتێکە کە خوێنەری ڕاستەقینە ڕائەکێشێت ، کە دەربڕینەکان قوڵ بوون و مانادار بوون یاخود پڕ بن لەهەست چێژێکی تایبەتی ئەبێت چوون واهەستەکەی ئەو ئیحساسە هی خۆتە نەک دەقێک یا چیرۆکێک.
٥.ڕێکخستن: ڕێکخستنی دەقەکان زۆر گرنگە ، بۆ نموونە با هەموو قسەکردن و دەربڕینەکان بەسەریەکەوە نەبن یان وەکو شعر بیان نوسیت ، هەوڵ بە قسەکردنەکان بە فۆنتێکی جیاواز بنوسە لە دەربڕینەکان و با مەسافەیان هەبێت.
٦.ژمارەی پارت: ڕاستی زۆر گرنگ نییە ، زۆر چیرۆکم خوێندۆتەوە ، چ ژمارەی پارتیان زۆر بووبێت یان کام کە ئەو خاڵانەی پێشتری تیا بوبێت چیژێکی تایبەتی هەبووە.
٧.نووسەر: ڕاستی کەم کەس ئەمەی بەلاوە گرنگە ، بەس بەڕای من نوسەر یان وەرگێڕەکە خودی خۆی وزەی ئەرێنیت پێ ئەیا و هانت ئەیا بۆ خوێندنەوەی کارەکانی ، ئاخاوتنی و جواب بانەوەی کۆمێنتەکان و ئەو تێبینی و ئاگادارکردنەوای پێشکەش بەخوێنەرەکانی ئەکا زۆر گرنگە ، خاسەتەن ئەوانەی وەڵامی نەرێنی هیچ کات پێشکەش ناکەن گەر چەنەها کۆمێنت و مەسجی نەشیاویان بۆ بێت.
٨.View , followers: ئەو دوو شتەی هیچ ئەهەمێتیان نییە ، گەر بێتوو 10k فاڵۆوێرست هەبێت و چیرۆکەکانت هیچ نەبن بەچی ئەچێ ؟ بۆیە قەت بەوانە بڕیار مەیەن.
لەکۆتایدا ئەمانە کۆمەڵێک خاڵن، وە ئەم خاڵانەش ئەزمون و ڕای خۆمن
ڕاستە نووسەری چیرۆک نیم ، بەڵام خوێنەریانم و لەمێژە خەریکم
هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان 3>