Lee_heji

ئەمـسالەش وا کۆتایی دێت
          	بەبێ هەبوونی هەندێک کەس کە سالێک پێش ئێستا لە گەڵمان بوون
          	لە گەڵ هەبوونی هەندێک کەس 
          	کە یەکەم ساڵمانە لە گەڵیان
          	ببینە ئەزیزەکەم...
          	ساڵەکان ئەروات
          	لە سەر کەس ناوەستێ
          	تۆش ئەرۆیت
          	لە سەر کەس ناوەستی
          	دڵخۆشبە کە هێشتا ئەژیت
          	کە هێشتا ئەتوانیت تۆبەیەکی راستگۆیانە بکەیت و بگەرێیتەوە لای خوا
          	ئەتوانی زیاتر زکری خودا بکەیت ئەتوانیت زیاتر خەڵک دڵخۆش بکەیت
          	ئەتوانیت داوای لێبوردن لەو کەسانە بکەیت کە دڵیانت شکاندوە 
          	زوو بیکە 
          	چونکە رۆژێک ئەکەویتە خەوێکی قول
          	بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت
          	مردن بەبێ لە دەرگادان دێت دڵنیابە
          	دێت و ئەتباتە دونیاکەی تر
          	ئایا رووت هەیە برۆیتە پێش خوا؟
          	ئەوەندە دڵنیایت لە خۆت؟
          	ئەوەندە سیقەت بە خۆت هەیە
          	نوێژەکانت بە باشی کردوە
          	رۆژوەکەنت گرتوە
          	چاوەکانت پاراستووە...
          	گوێیەکانت پاراستووە
          	دەستەکانت پاراستووە
          	قاچەکانت پاراستووە
          	دڵت پاراستووە
          	همم ئەوانەت پاراستووە لە خراپە
          	سالی نوێ هات بەس ئەوە هیچ ناگۆرێت
          	ئێمە هەمان کەسین
          	وەک ئەوە نییە کە دوبارە لە دایک بووبینەوە
          	هەمان کەسین 
          	تەنها ژمارەیەکی دیکەمان بۆ زیاد بووە
          	پێویست ناکەت جەژن بگێریت لە جەژنی کافرەکان
          	بۆچی لە جەژنی قوربان تا نیوارۆ ئەخەویت و لە جەژنی کافرەکانیش تەواوی رۆژەکە ئاهەنگ ئەگێریت
          	ئەی کافر پەرست...
          	من بۆ تۆمە کە ئەلێم بۆستە لەم کارانە
          	بگەرێوە لای خوا
          	پێش ئەوەی بە شێوەیەکی تر بگەرێیتەوە
          	بە هیوای بەختێکی باش بۆ هەموو لایەک
          	بە هیوای دڵخۆشی بۆ هەموو لایەک
          	بە هیوای سالێکی خۆش
          	بە هیوای خوێندنێکی باش
          	هـەمیشە دڵ خۆش و بەختەوەربن:)❤
          	

dahan2020

❤️✨
Reply

sweet_writer_lady

Lee_heji

@sweet_writer_lady بەس بزانم مەجالی چیت هەیەەە:)
Reply

sweet_writer_lady

بــۆ هەمیــشــە خـــۆشــدەوێیـــت هـــێــڤۆشــییەکـــەم♥️

Lee_heji

@sweet_writer_lady  مــنیــشـ هەرواها نازداری هــێڤۆشی  ، بـە شێوەیەک شەیدای چاوەڪانتم کە هەموو رۆژێک بێ بیرکردنەوە لێی ناتوانم بخەوم ، حەز ئەکەم هەمیشە گوێم لە دەنگت بێ  ئەو دەنگە ئارام بەخشە کە بە شێوەیەکی سەر سورهێنەر ئارامی بۆ دڵم دێنێت 
            کاتێک کە بۆ ماوەیەکی کەمیش قسە بکەین هەرچی خەم لە دڵمدا هەیە هەمووی ئەروا ، توخوا حەیف نییە تۆم هەبێ و خەم بخۆم ئەزیزم؟♥
Reply